کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یادی سالڕۆژی تیرۆر کردنی شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ سه‌رده شت عوسمان با ببێته‌ ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری قاره‌مانی ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر له‌ د

Tuesday, 12/04/2011, 12:00








به‌ دوای تیرۆرکردنی شه‌هیدی نه‌مر سه‌رده‌شت عوسمان کوردستان زه‌نگی ڕاپه‌ڕینی له‌ کوردستان لێدرا. وڵات خرۆشاوه‌ کوردستان ڕه‌نگێکی تری به‌خۆوه‌ ده‌بینێت. ڕووی دڕه‌نده‌یی ده‌سه‌لات بۆ ئه‌و خه‌لکه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ زیادتر ده‌رده‌که‌ویت . ده‌سه‌لات سه‌لماندی که‌ ناتوانێت به‌رگه‌ی ڕه‌خنه‌ گرتن بگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتێکه‌ فاشله‌ و تا گه‌رده‌ن که‌وتۆته‌ ناو گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌لاتێکه‌ به‌نه‌خشه‌ی دوژمنان و له‌ جلی کوردی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات له‌ کوردستان و دریغی ناکات له‌ ڕشتنی خوێنی لاوانی کورد و ملکه‌جه‌ بۆ دوژمنان. و له‌چشنی دیکتاتۆره‌کانی زۆر دواکه‌وتوو مامه‌له‌ له‌گه‌ل میلله‌تی کورد ده‌کات ته‌نیا به‌زمانی شه‌ڕ و زه‌برو زه‌نگ وه‌ڵامی خه‌لک ده‌داته‌وه‌. نایه‌وێت ده‌سبه‌رداری ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ نابێت به‌ قسه‌ی نه‌رم و دیپلوماسی وه‌ک زین العابدین وناموباره‌ک به‌لکو له‌ زمانی شه‌ڕ و توندو تیژی به‌ولاوه‌ هیچیتر حاڵی نابێ.
ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ێاسای خۆپێشاندانی ده‌رخست بۆ ڕێگری کردن له‌ ده‌نگی خه‌لکی تووڕه‌ی ئه‌م کوردستانه‌ که‌ ئه‌مه‌ بیست ساله‌ خوێن ئه‌م میلله‌ته‌ ده‌مژیت و سه‌روه‌تی ئه‌و ولاته‌ به‌تالان ده‌بات بێ به‌زه‌یی هاتنیان به‌ خه‌لکی به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌م کوردستانه‌ وبنه‌ماله‌ی شه‌هیدانی ئه‌نفال و کیمیاباران. له‌دوای ئه‌وه‌ چه‌ندین ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌ نووسی ئازادیان ڕاپێچی دادگاکانی کارتۆنی و قه‌ره‌قۆشی ‌کرد به‌ سزای مالی قورسی خه‌نده‌دار بۆ ده‌مکوت کردنی ده‌نگی ئازاد.
هه‌ر به‌دوای ئه‌مانه‌ش خۆپێشاندانه‌کانی سلێمانی و چه‌مچمال و کالار و هه‌له‌بجه سه‌ریان هه‌لدا دیسان ده‌سه‌لات بێ گوێ گرتن له‌ عورف و پرینسیپی دیموکراسی ڕووی دڕه‌نده‌یی خۆی نیشانی خه‌لک دا به‌ کوشتنی منال و گه‌نجانی تازه‌ پێ گه‌یشتوو. ئه‌مجاره‌ش هه‌ر وه‌ک لیژنه‌ی تیرۆرکردنه‌که‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت ده‌سه‌لات ئه‌وگه‌نجانه‌ به‌ تیروریست له‌قه‌له‌م دا. ئه‌وه‌ ده‌سه‌لاتێکه‌ جه‌لاد ئازاد ده‌کا ت و کوژراوبریندار دادگاییو تاوانبار ده‌کات ئه‌مه‌یه‌ یاسای ده‌سه‌لاتی قه‌ره‌قۆشی کوردی.
پێشێل کردنی مافی هاولاتیانی ساده‌ و بێعه‌دالی کۆمه‌لایه‌تی فرۆشتنی خاکی کوردستان به‌ دوژمنان و بێگانه‌ و کردنی به‌ پاره‌ و قایم کردنی له‌ بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له‌سه‌ر ناوی مناله‌کانی خۆیان و دزینی بودجه‌ی ولات به‌ڕۆژی رۆناک وتاپۆ کردنی کۆمپانیا گه‌وره‌کان له‌سه‌ر ناوی بنه‌ماله‌ی ده‌سه‌لاتی حیزبی ئه‌و دۆخه‌ی گه‌یاندۆده‌ ئه‌م ڕۆژه‌ ئه‌وه‌ غه‌درێکه‌ نه‌ ته‌نیا له‌ سلێمانی وه‌ یا هه‌له‌بجه‌ وه‌ یا که‌لار ده‌کرێت به‌لکو غه‌دره‌ له‌ هه‌موو کوردێکی ئه‌و کوردستانه‌ له‌ زاخۆ هه‌تا ده‌گاته‌ به‌دره‌و جه‌سان و برایانی کوردی شاری به‌غدا و خوارووی عیراق ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌مڕۆکه‌ ده‌سه‌لات به‌ ده‌ستی ئاگر و ئاسن شاری هه‌ولێر پایته‌ختی کوردستانی ئابلۆقه‌ داوه‌. چونکه‌ ده‌زانێت کاتێک هه‌ولێر ڕاپه‌ڕین ده‌کات ده‌سه‌لات کونه‌ مشکی لێده‌بێته‌ قه‌یسه‌ری و گه‌رده‌لوله‌و باهۆزی ڕاپه‌ڕین سه‌ری ڕه‌ش و کوڕه‌ک و سه‌فین سیپلک خاوێن ده‌کاته‌وه‌ له‌و نۆکه‌رو مشه‌خۆرانه‌ و ڕایانده‌مالێت بۆ ناو کۆشی دوژمنان .
ڕۆژی 5/5 ڕۆژی تیرۆر کردنی شه‌هید سه‌رده‌شتی جوانه‌مرگ چاوه‌ڕوانی خه‌لکی له‌خۆبوردووی شاری هه‌ولێر ده‌کات که‌ له‌و ناهه‌قی یانه‌ چاو‌پۆشی نه‌که‌ن و خوێنی شه‌هیدانی ئه‌م شاره‌ به‌ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ دزو گه‌نده‌له‌ فه‌رامۆش نه‌که‌ن و ده‌رگای بازار و قوتابخانه‌ و مزگه‌وت و که‌لیسا کان له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ داخه‌ن و شار خاوێن که‌نه‌وه‌ له‌م پاشه‌لپیسانه به‌یه‌کجاری‌.
‌بژی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی کوردو کوردستان
بژی ڕاپه‌ڕین
بڕۆخی ده‌سه‌لاتی کورد کوژ و نوکه‌ری بێگانه‌.



پێشمه‌رگه‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە