وەلامێك بۆ ڕێكخراوى بیناسازى - بەشى یەكەم
Friday, 09/11/2012, 12:00
ئەم شەولەكەناڵى هەواڵى (K N N) لەمیانەى ئامادەبوونى بەڕێز كاك ڕەحمان ڕەسول ئەندامى لیژنەى كارگێڕى ڕێكخراوى بیناسازى كوردستان , بۆ شرۆڤەكردنى هۆكارەكانى گیان لەدەسدانى كرێكارانى بیناسازى لەوەڵامێكى كورت و پوختدا تاوە ڕەخنەى خۆى بەسەر حكومەت و سەندیكاكانى كرێكاران و هەلسوڕاوانى سەندیكاكاندا باراند , ڕەنگە هەندى لەووتەكانى جیگاى وەڵام دانەوە نەبن و بەشێكبن لەڕاستى قبوڵنەكراو.
بەڕێزیان ئاماژەى بەهەرسێ لایەنى حكومەت و وەزارەتى كارو كاروبارى كۆمەڵایەتى و سەندیكاكانى كرێكارانكرد كەئەم سێ لایەنە هاوكارو هەماهەنگ و دەسبارگرى یەكترن بۆ كەڵەكە بوونى سەرمایە , یان بەجۆرێكیتر ئەم سێ لایەنە گوشەرى بازووى كرێكارانن و بەفیڕۆ دانى ڕەنج و ماندوو بوونى زەحمەتى زەحمەتكێشانن , هەروەها ڕەخنەى توندى ئاڕاستەى وەزیرى كارو كاروبارى كۆمەلاِیەتى كرد كەئەگەر ئەو بوایا ئەوا ئامادە بوو دەس لەكا بكێشیتەوە , جگە لەدەیان كەمووكوڕیترى سەندیكاكانى كرێكاران .
بەڕێز كاك ڕەحمان هەرچەندە ئەم سەندیكایە سەندیكایەكى حزبیە بەڵام بێم وانیە هێندە دەستەمۆى حزب بێت و نەتوانێت لەم دەرگا بۆ ئەو دیو دەرگا پێ هەڵببنێت . هەمیشە بەڕاستى بزانە كەپەنجەكانى دەس وەك یەكتر نین و بەرزوو نزمن , سەندیكاكانى كرێكاران خاوەنى دەیان ۆرك شۆپى وشیارى یاسایى و ڕێكخراوەیین لەگەڵ كرێكاراندا , سەندیكاكانى كرێكاران خاوەنى دەیان پەیوەندى بوون لەگەڵ ڕێكخراوە نێو نەتەوەییەكان , سەندیكاكانى كرێكاران خاوەنى دەیان بەرنامەى وشیاركردنەوەى كرێكاران بوون چ لەشوێن كارەكانیاندا یاخود لەتەلارى سەندیكا , هەموو ئەم بەڵگانەش بەوێنەوە لاى بەندە پارێزراوە كە خۆم ڕێكخەرى كارەكانى سەندیكاكانى كرێكاران و ڕێكخراوە نیو نەتەوەییەكان بووم .
هەڵەى سەندیكاكانى كرێكاران لەوەدایە بەهەر جۆرێك بووە خۆى لەكۆنگرە دەپارێزێت دەنا تۆى بەڕێزیش دەرفەتى ئەو ڕەخنەیەت بۆ نەدەرەخسا, ئەوەى پێویستى هەنووكەیە لایەنە سیاسیەكان خەم لەهەممى كرێكاران بخوات و كەسانى شایستەو شارەزا وەك نمایندەى كرێكاران دەسنیشان بكات.
بەڕێز كاك ڕەحمان ئەوەى كەمن تێبینیم كردبێت وەزیرى كاروكاروبارى كۆمەڵایەتى دەسكەتى بۆكرێكاران هەبووە بەئەندازەى هەموو وەزیرەكانى پێشوو ئەى ئەوە نیە یاساى خانەنشینى هەموار كردەوە ئەى ئەوە نیە سەرجەم بەڕێوەبەرایتیەكانى شارەكان پێكهاتوون لەكەسانى شایستە , ئەى ئەوە بەڕێزت ئاگادارى ئەو پەیوەندیە نیت لەگەڵ ڕێكخراوى كارى نیو دەوڵەتى بۆ هاوڕێككردنەوەى یاساى كار بەیاساى كارى نیو دەوڵەتى , ئەى ئەوە نیە هەمیشە هەماهەنگى لەنیوان سەندیكاكانى كرێكاران و وەزارەتدا هەیە تەنانەت بۆ داكۆكیكردن لەسەر مافى كرێكار من نازانم ئەگەر وەزیرى كاروكاروبارى كۆمەڵایەتى كارى نەكردبێت ئەوا ناواقیعیت , ئومێد دەكەم كەوەزیرى كار كارى بەبڕشتترئەنجام بدات كەئەوەش دەبێتە بەشێك لەمێژووى .
بەڕێزەكەم تۆ بەو بیرو بۆچوونە توندە هەرگیز نابیتە جێگرەوەى سەندیكاكانى كرێكاران تەنها بەخزمەت و بەتەنگەوەهاتنى كێشەكانى كرێكاران نەبێت . ئەگەر سەندیكاكانى كرێكارانیش خۆى لەقەیرانى شەرم رزگار نەكات ئەوانیش متمانەى خۆیان لەدەس دەدەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست