کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەرمانگەی كارەبای سۆران بایی 60000$ كەلو پەلی كارەبایی بەشیوەیەكی نایاسایی و دزی دەبەخشێتە (شەجیع بارزانی)

Tuesday, 25/10/2011, 12:00


پێم گەلەك سەیرە كە ئەو حیزبانە دێنە سەر تەلەفزیون هەر باس لەوە دەكەن كەنابێ بەهیچ جۆرێك حیزب تەداخولی كاروباری حكومەت بكات باوەڕبكەن هەرهەمووی درۆودەلەسەیەوچی تر,ئەوەتا ئێمە ڕۆژانە دەبینین بەبەرچاومانەوە زۆر لە لێپرسراوان بەهۆی حیزبەوە خنی بوون چونكە كابرای حیزبی جا لەهەرمەرتەبەیەك بێت بەهۆی گەندەڵی لەوحیزبەدا كە هەموویان بەبەردەوامی دەیكەن گیرفانی خۆیان پڕكردووەولەهیچ شتێك سڵ ناكەنەوە هەرلەبەر ئەوەشە ئەو حیزبانە ڕۆژانە جەماوەریان لێ دەبێتەوە سووك وڕیسوادەبن, (شەجیع بارزانی) كە كارگێری لقی پارتی10ی سۆران بووهەڵبەتە ئیستالەو لقە نەماوە بەكوردییەكەی(تڕۆۆۆۆڕ)كراوەپارچە زەوییەكی فراوانی خەڵكی ئەودەڤەرەی داگیركردووەو ئیستا ڕستورانێك ومەلەوانگەیەكی لەسەر دامەزراندووە كەكاتی خۆی فلسیی سوور لە بەرویدانەبوو,بەهەرحاڵ لەهەمووشیی سەیرترشیخێكی بەخۆیەوەناوە هیچ شەرمیش لەخۆی ناكاتەوە هەمووقسەیەكیش كەدەیكات بەناوی مەسعودبارزانی نیچیروان بارزانییەوە دەیكات ئیتر خەڵكیش باوەڕیان پێی ی كردبوو تاكو تڕۆر ِكرائینجا خەڵكی ئەو دەڤەرە لێی حاڵی بوون بایی چەندە وچ ماڵێكە جا ئەم زاتە دەستی دەخستە هەموو فەرمانگەكانی سۆرانەوە بەوشێخایەتییەی خۆیەوە كارەكانیشیان بۆ ئەنجام دەدرابەتایبەتی شارەوانی ,ئەم گەندەڵە كاتێك مەلەوانگەكەی بەدزی وفزوڵی دروست كردلە لەسەر پارچە زەوییەكەی خەڵكی ئەم ناوچەیە كە گەش بینم ڕۆژێك دادێ هەرلیێ وەربگریتەوە بەهەرحاڵ لەژێرەوە لە گەڵ فەرمانگەی كارەبا ڕێك كەت ئەوانیش هەڵسان كارەبایان بەشێوەیەكی نا یاسای گەیاندە مەلەوانگەكەی هەڵبەتە چەندین عەمودی كارەبایان بۆداناكەهەمووی بەشەكەل وپەلی گەڕەكەكانی ناوسۆران بوو بێجكە لەوەی محاویلەیەكی كارەباش.....هتد.جا بەوەشەوە نەوەستا چونكە دەیزانی تڕۆڕدەكرێت داوای دوو موەلیدەی قەبارە گەورەی لێكردن یەكێكیان بۆ ماڵی خۆی ئەوی دیكەشیان بۆ مەلەوانگەكەی كەدەكەۆێتە دەروازەی شاری سۆران فەرمانگەی ناوبراویش دووموەلیدەی خەڵكانی ڕەش وڕوتی ئەو ناوچانەیان بۆ بردوو هەر لەسەرحیسابی فەرمانگەكە كێبڵ كیشیشیان بۆ كرد وتائیساش فەرمانگەی كارەبا مەسروفاتی ئەو دووموەلیدەیە دەكات كەمن فەرمانبەرێك لەبەشی حیسابات لەبۆی باس كرم كەهەموو مەسروفاتەكان بە پسوڵەی ساختە لەبۆی پڕدەكرێتەوەولەبۆی دەڕوێندرێت ئەوكەل وپەلانەی تائیستا لەكۆگاكانی كارەبای ئەوشۆێنە كە بەدزی وگەندەڵى دراوەتە ئەوبەناوشێخە بەهەردووموەلیدەو محاویلەو كەلو پەلەكانی دیكەوە بەپێی قسەكانی یەكێك لە ئەندازیارەكانی ئەو فەرمانگەیەمەزندە دەكرێت بە(60000)شێست هەزاردولار,وەزیری كارەباش لە گۆێی گادا نوستووە لەبەر گەندەڵییەكانی خۆی ئاگای لەهیچ شتێكی دیكە نەماوە كوالیژنەی بەدواداچونەوە؟ بابێن بەچاوی خۆیان تەماشابكەن ئەو كەل وپەلە دزراوانە بەڕۆژی ڕوناك دیارە لەبەرمالە َكەشی و لە مەلەوانگەكەشی وە هەر هەموو فەرمانبەری ئەو فەرمانگەیەش شاهێدحاڵن ئائەمەیە.........چاكزازیەكەتان؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە