ته‌نها نه‌وشیروان ڕزگارمان ده‌کات
Thursday, 12/02/2009, 12:00
چه‌ند ڕۆژێکه جۆره‌ها نوسین بڵاو کراوه‌ته‌وه له سه‌ر ده‌وری کاک نه و‌شیراون و به‌شداربونی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی پێنج له کو‌ردستان. پارته سیاسیه کوردستانیه گه‌وره‌کان به تایبه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کو‌ردستان چه‌ند به‌ڕێزکیان کوتو‌نه‌ته په‌له‌قاژێ و نوسین و ناردنی زانیاری ناڕاست له ڕێگه‌ی کلکه‌کانیانه‌و بۆ مه‌ڵپه‌ره‌کان و میدیای کوردی دژی کاک نه‌وشیروان. به‌ڕێزان کاک مه‌لا به‌ختیارو،کاک ئه‌رسه‌لان بایز و کاک ئازاد جوندیانی کاک عماد ئه‌حمه‌د ده‌بێت باش بیر بکه‌نه‌وه که مه‌یدانی سیاسی له‌کوردستان به تایبه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کو‌ردستان به‌بێ کاک نه‌وشیروان ناتوانێت بڕوات به ڕێوه، له هه‌موو وڵاتانی دنیادا که تۆزێک دیموکراتیه‌ت هه‌بێت، ده‌بینین لایه‌نی ئۆپۆزیسون هه‌یه،وه ته‌نها د‌روست بوونی حوکمه‌تێک که دور بێت له گه‌نده‌ڵ و ،فه‌ساد و دزی و،درۆ به پشتوانی ده‌وری ئۆپۆزیسونه وه ده‌روات به‌ڕێوه.له‌کوردستانیشدا ته‌نها که‌س که بتوانێت به گش دزو جه‌رده‌کانی ناو یه‌کیه‌تدا،یا خود ناو حوکمه‌تدا بچێت کاک نه‌و شیروانه ،که به هه‌زاران که‌سانی ڕۆشنبیرو و مێژوو پاک و تێکۆشه‌ری له پشته. ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕاستیه به‌ڕێز مام جه‌لالیش ئاگاداره . ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کو‌ردستان بیر بکه‌نه‌وه ، ئه‌گه‌ر بێت‌و به زوترین کات ڕێگه خۆش نه‌کرێ بۆ کاک نه‌وشیروان، ده‌بێت هه‌موومان ئاگاداربین که مه‌یدانی سیاسی کو‌ردستان وه کو فه‌له‌ستینی لێدێت، که فه‌له‌ستینیه‌کان به‌جارێك بێ هیوا بوون بۆ دابین کردنی ژیان له سه‌رکرده‌کانیان،هه‌ر بۆیه‌ش له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پێش 3 ساڵ له‌مه‌و پیش ده‌نگێکی زۆریان به حه‌ماس دا. له کوردستانیش گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد و دزی و ساخته‌چیه‌تی وبنه‌ماڵیه‌تی وای له میلله‌تی کو‌ردستان کردوه که به هیچ جۆرێک هیوایان نه‌مێنێ به یه‌کیه‌تی و پارتی، وه ئه‌مه‌ش ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا میلله‌تی کورد به تایبه‌تی له سلێمانی و چوار ده‌وره‌ی بۆ پارته ئیسلامیه کوردستانیه‌کان ده‌نگ بده‌ن و به هیوایه‌کی وه ژیانێکی تازه بۆیان. ته‌نها ڕزگار بوون له تاقی کردنه‌وه‌ی حه‌ماس ،بانگ هاوێش کردنی نه‌وشیروانه بۆ مه‌یدانی سیاسی له ناو یه‌کیه‌تیدا.وه جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌م هه‌نگاوه له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌وره‌ترین ئه‌و دڕکانه‌ی که هه‌یه له‌سه‌ر سنگی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کو‌ردستان له‌گه‌ڵ ڕێزماندا بۆیان ئه‌و چوار ناوبراوه‌ی سه‌ره‌وه که ده‌رباره‌یان نوسیمان.هه‌ڵبه‌تا کاک ئه‌رسه‌لان و مه‌لابه‌ختیارو حاشیه‌کانیان ئه‌و لێکۆلینه‌وه‌یان کردوه،که له کاتێک ئه‌گه‌ر گۆڕانکاری وا ڕوبدات له ناو یه‌کیه‌تیدا،ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌وری ئه‌م قۆری و مه‌سینه ژ‌ه‌نگاویانه نه‌مێنێ . هه‌تاکو ئه‌م کاتانه‌ش یاری به ئیراده‌و،ماف و خۆشه‌ویستی میلله‌تی کورده‌وه ده‌کرێ، گوایه خان‌و د‌روست ده‌کرێ بۆ شه‌هیدا،به‌ڵام له هه‌مان کاتاد هه‌ر ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌م دوو پارته له نیوان خۆیان و خزمانی خۆیاندا که با ناوی کاسانی تره‌وه دابه‌ش ده‌کرێ. فڕۆکه‌وانێک که ده‌ستی خوێناویه له هه‌ڵه‌بجه‌دا، به ئه‌مری مام جه‌لال ده‌رده‌کرێ، وه به ڕێوبه‌ری ئاسایشی سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌م که‌ین و به‌یندا بڕیاری ده‌رکردنی ده‌رده‌کرێ، به ڵام به‌ڕێز مام جه‌لال به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسیاری مه‌کته‌به سیاسیه کارتۆنیه‌که‌ی بکات بڕیاری ده‌رکردنه‌که‌ی ده‌کوژێنێته‌وه وه پێی ده‌ڵێ تاکو من ماوم تۆ هه‌ر به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی. هه‌موو زانیاریه‌کان وا ڕا‌ده‌گه‌یه‌نن که به بڕیاری مام جه‌لال ئه‌م فڕۆکه‌وانه ده‌رکراوه، باشه تاکو ئێستا به‌ڕێز مامه بۆچی نه‌هاتیته سه‌ر ته‌له‌فزیون دوو وشه له‌م باره‌یه‌وه باس بکه‌یت!!!!!! بۆچی پارته سیاسیه کوردستانیه‌کان تاکو ئێستا به ره‌سمی بڵاوکراوه‌یه‌کیان ده‌رنه‌که‌رد که تیادا ڕوون بکرێته‌وه که تاوانباره‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر چ هۆیه‌ک تاکو ئێستا جه‌زا نه‌دراون!!! وه جۆره‌ها تراجیدیای تر. هه‌زار جار به‌داخه‌وه که ڕابه‌ری کورد به تایبه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کو‌ردستان کارێکی وایان کرد که هاووڵاتی کوردی له عیراقدا نرخی که‌مبێته‌وه وه هه‌ر وه‌کو زه‌مانی سه‌دام ئێستاش به چاوێکی سوک ته‌ماشای بکه‌ن ، گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ش ئه‌گه‌ر ته‌ماشای په‌رله‌مانی عێراق بکه‌ین که له‌ساڵانی پێشودا له‌سه‌دا هه‌شتا له عه‌ره‌به‌کان پشتی کوردیان ده‌کرد،به‌ڵام ئێستا له سه‌دا نه‌وه‌تیان بوون به دوژمنمان. له کاتێکدا نوێنه‌رایه‌تی کورد خه‌ریکی دزی و دابه‌ش کردنی کو‌ردستان بوون له نێوان هه‌ردو پارته‌که‌و سیاسه‌تمه‌داره‌کانیاندا، میلله‌تی کوردی قوڕبه‌سه‌ر که‌رکوکی له کیس چوو، وه عه‌ره‌به‌کان توانیان سواری سه‌ری ملی میلله‌تی کورد بن. پرسیارێک ئایا کێ تاوانباره له‌م کرده‌وانه‌دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست