خیانه‌تێکی تاڵه‌بانی که که‌س هه‌ستی پێ نه‌کردوه.
Thursday, 17/12/2009, 12:00
من وه‌کو کوردێک هه‌رچی سه‌یری تاڵه‌بانی ده‌که‌م، ته‌نها وێنه‌ی خائینێک ده‌بینم که خۆی وه‌ک کورد په‌روه‌رێک نیشان ده‌دات له کوردستان ، به‌ڵام لای دوژمنانی کورد و کوردستان هه‌میشه هه‌ر نۆکه‌ری بێگانه بووه.
با باسی خیانه‌تێکی تاڵه‌بانی بکه‌م که تا ئێستاش زۆر که‌م که‌س هه‌یه ده‌رکی به‌و خیانه‌ته کردبێت.
له ساڵی 1984 وه‌کو هه‌موو ده‌زانین مفاوزات بوو له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غداد، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یزانین هیچ وه‌خت به‌عس ئاماده نه‌بووه دان به کورددا بنێت یان بیه‌وێت مافی چاره‌نوسی بۆ دابین بکات، هه‌میشه له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێ خه‌ریکی پلان دانان بوون بۆ سه‌رکرده ساویلکه‌کانی کورد.
یه‌کێک له‌و پلانانه که ئێستا ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م، من له ساڵی 1984 پێشمه‌رگه بووم له مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک له شارباژێڕ، مامۆستا ساڵح به‌رپرسی مالیه بوو. وه ئه‌و معاشی پێشمه‌رگه‌ی ده‌دا.
ئه‌م پاره‌یه هی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان نه‌بوو، به‌ڵکو له مخابه‌راتی به‌عسه‌وه ده‌هات، ئه‌وه‌ی بیرم مابێت مانگی 20 یان 30 دینار بۆ تاکه که‌س وه بۆ عایله‌ش شتێک زیاتر بوو.
به‌ڵام ئه‌و زانیاری یه‌ی که له پێشمه‌رگه کانییان ده‌ویست ناوی سیانی وه موالید بوو، به‌و شێوه‌یه‌ی له ناسنامه‌ی شه‌خسی نوسراوه.
ئه‌مه‌ش ده‌توانم بڵێم دوو که‌س ئه‌م زانیارییانه ده‌دات به دوژمنی گه‌له‌که‌ی .
1- که‌سێکی خه‌ڵه‌فاوی هیچ نه‌زان.
2- که‌سێکی خۆ فرۆش.
ئێستا ئه‌م دوو هۆیهتان بۆ شی ده‌که‌مه‌وه.
یه‌که‌میان تۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی لێزان بیت هیچ وه‌خت ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌کانت ناده‌ی به دووژمن، چونکه که ژماره‌ت زانرا تێکشاندنت زۆر ئاسانه(ئه‌مه قاعیده‌یه‌کی سه‌ربازی یه له هه‌موو دونیا). چونکه ده‌بوایه ژماره‌کان به ڕێک و پێکی بوایه که‌واته به‌عس ده‌یزانی ژماره‌ی پێشمه‌رگه له هه‌موو قۆڵه‌کان چه‌نده، ئه‌مه‌ش یان هه‌ڵه‌یه‌کی نه‌فامی بوو یان خیانه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی. که تۆ ناوی هه‌موو پێژمهرگهکانت دا که‌واته تۆ خیانه‌تی گه‌وره‌ت کرد به‌رامبه‌ر به‌م پێژمهرگانه و نهێنی ئه‌م پێشمه‌رگانه‌ت دا به دوژمنه‌که‌ت وه ژماره‌ی دڵنیاییت دا به دووژمنه‌که‌ت.
خاڵی دووه‌م ئه‌گه‌ر تۆ خۆ فرۆس نه‌بیت بۆ معاشی 30 دینار ناو‌و ناسنامه‌ی پێشمه‌رگه ناده‌ی به دوژمنه سهرسهختهکهت.
ئه‌مه لای من خیانتێکی گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی یه که ده‌رهه‌ق به گه‌لی کورد و پێشمه‌رگه کردی له کاتی مفاوزاتهکهدا.
من خۆم یه‌کێک بووم له‌و پێشمه‌رگانه‌ی که ئه‌و پاره‌یه‌م وه‌رنه‌گرت وه نهمیهشت ناوم بده‌ن به حزبی به‌عس به‌ناوی موچه‌وه. به‌ڵام خه‌ڵکێکی زۆر ناو ناونیشانیان دا دوای مفاوزات خۆیان و که‌س و کاریان توشی دهدهسهری بوون، تاڵه‌بانیش وه‌ک ڕێوی بۆی ده‌رچوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست