کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیمرو پیشمەرگە برسی ترین چینی كۆمەلگەیە

Monday, 11/05/2009, 12:00


خراپی بژێوی ژیانی كۆمەلگا گەورەترین فاكتەری دروست بوونی كیشەكانە , ئیمرو لەسایەی دەولەمەندی و سامانی زوری لیپرسراوان و دارودەستەكانی حكومەت پیشمەرگە بۆتە برسیترین چینی دیار لە نێو كومەلگەدا , باپیرم رەحمەتی لێبێت هەموو جار دەی فەرموو كورم((ئەگەر حەیوانت راگرت برسی مەكە دەنا خوادەت گرێت لە ئاهی برسی بوونیان))
ئەرێ كامە پیشمەرگە قەرزاری بازارو خاوەنی خانووەكەی تیدایە نیە كامە پیشمەرگە منالەكانی وانەكانی (مووچە هات..یان نەهات) یان لەبەرنەكردوە لە جیگای وانەكانی قوتابخانە كامە پیشمەرگە تووشی كیشەی نیومال ومندال نەبوو, ئیمرو لەناوەراستی مانگی پێج دەژین كەچی مووچەی مانگی چوارمان وەرنەگرتووە .. ئاخۆ كامە بەرپرس و بە ئەندامانی پەرلەمانیشەوە دوومانگ بێ مووچە وەرگرتن دەوێرن بچنەوە ناو مالەكانی خۆیان و بەشداری ئەرك وكارەكانیان بكەن.
دەبوایە سەرۆكایەتی هەرێم لەوكات و ساتەدا لە هەموو كات باشتر ئاوری لە بژیوی پیشمەرگە بدایەوە ئیمرو گەورەترین تاقی كردنەوە لە پیش خەلك دایە.. یان بە حیسابی خۆیان بەوەرگرتنی فۆرمەكانی خۆراك و هینانە پیشی هەلبژردن بۆ پیشمەرگە چارەسەری خۆیان كردو... باشە ئیوە نازانن لەو متر مربعەی كاتی دەنگ دان ناتوانن هیچ كاریگەریەكتان هەبیت بە سەر دەنگدەر یان چاری ئەویشتان كردوە .
من ئەوەندەی هەمە پیشمەرگەم نازانم بۆچی هەموو چینیك لەم وولاتە بودجەو موچەی لەكاتی دیاریكراوی خۆی هەیە تەنها ئیمە نەبیت هەركاتیك پیشمەرگە كە نۆرەی هات بۆ وەرگرتنی پارەی مووچە یەكسەر بانەكان پارەیان نامینی...
ئەدی نافەرموون جەنابتان پیشمەرگە گیان فیداكاربووە بۆ دامەزراندنی ئەم واقیعەی ئیستا یان ئەوەش هەر......؟؟؟؟؟
دەبیت باشتر بزانن لەوەی كە خەیالتان خاو بیت ئیمرو هەموو چینەكانی كومەلگا بە پیشمەرگەشەوە دەروانیتە بژێوو ژیانی مال ومندالە كانی بەر لە ساغ و سەلامەتی ئیوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە