عیماد ئه‌حمه‌د وه‌کو خۆی بناسن
Wednesday, 05/08/2009, 12:00
ناوی ته‌واوی عیماد ئه‌حمه‌د سه‌یفوره ، له‌ساڵی 1984 له سه‌ربازی رایکردووه و ، له گوندی سێوسێنانی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ نیشته‌جێ بووه ، رۆژێک له رۆژان ئاماده‌یی تێدا نه‌بووه کهبهردێک بخاته سه‌ر به‌ردێک بۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، کاتێکیش مه‌لا حیکمه‌تی کۆنه ئاش ئاشی راگه‌یاند و مه‌لا حکمت خۆی گیرا و هه‌ندێکیان یان ته‌سلیم بونه‌وه به رژیمی سه‌دام یاخود به‌ره‌و ئێران هه‌ڵهاتن و له ناوچه‌ی زێوه‌ی نزیک شاری رهزائییهی ئێران نیشته‌جێ بون و چونه په‌نا پارتی ، ئه‌و پارته‌ی که تاکو ئێستاش یه‌کێتی به دوژمنی سه‌ره‌کی خۆی ئه‌زانێت ، کاتێکیش عیماد ئه‌حمه‌د له ره‌زائییه بوو په‌یوه‌ندی به ئیتڵاعاتی ئێرانیه‌وه کرد و بوو به جاسوسێکی سوکی ئه‌و ده‌زگایه ، ئه‌وه باسێکی تره‌و پێشتر باسی زۆری لێوه‌کراوه ، پێویست به دوباره‌کردنه‌وه ناکات ، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان باش ئه‌زانن و به‌ڵگه‌ش زۆره . ئێستاش ئه‌مانه‌وێت بیر عیماد ئه‌حمه‌دی بێنینه‌وه ، ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێت خۆی غه‌شیم بکات ، بیرته کاتێک له‌گوندی سێوسێنان بویت له‌سه‌ر سۆنده‌ی ئاو چ شه‌ڕێکت نایه‌وه ، چه‌ندیان لێدایت و سه‌ریان شکاندیت ، ئه‌گه‌ر نازانیت ئه‌وه‌ی سه‌ری شکاندیت کێ‌بوو پێت بڵێم ئه‌وه به‌ختیاری ئه‌نوه‌ر به‌گی مه‌حمود خانی دزڵی بوو که به‌خانه‌واده هه‌موو براکان پێشمه‌رگه بون که ئه‌تویست غه‌دریان لێبکه‌یت ، ئه‌و کاته‌ش ئێمه ده‌ست خۆشیمان لێکرد ، جه‌نابی سه‌ربازی فیراری ئه‌و کاته‌و جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیمڕۆ کاتێک که هیچ نه‌بویت ئه‌وه‌نده بێ ئابڕو بویت و ئه‌تویست په‌لاماری خه‌ڵک بده‌یت ئه‌بێت ئێستا چی بکه‌یت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که پێتدراوه ، کاتێک ئه‌و گونده به خێری خۆیان جێگان کردبویتهوه ئه‌وه‌نده حه‌زت به‌خراپه‌کاری ئه‌کرد ئه‌بێت ئێستا سه‌روه‌توسامانی خه‌ڵکت له‌به‌رده‌ستایه چۆن ره‌فتار بکه‌یت ، کاتێکیش دوای خیانه‌ته گه‌وره‌که‌ی 31 ئاب ، خۆت و خانه‌واده‌که‌ت له دوکانێکدا بویت له قاسمه‌ڕه‌ش له دیوی کوردستانی ئێران ، جه‌ناب ئه‌زانیت ژنه‌که‌ت جانتا پڕ له دۆلار و ئاڵتونه‌کانی پیشانی خێزانی ئه‌و پێشمه‌رگانه ئه‌دا که دوای ئێوه که‌وتبون و که‌سێکیان دینارێک له گیرفانیاندا نه‌بوو، ئه‌وه ناو ئه‌نێیت چی ؟ جه‌ناب هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاویت له‌چه‌ندین شوێن له‌ساڵانی رابوردودا فه‌رموته که ئێمه به‌که‌سمان نه‌وتووه ده‌نگمان پێبدات بۆ هه‌ڵبژاردن ، خه‌ڵک خۆی ده‌نگیان پێداوین ، ئێمه بێ منه‌تین له خه‌ڵک ، خه‌ڵک مه‌جبوره ده‌نگمان بداتێ ، ئه‌مه مشتێکه له خه‌رواری پۆخڵه‌واته‌کانی عیماد ئه‌حمه‌د ، ئه‌بێت مامه خڵهفاوهکهی چ دڵێکی پێ خۆش بێت ، به‌ڵام ئه‌م پۆسته‌ی ئێستای که له‌سه‌ر داوای دلێری سه‌ید مه‌جید وه‌ریگرتووه هه‌ر له‌ڕێگای جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه پێی وتراوه و بێگومان مامیشیان له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌کی جاسوسی ده‌وڵه‌تێکی دراوسێوه پێی وتراوه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست