کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشەکەی بنەماڵەی مەلا مستەفا لە هاڕینی مرۆڤی کورد ناکەوێ

Monday, 23/04/2012, 12:00


پەیوەند بە ڕفاندنی شێروان شێروانی ڕۆژنامەنووس

لێرەدا ناتوانین مێژووی خیانەت وکوردفرۆشی و ناپاکی و کوشت وبڕی خێڵی مەلا مستەفاو کوڕەکانی، بێنینە سەرزمان، ئاخر ئەوە لە توانای ئێمە دانییەو دەبێت لیژنەیەکی تایبەت وزۆر شارەزاو ئەکتیف، مانگان وساڵان تەرخان بکەن بۆ نووسینەوەی خیانەتە کانی ئەم بنەماڵەیە.
بنەماڵەی مەلا مستەفا، تەنها شەرمەزاری نین بۆ مێژوو، تەنها بۆ سۆرانیەکان و بادینییەکان و هەورامیەکان وکوردی هەرچوارپارچەو دەرەوەی وڵات نە بونەتە هۆی نەهامەتی و پەڵەی شەرم، بەڵکو بوونەتە هۆی شەرەمەزاریش بۆ خەڵکی بارزان وبارزانیەکان، زۆرن ئەو بارزانییە بەڕێزانەی، پەیوەندی بە ئێمەوە دەکەن وداوامان لێدەکەن، کە بنەماڵەی مەسعودو مێژووی خیانەتیان، لە سەر ئێمە مەکەن بە ماڵ، ئەم بنەماڵەیە تەنها خۆیان تاوانبارو خائینن و پەوەندیان بە ئێمەوە نییەو خەڵکی دەڤەری بارزان مەسئول نیین لەبەرامبەر خیانەت و وڵاتفرۆشی و کورد فرۆشی ئەواندا، هەتا پێمان دەڵێن، تکایە مەڵێن بنەماڵەی بارزانی، بەڵکو تەنها بڵێن بنەماڵەی مەسعود یان بنەماڵەی مەلا مستەفا، بۆ ئەوەی بە بۆنەی ئەم بنەماڵەیەوە هەستی ئێمە لەوەزیاتر بریندار نەبێت.
دەزگا تۆقێنەرو ترسێنەرەکەی مەسروری کوڕی مەسعود، واتە دەزگا بەدناوەکەی پاراستن، کە تەنها دروستکراوە بۆ شکاندنی ئابڕوی کوردو، زمانبڕین و ئەتک کردنی ئازادی، بۆ پاراستنی بنەماڵەکەی خۆیانە لەهەر سروەیەک ئەگەر بەرەو ڕویان بێت، ئەم دەزگایە بۆتە هۆی ڕشتنی خوێنی هەزاران و ڕفاندن و زیندانی کردن و هاڕینی هەزارانی تر، لە ڕۆژی دروست بوونیەوە تا بە ئەمڕۆ، تەنها کوشتن و بڕین نەبێت هیچی بەرهەم نەهێناوە، بۆ ئەمەش تەنها شێری ماڵەوەو ڕێوی دەرەوە بوونەو بۆ کورد خولقاوەو تەنها بەم دەوێرێت.
ئەمانە ئەو هێزەن کە شێخ ستاریان تیرۆر کرد، سۆرانی مامە حەمەیان خەڵتانی خوێن کرد، سەردەشت عوسمانیان ڕفاندە موسڵ و ناودەمیان پڕ گولە کرد، تیرۆرکردنی ڕەوف ئاکرەیی و نەزیر عومەرو فرانسیس و هەزارانی تر بەرهەمی کارکردی ئەم دەزگا بەدناو ئابڕو تکاوەیە.
ئەم جارەش لە هەوڵیکی ڕەزیلانەی ئەم دەزگایەدا، جارێکی ترو ڕۆژی هەینی واتە بیستی ئەم مانگە، شێروان شێروانی سەرنوسەری گۆڤاری باشور، پاش ئەوەی کە لای پۆلیسی ئاکرێ زیندانی بو، ئەم ئێوارە، بەرەومەسیف سەلاحەدین ڕفاندویانە.
ئەم کارە گورگ ئاسایەی خێڵی مەلا مستەفاو پاراستنەکەی شتێکی تازا نییە، سەردەمانێکە ئەمانە لە قەڵەم وئازادی و نوسین تۆقیون، لێرەوە هەرزمانێک دەبڕن کە بیەوێت دەم لە ئازادی کرانەوەی کۆمەڵگاو دیموکراسی بکوتێت، ڕفاندنی شێروان شێروانی بەم جۆرە بەربەریەتە، پێمان دەڵێت، کە کەیسەکەی لە یاساییەوە گوێزراوەتەوە بۆ کەیسێکی سیاسی.
بنەماڵەی کوڕانی مەلا مستەفا، لەبەرامبەر نوسیندازمان لاڵ و کۆڵەوارن، ئەوان کۆمەڵی خەڵکی کێوی وتفەنگچین وهەمیشە تەمەنایان بووە، کە نەیارەکانیان بە چەک بەرەوڕویان ببنەوە، ئەوان تەبیعەتی ئەو کرمە پیسەیان هەیە کە لە زەلکاودا نەبێت ناتوانن درێژە بە تەمەنی خۆیان بدەن، ئەوان لە شەڕو فیشەک تەقاندندا باڵا دەکەن وپەنا بە داگیرکەران دەبەن و نۆکەرایەتیان دەکەن ودەیان هێننە سەر نەیارەکانی خۆیان، لێرەوەیە تەنها ڕێگایەک بۆ پایەماڵکردنی بنەماڵەی مەلا مستەفاو کوڕەکانی، بەرەوڕوبونەوەیانە بە نوسین، ڕێپێوان، ناڕەزایەتی دەربڕین، ڕاپەڕینی جەماوەری وهەڵگەڕانەوەو شۆڕش، خەباتی مەدەنیانەو سەردەمیانە، وەختێک بەم ڕێگایانە بەرەوڕویان دەبینەوە، ئەوان لەرزیان لێدێت، تووشی هیستریا دەبن و بەهەرچوارلادا پەلامار دەدەن و کەف لە لا لەغاوەیانەوە دێتە دەرەوە.
کوشتنی ڕۆژنەمەنوسان و ڕفاندن و زیندانی کردنیان، هیچ نییە لە ترس و تۆقینی ئەم بنەماڵەیە زیاتر، ڕۆژ بەڕۆژو کات بەکات بەرەیەکی فراوان دروست دەبێت، کە بە نوکی قەڵەمەکانیان گۆڕ بۆ ئەم بنە ماڵە چەتەو بێزراو قیزەونە هەڵدەکەنن، ڕفاندن و زیندانی کردنی شێروان شێروانی، هیچ نییە لە خولانەوەی ماڵی مەلا مستەفا زیاتر، لەم فەزا ناشیرین و پوچەدا، سوکایەتی کردن وڕفاندن و زیندانیکردنی شێروان، ڕسواییەکی تری بنەماڵەکەی مەسعودو مەسروری کوڕیەتی، دۆڕاندن و شکستێکی تری ئەم تفەنگچییانەیە، بەرامبەر بە جوانی، ئازادی قەڵەم و بەیان.
هەتا زیاترو زوتر تفەنگەکانیان پڕ بکەنەوە لە گولە، هەتا ڕفاندن و سوکایەتیەکانیان بە ئازادیخوازان وقەڵەم بەدەستان وخەڵکی کوردستان زۆرتر بێت، هەتا باشترو تونتر هێرش بکەنە سەر هەمو جوانییەک، ئەوەندە لە مەرگی حەتمی خۆیان نزیک دەبنەوەو گۆڕ بۆ خۆیان هەڵدەکەنن.

بەڕێوەبەرایەتی ژووری کوردستان (دەنگی ئۆپۆزسیۆن لەسەر تۆڕی ئینترنێت) پاڵتاڵک

***********************

***********************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە