بەری خۆر بەبێژنگ ناگیرێ رونكردنەوەیەك لەسەر بابەتى مەلابەختیار لە پشتى دووكەرت بوونى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانەوەیە

Wednesday, 03/02/2010, 12:00


دۆستێكى دیموكراسیخوازان لە سایتى كوردستانپۆست بابەتێك لەژێر ئەو ناونیشانەى سەرەوە بڵاوكراوەتەوە .. من وەك كەسێكی نزیك لەو حزبەوە پێم باشە هەندێك روونكردنەوە بۆراگشتی بدەم قسەیەك بۆئەوچاودیرەبكەم كەزۆر بێ ئاگایە،ئەوانەی باسی دەكات دورۆیەكی شاخدارەو زۆردوورەلەراستیەوە ,چوونكە كێشەكانى ناو بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان كێشەیەكى نوێ نییە ولەدوای خانەنشین بوونی مامۆستا بەهادین نوری یەوە سەری هەڵداوە ئەوكاتەكەسێك بەناوی شوكرللەوە تازە پەیوەندی بەوبزووتنەوەیەوە كردبوو كە كەسێكى كەم ئەزموون و بێ ئاگا بوولەسیاسەتداو بەخەیاڵی خۆی دەیتوانی دەست بەسەرئەوحزبەدابگرێت خۆی ببێتەكەسی یەكەمی ئەوحزبەو پاكتاوی هەموو نەیارەكانی بكات بەڵام ئەوەی بۆنەچووەسەرئەوكەم ئەزموونە لە30/6/2007 لەكۆبوونەوەی سەركردایەتیدا دەستی لەكار كێشایەوەو دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسەندكرالەلایەن سەركردایەتی ئەوكاتەوە ،سەرەتای دەرخستنی كێشەكانی ناوسەركردایەتی لەوكاتەوە بۆ دەرەوە ئاشكرابوو شوكراللە ئەو كاتەش پەیوەندیەكانی (ى ,ن, ك) تاوانبار دەكرد ئێستاش مەلابەختارو مەكتەبی رێخستنی (ى ,ن, ك) تاوانباردەكات من نازانم ئەو برادەرە خۆی گێلە یان خەڵك بەگێل ئەزانێت هەمووكەس دەزانێت كەشوكراللە كەسێكی نەزان و نەخۆش و كاڵفامە لەسیاسەتدا ،پاشان شوكراللەكۆمەلێك كەسی دەرەوەی دیموكراسیخوازانی كۆكردەوە بەناوی كۆنفراسێكەوە كۆبوونەوەیەكی كردوحاجی مەلاى كردە سكرتێری كارتۆنی پاشان لەبەر بودجەكە رێكەتەوە لەگەڵ برادەرانی دیموكراسیخوازان بەومەرجەی كەشوكراللە رۆڵى نەدرێتێ بەڵام بەهۆی لاوازی حاجی مەلاوە و كۆنترۆلی دارایی كردو بەكاری هێنا بۆبەرژەوەندی تایبەتی خۆی وە ئێستاش ئەو كێشانە چارەسەرنەبووەو بەهۆی ئەوەی شكراللە لەسەر تاكرەوێتى خۆى بەردەوام بوو لەو رێككەوتنەى لە نێوان هەردوو باڵدا ئەنجام درا بوو خۆى دەدزیەوە ,دەبوایە كۆنفرانس و كۆنگرە ببەستن ئەو خۆى لێدەدزیەوە..كەواتە كێشەى ئەوان دوورو نزیك پەیوەندى بە مەلابەختیارو جەلالى و مەلایى یەوە نى یە هەروەكو ئەو كۆلكە نووسەرەى لە بابەتەكەیدا رشاوەتەوەو دەیەوێت حەقدى خۆى لەو رێگایەوە برێژێت بەرامبەر كاك مەلا بەختیارو یەكێتى و هتد.. دەشبێت ئەو نووسەرە ئەوە بزانێت كە ئەوان ئەڵقە لە گوێ و چڵكاو خۆرى ئەم و ئەو نین وەك ئەو نووسەرە زمان پیس و بى َ ئاگایە نووسیویەتى و ئەوەش كەئەوان پارەیەكى زۆریان لەكاك مەلا بەختیار وەرگرتبێت لە درۆیەكى شاخدار بەولاوە هیچى تر نى یە,ئەوان وەك شوكراللە نین لاى یەكێتى بڵێین ئەوانە پارتین و لاى پارتى بڵێین ئەوانە یەكێتین ..یان بچین لە شوێنان بڵێین فڵان دەیەوێت بمكوژێت و دەبێت چەندپاسەوانێكم هەبێت؟؟!..ئەوە شكراللە یە وەكو كەرى نێو جۆگا نەك لە دووبەر لە شە ش بەر دەخوات لاى پارتى پارتیەو لاى یەكێتى یەكێتى یەو لاى گۆران گۆرانەو لاى حزبى شیوعى شیوعیەو لاى زەحمەتكێشان زەحمەتكێشانەو لە پاشەملەش قسە بەهەموان دەڵێت و دژى هەموانە ,دەكرێت ئەو كاك شكراللە یە بۆمان رونبكاتەوە و لەهەمان كاتدا بۆ ئەوانەى رونبكاتەوە كەلەگەڵیدا ماون ئەو یارمەتیەى لەحزبى شیوعى وەریگرت و ئەو یارمەتیە مانگانەیەى لەحزبى زەحمەتكێشان وەرى دەگرت چۆنى سەرف كردووە؟؟ دەكرێت پێمان بڵێت ئەو پارانەى بەناوى بەرەى گۆرانەوە لەم لاو لەولا وەرى دەگرت چى لێهات ,ئەى هەر ئەو كاك شكراللە یە نەبوو سەیارەیەكى مۆنیكاى لە مەلا بەختیار وەرگرت؟؟ و فرۆشتى ؟؟..ئێستا خەڵك هان دەدات و یان خۆى بە ناراستەوخۆ قسەى پێ دەڵێت ؟؟..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە