سەیری ناوی کوڕ و نەوەکانی مەلا مستەفا بکە و خۆت حوکم بدە؟
Tuesday, 07/02/2012, 12:00
کە سەیری مێژوی پڕ خیانەت و جەهل و ترسنۆکیی مەلا مستەفا ئەکەی، توشی شۆك نابیت کە دەبینی کوڕ و کوڕەزاکان و تەنانەت نەوەکانیشی، نەك هەر ناوی کوردیی و پڕ بەهایان نیە، بەڵکو ناوە عەرەبیەکانیشیان ناوی قۆڕ و بی مەعنا ن. بە پێچەوانەشەوە کە سەیر ی ناوەکان دەکەیت، یەکسەر جەهل و تاریکیی ئەم مەلامستەفایە ت بۆ دەر ئەکەوێت کە ساڵانە دەیان ملیۆن دۆلار لە پارەی دزراوی گەل بۆ بە دێواندن و پیاهەڵدانیدا بە هەدەر دەدرێ. ئەگەر مەلا مستەفا یەك تۆز شعوری کوردانە و شۆڕشگێڕانەی هەبوایە، ئەگەر یەك تۆزقاڵ خەسڵەتیی سەرکردەیی تێدا بوایە، هەڵبەت ناوی کوڕ و نەوکانی ئەم ناوە بێ مەعانایانە نابون، ئەمە لەکاتێکدا سەیری ناوی منداڵەکانی ئیبراهیم ئەحمەد و عەلی عەسکەریی و مەحمود سۆرانیی تەنانەت تاڵەبانیی و ..... ئەوانی دیکە بکە کە بۆخۆیان دەلالەتن بۆ پەیامێكی زیندوو.
گریمان مەلا مستەفا بۆخۆی ئەهلی جەهل و تەخەلوف بوە، ئەی باشە بۆ مەسعود و کوڕەکانی چ پاساوێك هەیە؟ مەسعود نەوەی تازەیەو بە حساب لە بن ئاڵای مهابادا لە دایك بوە کەچی ئەمیش ڕێك وەك بابی ناوی کوڕەکانی بە ناوی هەلەق و مەلەقی عەرەبی بێ مەعنا و گاڵتەجاڕانە پڕ کردۆتەوە، ئاخر زۆر دەگمەنە منداڵێك لە کۆتایی شەستەکاندا، لە هەفتاکان و لە هەشتاکندا لە دایك بۆبێ ناوی عەرەبی هەبێت چ جای ئەو کەسە خۆی بە سەرۆك و قائدی کوردیش بزانێ! مەسعود ئەگەر بەڕاستیی سەرکردە بوایەو یان یەك زەڕە شعوری قەومیی و شۆڕشگێڕانەی تێدا بوایە، لە جیاتی ناوە بێ مەعنا و هەلەق مەلەقەکانی وەك مەسرور مەنسور و مستۆ و موکسی و سەنکوح و پەڕپوح و....،منداڵەکانی ناوی کوردی جوان و پڕ مەعنای کوردیان دەبو. لەوەش مەهزەلەتر ئەوەیە مەسروری جەلادیش هەر وەك با بو باپیری کردوە، توخا ئاخر گەلۆ منداڵێک لە دوای ڕاپەڕین لە دایك بوبێ و بابی بە پارەی دزراوی گەل لە زانکۆکانی ئەمریکا خوێندبێتی، ئاخر منداڵێك باپیری خۆی بەسەرۆکی کورد بزانێ، چۆن دەبێ ناوی یاسر بێ؟؟ بەڵێ خوێنەری بەڕێز، یاسر کوڕی مەسرورە و تەمەنی لە خوار بیست ساڵەوەیە و کۆمەڵێ داڵ و ئەستێرەش لەسەر شانێتی، توخوا پیاوێك یەك تۆز غیرەتی هەبێت لە دوای ڕاپەڕین کوڕەکەی ناو دەنێ یاسر؟ ئاخر ئەم پیاو کوژە کە خۆیی و باوك و باپیر و تەواوی بنەماڵەکەی بێ ئاگان لەوەی ئەم گەلە چەند خەباتی کردوە و چەند قوربانیی داوە بۆ لە گۆڕنانی قەحگان و محسن و یاسرەکان.
خوێنەری بەڕێز توخوا یەك تۆز دیقەت لەو ناوانە بدە و ئینجا بە ویژدانەوە خۆت حوکم لەسەر هەستی کوردانەی ئەو بنەماڵەیە بدە و بزانە لە چ ئاستێکدایە؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست