ئه‌م وێنه‌یه چیمان پێ ده‌ڵێ..؟
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
له ئاهه‌نگه‌که‌ی دوێنێی به‌رده‌می مه‌لبه‌ندی سلێمانیدا زۆر تراژیدیام بینی. تراژیدیای داڕمان و توانه‌وه‌ی یه‌کێتیه‌که‌مم بینی که چه‌ندین ساڵ وه‌ک پێشمه‌رگه له ناویابووم. هه‌ر خۆم نه‌بووم، براکه‌م، باوکم، دایکم، هاوڕێکانم، دراوسێکه‌م، مامۆستاکه‌م، نانه‌واکه‌ی سه‌رسوچی کۆڵانه‌که‌شمان، هه‌مومان ڕۆژانێک بوو یه‌کێتی بووین و له یه‌کێتیدا دوا تروسکه‌ی ئاواتمان بۆ رزگاری گه‌ل و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی زه‌وتکراوی نیشتمان ده‌بینیه‌وه. یه‌کێتی پشتمان بوو، باوه‌ڕمان بوو، ژیانمان بوو، له‌گه‌ڵ برا و دوژمن‌دا شه‌ڕمان بۆ ده‌کرد و ده‌شمانزانی چه‌ند هه‌ڵه‌ش بین، هه‌ر ده‌یکه‌ین و له‌گه‌ڵیداین چونکه ده‌مانزانی ڕۆژانێک یه‌کێتی بوو مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشێکی هه‌ڵگرت که دوا تروسکایی هیوا و ئیراده‌ی گه‌ل بوو بۆ شۆڕش و به‌رخۆدان و گڕ و بڕوای ڕه‌نجده‌رو هه‌ژاران بوو. ئاخر برایینه یه‌کێتی ئیراده‌ی گه‌ل و هه‌ڵقوڵاوی گه‌ل بوو. چاوم ده‌ڕوانیه ئه‌م وێنه‌یه و به فرمێسکی قه‌تیسماوی ناو چاوانمه‌وه بیرم له ڕۆژانی مه‌فره‌زه سه‌رتاییه‌کان و ڕابردوی خه‌باتی شار و شاخ ده‌کرده‌وه که چۆن یه‌کێتیه‌که‌م وه‌ک کۆرپه‌ی گه‌ل له ناو جه‌ماوه‌ره‌وه سه‌ریهه‌ڵدا و چۆن گه‌شه‌یکرد و متمانه‌و خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی کوردستانی لابوو. به ده‌م قورگی پڕبوو له گریانه‌وه خه‌یاڵم ده‌ڕۆیشته‌وه بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ی که یه‌کێتی قه‌ڵاکه‌ی سلێمانی بوو. ئاخر ئه‌گه‌ر هه‌موو کوردستانی لێزه‌وتکرایه، سلێمانی هه‌ر ماڵ و مه‌ڵبه‌ند و په‌نای بوو، ئه‌و خاوه‌نی سلێمانی بوو وه سلێمانیش خاوه‌نی یه‌کێتی نیشتیمانی بوو.
چاوم ده‌بڕیه ئه‌م وێنه‌یه و ده‌مبینی چۆن یه‌کێتیه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانم، یه‌کێتیه‌که‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کان و یه‌کێتیه‌که‌ی هه‌زاران شه‌هیدی شۆڕه‌سواری وه‌ک ئارام و ڕیشه و ئازاد هه‌ورامیم دوا ته‌ڵقینی بۆ خۆی خوێند و وتی چیتر من نه‌مام و ئه‌وه‌ی هه‌یه نه‌فره‌تی که‌ن له من نییه.
له‌م وێنه‌یه‌م ده‌ڕوانی و خه‌یالم ده‌چوه‌وه بۆ یه‌کێتیه‌که‌ی نه‌به‌ردیه‌کانی داستانی ڕزگاری و قه‌یوان ماوه‌ت و گوێم له ڕۆڵه قاره‌مانه‌کانی ناوشار ده‌گرت، سه‌رداری سه‌عید سۆفی و ئاسۆی ده‌لاک و هاوڕێکانیان یه‌ک به یه‌ک پڕ به ده‌نگیان هاواریان ده‌کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی پێم بڵین ئه‌وه‌ی ئێسته ئێوه ده‌یبینن ئێمه نین و له ئێمه نین، ئێمه خه‌باتمان بۆ ئازادی گه‌ل کرد و ئه‌وانه‌ی که ده‌یانبینن ناخ و دڵیان وه‌کو ڕابردویان ڕه‌شه، ئه‌وان بۆ ئه‌وه مانه‌وه به خوێنی ئێمه ڕه‌وایی و شه‌رعیه‌ت بده‌نه دزی و خیانه‌تی نیشتمانی و ترس و تۆقاندنی گه‌ل. ئه‌وه‌تا ئه‌وان بۆ خاتری مانه‌وه له ده‌سته‌ڵات، ده‌ستی پیسیان خستۆته بینی میلله‌ت و وه‌ک دێوه‌زمه چوارده‌وریان گرتووه‌و لێی نابنه‌وه، ئه‌وان هه‌رگیز له ئێمه نین و له ئێمه نابن..
شه‌هیدانی یه‌کێتیه‌که‌م ئینجا هه‌ستانه سه‌ر پێ و ڕویان کرده ناوه‌ندی شار، مه‌شخه‌ڵه‌کانی ده‌ستیان دایه ڕێژوان و گه‌رمیان و به ده‌م خه‌نده و به چاوی پڕئومێده‌وه بڕیاریان دا گشت پێکه‌وه به‌ڕوه‌و سه‌را ڕێگه بگرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست