کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێز ساڵحی سەر بە پاراستنى لقى12ى پارتى لە هەڵەبجە بناسن!

Tuesday, 28/02/2012, 12:00


سەرچاوە: لەناو لقى 12ى پارتى لە هەڵەبجە
ئێمەوە وەك چەند گەنجێك و كادریكى پارتى لە سنورى لقى 12ى پارتى لە هەڵەبجە ئەمانەوێت ئەوەتان پێ ڕابگەیەنین بە حوكمى ئەوەى كەلە لقى 12 و كار دەكەین و ئاگادارى كارى پاراستنین لە لقى 12 ى پارتى لە هەڵەبجەى شەهید ئاگادارتان دەكەینەوە كە خاوەنى ئەو وینەیە ناوى بەڕێز سالح و كەسێكى نەخوێنەوارو نەزانە و ئێستا بەناو كارگێڕى قوتابیانى پارتییە بەڵام لە ڕاستیدا كار بۆ پاراستن دەكات ئەم كوڕە لە عەشرەتى ئیناخیەكانە و لەهەمان كاتدا ئیشیش بۆ ئەكبەر ئیناخى دەكات .

ئەم كوڕە چەند جارێك مەسرور بەرزانى بینیوە ئەو كارە كە پاراستن و خودى مەسروور بەرزانى بۆى دیارى كردووە كە بەئاشكرا بیكات ئەوەیە كە لە هەموو خۆپیشاندانێك و كۆبوونەوەیەكى جەماوەرى ئامادەبیت لە دوورەوە بە موبایلەكەى وینەى خۆپیشاندەران بگرێت ئەم خۆدەرخستنەى بۆ ئەوەیە كارە نهینیەكانى بشاریتەوە كە من ئیستا ئاماژەى پێدەدەم

1-تەقەكردن لە سەرۆكى كۆمەڵەى كیمیاویبارنى هەڵەبجە
بەریز سالەح یەكێك بوو لە ئەو كەسانەى لەتەقەیان كرد لە لوقمان عبدالقادر سەرۆكى كۆمەڵەى قوربانیانى كیمیاویبارنى هەڵەبجە لەكاتى شەهید كردنى سەردەشت عوسمان و دروست بوونى ئەو هەڵا ئیعلامیە لەسەر پارتى ,پاراستنى پارتى لە هەڵەبجە هەستان بەتەقەكردن لە لوقمان تەقەكردنەكەش بۆ كوشتن نەبوو بەلكو بۆ ئەوەبوو كە ڕاگەیاندنەكانى پی َوە مەشغوڵ بكەن .
2-تێكدانى كۆڕو كۆبوونەوەكانى هەڵەبجە
لە هەموو كۆڕو كۆبوونەوەیەكدا ئەم كوڕە هەڵدەستێت و پەلامارى ئەو كەسانە دەدات كە قسە لەسەر بنەماڵەى بەرزانى دەكەن,ئەم كارەش بە ئاگادارى لقى 12 دەكات و پارستنى ئەو لقە پێى دەكەن.

3-پەلاماردانى خۆپیشاندەران لە هەولێر :
لەكاتى هێرشەكانى توركیا بۆ سەر هەرێم و شەهید كردنى 7 لە ئەندامانى خێزانێك لە هەولێر خۆپیشاندان كرا بە فرمانى پاراستن لە زۆربەى شارو شارۆڤكەكانى سلێمانیەوە ئەو گەنجانەیان بانگكردەوە بۆ هەولێر بۆ ئەوەى پەلامارى ئەو كەسانە بدەن كە قسە دەڵێن بە توركیا چونكە ئەم كەسانە لەلایەن خەڵكى هەولێرەوە ناناسرێنەوە لەئەو كاتەى هەوڵ درا كە ئالاى توركیا بسوتێنرێت یەكێك لەوانەى كە نەیهێشت و پەلامارى گەنجەكانى هەولێریدا ئەم بەریز ساڵحەبوو كە لەگەڵ ئاسۆ على و بڵند مستەفا و چەندین كەسیترى پارتىیدا

4-هەوڵدان بۆ سوتاندنى ئوتێلەكەى هەڵەبجە:
لەكاتى ڕووداوەكەى زاخۆدا پاراستنى پارتى هەوڵى ئەوەى دا لە سنورى سلێمانى چەند كارێك بكات بۆ پەردەپۆشكردنى ڕووداوەكەى زاخۆ یەكێك لەو پلانانە ئەوەبوو كە بەسەرپەرشتى بەڕێز سالەح پارەى دابوو بە چەند منداڵێك كە بچن و هێرش بكەنە سەر ئوتێلەكەى هەڵەبجە بۆ ئەم مەبەستەش چەند منداڵێكى بردبوو لە كەرەكى نزیك ئوتیلەكە ئیوارەكەى لە ناو منداڵانى ئەو گەڕەكەدا وایان بڵاو كردبووە كە بەیانى پەلامارى ئوتیلەكە دەدرێت پارەشى دابوو بە 5 مناداڵى ئەو گەڕەكە كە بەیانى بچن بەرد بگرنە ئوتیلەكە ئەوەبوو ئەو 5 منداڵە بەردبارانى ئوتیلەكەیان كردبوو لەكاتى هاتنى پۆلیسدا هەر بەتەلەفوونى ئەم 5 منداڵەى ئاگادار كردبووە كە ڕابكەن پۆلیس هات ئەو 5 منداڵە ڕایانكرد بەڵام 2 منداڵى تر كە نەیانزانیبوو مەسەلەكە چییەو دەستیان لە هیچدا نەبووە ترسیان نەبووە ڕایان نەكردبوو پۆلیس ئەو دوو منداڵەى گرتووە و بەتاوانى هێرشكردنە سەر ئوتیلەكە,بۆ زانیاریتان یەكی لەو منداڵانە لە بنەمالەى نەوزاد نەورۆڵیە و كەسوكارەكەى دەڵێن ئەگەر منداڵەكەمان شتێكى لێبێت ئەوا قبوڵى ناكەین لە پاراستنى لە12 و ئەو كوڕە ئیناخییە چونكە ئەو منداڵانەى كە لەلایەن بەڕێز سالحەوە پارەیان پێدراوە ئەوان كارەكەیان كردووە.ئاسایشى شارەزوور زۆر هەوڵى دا پلاندانەرى سوتاندنى ئوتیلەكەى هەلەبجە ئاشكرا بكات بەڵام نەیتوانى ئەوا من وەك پارتیەك لە لقى 12 ئەوەتان پێدەلێم یەكێك لە پلاندانەرو جێبەجێكارەكەش ناوى بەڕێز سالح لە لقى 12ى پارتى ئەو دوو منداڵەش هیچ تاوانێكیان نییە ئیوە بگەڕێن بە شوێن ئەو منداڵانەدا كە ڕیان كرد چونكە ئەوان پارەیان لە بەڕێز سالەح وەرگرتووە ئەوان پیلانەكەتان بۆ ئاشكرا دەكەن لە ڕووى یاساییەوە ,ئەوەى من دەینوسم هیچ عتباریكى یاسایی نابیت بەڵام ئەو منداڵانەى تر كە ڕایانكردووە بیانهێننە بەردەم دادگا دان دەنێن بە تاوانەكەى بەڕێز سالەحدا.

5-وێنەگرتنى خۆپیشاندەران
یەكێكیتر لەكارە ئاشكراكانى ئەم پارستنەى لقى 12 ئەوەیە كە بە ئاشكرا لە هەموو خۆپیشاندانێكدا بە موبایلەكەى وێنەى خۆپیشاندەران دەگرێت و بەتایبەتى ئەوانەى كە پارتین و ڕاستەوخۆ وێ،ەكان دەنێرێت بۆ پارستن بۆ سەرى ڕەش.

6-ناردنى ڕٍاپۆرت لە سەر فارووق غەفار بۆ پارستن و ئاسایشى گشتى هەولێر
لەكاتى سەردانكردنى فاروق غەفار بۆ قەندیل و گەڕانەوەیدا لەسنورى هەولێر دەستگیر دەكرێت بۆ لیكۆڵینەوە پەیوەندیانكرد بە لقى 12 بۆ ئەوەى زانیاریان لەسەر فارووق غەفار بۆ بنێرن زانیاریش دەبێت پاراستن بینێرێت ئەم بەڕێز سالحە بە شانازیەوە لەناو لقدا باسى ئەوە دەكرد كە زانیارى كۆكردوەتەوە لەسەر فارووق و هەموو قسەكانى لە خۆپیشاندانەكاندا تۆمار كردووە و شتى ترى دەست كەوتووە و نادروویەتى بۆ پاراستن لە هەولێر لەناو لقدا هۆى هەڵدەكێشاو بە ئاشكرا باسى ئەم كارەى خۆیی دەكرد.

بۆیە داوا لە كوردستانپۆستى بەڕێز دەكەم ئەم پاراستنەى پارتى بەناو وێنەوە ئاشناى بكەن بە خەڵكى هەڵەبجە و تاوانەكانى بخەنە بەرچاوى هەموو لایەك بۆ ئەوەى هەموو لایەك ئەك كەسە باش بناسێت و ئاگادارى خۆى بێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە