تاکو جه‌لال و‌هێرۆ مابن چاکسازی نیه.
Sunday, 22/02/2009, 12:00
با چی دی خۆمان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنین، تاکو جه‌لال و‌هێرۆ مابن له ژیاندا ،هیچ که‌سێک چاوه‌ڕێ گۆڕانکاری نه‌کات له ناو یه‌کیه‌تیدا. به‌ڕێزان کاک عومه‌ر سه‌ی عه‌لی، کاك جه‌لال جه‌وهه‌ر، کاک عوسمان حاجی مه‌حمود ،وه موسته‌فا سه‌ید قادر وه کاک نه‌وشیروان چاوه‌ڕێ مه‌که‌ن که مام جه‌لال و هێرۆخان به داواکاریه‌کانتان بڵێن به‌ڵێ.مامه هه‌ر له‌ساڵی 1958/وه گره‌وی سیاسی و ئابوری له سه‌دان سه‌رکرده‌ی عه‌ره‌ب و عێراقیه‌وه بردۆته‌وه، وه ئێستاش هه‌موو هه‌وڵدانێکی مامه ئه‌وه‌بوو که کاک کۆسره‌ت بگه‌یه‌نێته لای خۆی بۆ به‌غداد و توانی کۆسره‌ت په‌شیمان بکاته‌وه. لای مام جه‌لال ته‌نها کاک کۆسره‌ت گرنگ بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاک کۆسره‌ت خاوه‌ن پاره‌یه‌کی زۆره وه نزیکه له پارتیه‌وه ،پاشان ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگه خاوه‌ن هێزه، که پێشمه‌رگه‌یه‌کی زۆری له‌گه‌ڵه، که زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت مه‌ترسی درو‌ست بکاته سه‌ر یه‌کیه‌تی. مامه‌ش له‌وه ده‌ترسا ئه‌گه‌ر بێتوو کاک کۆسره‌ت په‌شیمان نه‌بێته‌وه له‌وانه ده‌بوو که پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕای بکێشێ بۆ لای خۆیان،ئه‌وش ده‌بووه هۆی شكاندنی هه‌ردوو ئه‌ژنۆی مامه. به‌لای سه‌رۆکه‌وه گرنگ نیه که عومه‌ر سه‌ی عه‌لی، کاك جه‌لال جه‌وهه‌ر، کاک عوسمان حاجی مه‌حمود ،وه موسته‌فا سه‌ید قادر ئیستیقاله ده‌که‌ن یاخود نه‌و، چونکه ده‌توانرێ چه‌ندین که‌سانی تر په‌یدا بکرێ بۆ جێگه‌یان. لێره‌دا کاک کۆسره‌تی به‌ڕێز چواربراده‌ره‌که‌ی له نیوه‌ی ڕێگه به جێهێشت، وه مام جه‌لال توانی کۆسره‌ت ئیقناع بکات به فشاری ئه‌وه‌ی که 25 ملیون دۆلاری ده‌داتێ . خێزانی مامه! که گه‌وره‌ترین گرفته که نایه‌ڵی هیچ جۆره گۆڕانکاریه‌ک ڕوبدات،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر جۆره چاکسازیه‌ک له ناو یه‌کیه‌تیدا، ده‌بێته ئه‌وه‌ی که زه‌ره‌رێکی گه‌وره بدات له به‌ر‌ه‌ژه‌وه‌ندیه‌کانیان، هێرۆخان که هه‌موو ده‌سگای ڕاگه‌یاندن وه سه‌روه‌ت و ده‌ستگای زانیاری یه‌کیه‌تی له ژێر ده‌ستیدا دسوڕێته‌وه،به‌م شێوه‌یه هه‌موو جۆره زانیاریه‌کی گه‌وره‌و بچوک له‌سه‌ر هه‌موو کادره گه‌وره‌کان و گرنگه‌کانی یه‌کیه‌تی هه‌موو ده‌زانێ،هه‌تا له‌سه‌ر ژیانی شاره‌وه‌یان که له‌ناو جێگاد چیده‌که‌ن و چی ناکه‌ن. ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌یه زۆر به‌جوانی ده‌توانین به‌رواردی پێبکه‌ین له‌گه‌ڵ چاوچیسکۆ و ژنه‌که‌ی، که له‌هه‌موو ڕویه‌که‌وه هێرۆخان گونجاوه له گه‌ڵ ژنی چاوچیسکۆ دا. ده‌ڵێن گۆرانکاری ده‌بێت له ناو یه‌کیه‌تیدا،دزه‌کانی یه‌کیه‌تی به سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا به‌ختیار که لای ده‌به‌ن و ده‌یکه‌ن به سه‌رۆکی ڕێکخستن، وه دزه‌که‌ی تر ئه‌رسه‌لان بایز له ڕێکخستن لاده‌به‌ن و ده‌یخه‌نه جێگه‌ی مه‌لا، وه عیماده دز که ڤیلاکه‌ی له خانه‌قین بای 20 ملیون دۆلاره دێته جێگه‌تی ئازاد علو‌ج وه ئازادعلوج(جو‌ندیانی) ده‌چێته جێگه‌ی یه‌کێکی تریان، ئه‌مه یاری شه‌تره‌نجی جه‌لال و هێرۆیه. مه‌لا به‌ختیار بووه به عوده‌ی سه‌دام که سه‌رۆکی 70 کۆمه‌ڵه‌ی دیمۆکراتیه له کوردستان مانای 70 موچه وه‌رده‌گرێ ،زیاتر 7ڤیلای هه‌یه له هه‌موو کون و که‌لو به‌ری کوردستان. ئازاد علو‌ج به هه‌مان شێوه خاوه‌نی 4 ڤیلایه له کوردستان. ڕون‌و ئاشکرایه که مامه‌و هێرۆ ته‌نها ئه‌وکه‌سانه‌یان ده‌وێ که دزن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هیچ جۆرێک نه‌توانن له ڕویاندا هه‌ڵبگه‌ڕیننه‌وه وه هه‌موو فه‌رمانه‌کانیان به‌بێ پرسیار کردن جێبه‌جێ بکه‌ن.لێره‌دا سه‌یره‌که له‌وه‌دایه که هه‌موو چه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی دنیا به تایبه‌تی عه‌ربیه‌کان به تێر‌و ته‌سه‌لی باسی ئیستیقاله‌ی ئه‌م براده‌رانه ده‌که‌ن و فه‌سادی ناو یه‌کیه‌تی ده‌که‌ن،به‌ڵام ته‌ماشای میدیای کوردستان بکه‌ین نه پارتی و نه یه‌کیه‌تی به هیچ جۆرێک ده‌رباره‌ی ئه‌م گرفته زه‌به‌لاحانه باس نه‌کراوه،ته‌نها به کورتی نه‌بێت ،ئه‌یش وه‌کو فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێ که جه‌لال سه‌رۆکی هه‌موو لایه‌که وه هیچ جۆره گرفتێکی وا گه‌وره نه‌بووه،ته‌نها میدیا گه‌وره‌ی کردووه. ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوناک بێت که سیسته‌می دیکتاتۆریه‌ت له هه‌موو وڵاتێكدا به‌م شێوه‌یه کاره‌کانیان ده‌به‌ن به‌ڕێوه،نابێت به هیچ جۆرێک ڕوداوه ڕاستیه‌کان باس بکرێ وه هه‌موو ته‌نگه‌ژه‌یه‌کیش ده‌بێت به پێجه‌وانه‌وه بڵاوبکرێته‌وه. ئه‌مه دیمکۆراتیه‌تی کوردستان و یه‌کیه‌تیه که خۆیان به ئه‌ندامی ئینته‌ر ناسیونال داده‌نێن. هه‌ربژی جه‌لال و هێرۆ ،مردن بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که دوای مه‌لا و بایز که‌وتون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست