کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵۆى ئبراهیم احمد پیاوێك لە گۆڕان

Wednesday, 15/04/2009, 12:00


لەناو خەبات و شۆڕشى كوردیدا زۆر كات كەسانى بەویژدان و دڵسۆز بۆخاك و بەوەفا بۆ نیشتیمانەكەیان دەركەوتوون ،هەر لە پێش دروست بونى شۆرشى ئەیلولەوە كەسایەتى خەبات گێڕو ڕۆشنبر دەركەوت ئەویش ابراهیم احمد ى ڕۆشنبیر بوو ،بەڵێ ئەم ناودارە خەباتێكى درێژو دژوارى كرد لەگەڵ ئەوەشدا چەندین شاكارو نوسین و چیرۆكى بەهەوڵو ماندوو بونى خۆى بڵاو كردەوە ،دیارە من نامەوێت پیاهەڵدان و تەشەبوس لەنویسنەمەدا بكەم بەڵام مەبەستمە ڕاستیەكانیش بڵێم و جارجار خەڵك بەئاگا بێنەوە كە ئاواتێكیان لەدڵا بمێنێت هێشتا هیوایەك ماوە بۆ ژیان كەسانێكى وەك نەوەى ابراهیم احمد ماوە تروسكایەك ببەخشنە ژیان و گۆڕانێك و گلۆَپێكى سوربێت لەسەر دەسەڵات ،هەڵۆى براهیم احمد ئەو كەسەیە كە ئێستا ترسێك و زەنگێكى مەترسیى بۆسەر دەسەڵات و بۆ گۆڕینى باڵانسى هەڵبژاردنەكانى ئەم ساڵ بەڵێ ئەم پیاوە لەگەڵ ئەوەى تێكەڵى بنەماڵەى تالەبانى و هاوكات ئەو هاوڕێیەتیەى ابراهیم احمدى باوكى لەگەڵ تاڵەبانیدا هەیبووە بەڵام جیاواز لەوەى كەسێكى كلاسیكى و بەرژەوەندى پەرست بێت ،من لەبۆچونى خۆمەوە هەندێ خاڵ ئەخەمە ڕوو كەتێڕوانى دیدى خۆمە و سەلماندنكەشى ڕوونە ،خوێنەر ئەتوانێ دادوەربێت لەڕاستیەكان،
1-هەڵۆى براهیم ئەحمەد ئێستا بڕوانامەى دكتۆراى لەووڵاتى سوید هێناوە لە زانستى ئەندازیارى كۆمپیوتەر بەمەش كەسایەتیەكى مۆدێرن و عەقلێتێكى تازە بەمەش خزمەتێكى بوارى تازە لەكوردستان یەتە بەرهەم ،پرسیار كام لەبەر پرسەكان بڕوانامەیكى زانستى مەعقولیان هەیە كەخزمەتى پێبكەن؟.
2-لەوكاتەى گەڕاوەتەوە ناو سەركردایەتى یەكێتى بوو بەدامەزرێنەرى (ئاراستەى یەكبوونى)كەویستی چاكسازییەك لەناو یەكێتى دا دروست بكات و ئەو بوو یەكەم دەنگى جیاوازى ناو یەكێتى كەبووە هۆى دەركەوتنى ئۆپۆزسیۆنێكى نوێ لەناویەكێتدا هەر ئەویش بوو یەكەم دەنگى جیاواز كەلەیەكێتیدا قبوڵى گەندەڵیەكانى نەكرد .
3- یەكەم سەركردەیە بەتەنگ داواكارییەكانى گەنجان و خوێندكارانى زانكۆكانەوە بێت ،ئەویش بەهاوكاری كردنیان،لەڕێگەى ئەو پیوەندیانەى لەگەڵ ڕێكخراوە ئی|َن جى ئۆكان هەیەتى..
4-ئەگەر هەڵۆى برایم ئەحمەد قایل بوایە پۆستى سەرۆكى زانكۆى سلێمانى یان سەرۆكى پارێزگاى سلێمانى وەردەگرت بەبێ كێًشەو لەسەر داواى تاڵەبانى بەڵام ئەو قبووڵى نەكرد،چونكە مەبەستى بوو بە حەقى خۆى ئەو پۆستانە وەرگرێت
5- یەكەم كەس بووە لەهەموو عێراقدا توانیوێتى بەهاوكارى چەند ڕێكخراوێكى بیانى چەند كۆنفرانسێكى گەورەى زانستى بۆخوێندكارانى گشت زانكۆكانى عێراق سازبكات كە ئەوە كۆنفرانسانە حوكمەتى عێراقیش و حوكمەتى كوردیش نەیان توانیوە بیكەن.
6-ئەم پیاوە وەك سیاسەتەكانى باوكى بایەخى بەگشت چین و توێژەكانى ووڵات داوە بەتایبەتى چینى ڕوناكبیرو گەنجان بۆیە ،لایەنگران و ئەوانەى پەیوەیندى بەرداوامیان هەیە لەگەڵى چینى گەنج و ڕۆشنبیرانە.
7-وازهێنانى لەیەكێتى لەسەر پارەو مەنسەب نەبوو بەڵو لەسەر ناعەدالەتى و گەندەلیەكانى ئەندامانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى بوو .
8- خالێكى بەهێزى ئەم كابرایە كەوازى هێنا،داواى گردو پارەو معاشى نەكرد .داواى چاكسازى و گۆرانى كرد.
9- بیرى ئەم پیاوە بیرێك وسیاسەتێكى سۆسیالست دیموكراتیانەیە ئامانجى چەسپاندنى ئەو بەرنامەیە،بەهۆى تێكەڵى لەگەڵ ئەندامانى سۆسیالست دیموكراتى سوید دا،
10-دامەزرێنەرى ڕێكخراوێكى ئێن جى ئۆیى ناحوكمیە كە دەعمى مادى لەرێكخراوە بیانیەكان وەرگرتووە ،ئێستاش ئەو ڕێكخراوە خزمەتێكى باشى كردوە بەبوارى گەنجان و خوێندكاران ئەویش ڕێكخراوى سۆلێدارێتى خوێندكارانە ،ئەم ڕێكخراوە سەركەوتو ترین ڕێكخراوى خوێندكارییە كەتوانیوێتى بەرداوام شتى نوێ بكات و خزمەتى گەنجان و خوێندكاران بكات ،بۆیە جێگەى خۆى كردۆتەوە لەلاى زۆربەى خوێندكاران،كە ئێستا بوەتە دووەم ڕێكخراوى خوێندكارى.
11-دامەزرێنەرى حزبێكى مۆدێرنە ئەویش (پارتى پێشكەوتن)ە كەزۆربەى ئەندامەكانى كەسانى ڕۆشنبیرن ،زۆر لە كەسانى وەك مەلا و جوتیاروكاسبكارو خوێندكارو فەرمانبەرو مامۆستا.... ئەندامن لەم پارتە نوێیەدا،دروست بوونى ئەم پارتە بۆ پارەنیە بۆ گۆڕانە
12- قبووڵ نەكردنى ئەو پۆستانەى كە لەناو یەكێتیدا درابون پێى تاقى كردنەوەو جورئەت و كەفائەى خۆى لەناو پارتێكى نوێدا نمونەیەكى راستى ئەم خاڵانەیە .
بۆیە بەبۆچون و سەرنجى من كەهیچ بەرژەوەندیەكى تایبەتى مادى و مەعنەویم نیە لەگەڵ هەڵۆ و پارت و گۆڕانەیدا ،بەڵام دوربەدور ئاگادارى ڕاستیەكانم كەشایەنى ئەوەیە شتَكى واى لەسەر بنوسرێت ،هەروەها شایەنى ئەوەیە لەهەڵبژاردنى ئەم ساڵدا چیتر چانسێكبەین بەكەسانێكى خزمەتكەرو ڕۆشنبیرو چالاك تابزانین ڕاستى گۆڕانەكان تاچەند واقیعى و تاچەند بەرژەوەندى تایبەتە،هەرنەبێ بۆجارێكیشبێ دەنگەكانى خۆمان لەیەكێتى و پارتى ببڕینەوە تا بزانین ئەگەر ئەوان نەبن كەس ئەمرێ لەبرسا؟گەر بەم راستە تاڵەى ئەمڕۆمان ناڕازین دەبا چانسێك بدەین بەكەسانێكى تازە،گەربمانەوێت چىتر مەسولەكان گیرفان پڕنەكەن و مناڵكەكانیان بەشى مناڵكانمان نەخۆن و ماڵ و سەیارە و ئەساسیى ماڵەكانیان بەپارەى خوێنى ئەم میلەتە نەكرن دەبا بەدواى گونجاوترین كەسا بكەڕێیین،دەبا لەجیاتى ئەوەى ڕۆژانە جنێو ئەنێرین بە دەسەڵاتداران ،باویژدانى خۆمان ئاسودەكەین ئەو دەنگانەى كە بەتەمان ئەگەر ئەوكەسەى نەچێت دەنگبات پارتى و یەكێتى بەشى كەن با بیدەین بەكەسێك كەبۆجار ێكیشبێت یارمەتى بدەین بۆخزمەتكرنى ووڵاتمان ،هیوادارم دڵسۆزانە كەسانى خزمەتكارى ئەم ووڵاتە هەڵبژێرین بەئاگابین لەڕاستى و لە چەوتى ،دروشمى كەسى شیاو بۆ شوێنى شیاو هەڵبژێرین و ویژدانمان ئاسودەكەین ئەم ووڵاتە بەموڵكى خۆمان بزانین و خیانەتكاران بەرد باران كەین.


د.سەلام
13/04/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە