نامەیەكى كراوە بۆ بەڕێزان (هەڤاڵ مام جەلال - ئازاد جوندیانى) چیتر ئەمە قبوڵ ناكەین ....
Monday, 24/08/2009, 12:00
هەڵبژاردنى 25 / 7 وەرچەرخانێك بوو لەمێژووى پارتە سیاسیەكان لەهەمانكاتدا وەئاگاهێنانەوەى دەسەڵاتى خەوتوو بووكەبەدرێژایى دەسەڵات لەمتبووندا بەئاگاهاتەوە ، دیارە ئەو بژاركردنەى لایەنى سیاسى دەسەڵاتدار لەدواى هەڵبژاردنەكانەوە بەتایبەت حزبى (ى.ن.ك) دەستى پێ كردووە لەبەرامبەر ئەو شكستەیدا بەدورخستنەوە و نانبڕینى لایەنگرانى پارتەكەى هۆكارێكە بۆ پەردەپۆشكردنى ئەو شكستە، بەڵام هەرچۆن دەسەڵاتى حزب نەیتوانیوە لەماوەى دەسەڵاتیدا بەخۆبواردن لەجیاوازى كردنى نێوان ئەندامانی پەرە بە بەڕێوەبردنى دەسەڵاتى بدات هەرواش لە بژاركردنیدا بەشێوەیەكى زۆر هەڵە ئەنجامیدەدات .
هەڵبژاردن نوێبوونەوەى سەرجەم داموو دەزگاكانى حكومەتە بۆ باشتر خزمەتكردنى هاوڵاتیانى لەوێشەوە ئاست و قورساى و رازیبوونى جەماوەر لە دەسەڵات واقیعیانە دەردەكەوێت ، خاڵى هەنووكەى ئەو شكستەى لەهەڵبژاردنەكاندا بەر دەسەڵات كەوت هەر حزبە بەجیاوازى پشكى خۆى تێیدا بەركەوت .
لێرەدا بەشێك لەو شكستانە ئەژمار دەكەین كە ى.ن.ك پشكى سەرەكى تێدا بەرجەستەكرد....
دابڕانى ى.ن.ك لە نێو جەماوەر هۆكارێك بوو بۆ بێمتمانەى پێیان چونكە كەسى یەكەمى ى.ن.ك بێ ئاگابوو لەوەى كە دەسەڵاتدارانى پارتەكەى بەچ شێوەیەك پۆستەكانیان لەخزمەت خۆیان و كەسى نزیكى خۆیاندا بەكاردەهێنا ، پشتگوێكردنى جەماوەر و گوێنەگرتن لەداواكانیان. بێ بەرنامەیى ى.ن.ك چونكە وەك ئەو شیعارەى پارتەكەیان بە ناوهێنانى حزبى دوێنێ ،ئەمڕۆ ، داهاتوو بەڵام
پێدەچێت حزبى دوێنێ بووبێت لە ئێستاشدا بەناچارى چونكە دەسەڵات هەرخۆیەتى بڕیاریش لاى خۆیەتى ، بەڵام هەرگیز نابێتە حزبى داهاتوو وەك لەم هەڵبژاردنەدا بینرا ، كەسانى كەم ئەزموون و لەنێو ئەو پارتەدا كە دەسەڵاتێكى رەهایان دراوەتێ بەڵام هەرگیز لەخزمەتى خەڵكدا بەكاریان نەهێناوە ،یان كەسانێك كە خۆیان پێ بەڕێوەنابرێت كەچى دەسەڵاتێكى رەهایان دراوەتێ یەكێكیش لەو كەسانە كە لێرەدا ناچار دەبین بەناوهێنانى بەڕێوەبەرى سەتەلایتى گەلى كوردستانە هەرچەندە لەئاستى لێپرسراوێتییەكدایە كە هۆكارە بۆ وازهێنان دوركەوتنەوەى ئەندامان و لاەیەنگران و كارمەندانى بەشێكى زۆرى ئەم كەناڵە لە كارەكانیان بەڵام ى.ن.ك تائێستا ئاوڕێكى جدى لێنەداوەتەوە بەراى من ئەم كارەساتە دەگەڕێتەوە بۆ لێپرسراوى مەكتەبى راگەیاندنى ى.ن.ك چونكە لەم كەناڵەدا تەنها سەیرى دەمى بەڕێوەبەر دەكرێت نەك بەرپرسى بەشەكان و كارمەندانى ئەو كەناڵە . بەڕێوەبەر كەسێكى ناتەندروستە كەسێك كە خۆى ناتوانێت مەوقفى ساغبكاتەوە كە لە رابردوودا ئیسلامییەكى توندرەو ئێستا بەمشێوەیە ئیتر چۆن ى.ن.ك شكست لەدواى شكست تۆماری ناكات ....
هەر لەو دەستخۆشییانەى هەڤاڵ مام جەلال لەوادەى هەڵبژاردنەكاندا بەسەر سەرجەم چین و لاەیەنەكاندا بەخشییەوە بڕێكیش لەو بەخششە بۆ كارمەندانى ئەو كەناڵە تەرخانكرابوو ،بڵام لەلایەن ئەو بەڕێوەبەرەوە بۆ مەرامى خۆى و بەئارەزووى خۆى لەسەر ئاستى بەرژەوەندى بڕێكى كمى دابەشكردووە بەسەر ئەو كەسانەى كەخۆى مەبەستێتى .هەرچەندە بەوتەى یەكێك لەبەرپرسى بەشەكان ناوى ئەوكەسانەى داوەتێ كە لەو كاتەدا شەونخونییان كردووە بەڵام رەتیكردۆتەوە بەشێوە بازاڕییەكەى كە لە كەسێتى لاواز و نەخۆشیدا بەدیدەكرێت وە زۆر كردەوەى تریش... كە شایستەى باسكردن نین بخرێنە روو لەبەر ئابڕونەچوونى ئەو كەناڵە .
ئەمە مشتێك لەخەروارى ئەو كەناڵ كە زمانحاڵى ئەو پارتەیە بەم هەموو شەرمەزارییەوە باسبكرێت كە دەسەڵاتى نێو ئەو پاترتە نەتوانێت ئاوڕێكى لێبداتەوە ئیتر چۆن چاوەڕێى شكستى لەوە گەورەترشى لێناكرێت كە بێگومان رەنگدانەوەى بەسەر حكومەتیشدا بەدیكراوە ....
هۆكارەكان زۆرن و ئەژمار ناكرێت دەبێًت تاڵەبانى هەنگاوەكانى لە نێو كەسە گەندەڵەكانى پارتەكەیەوە دەستپێبكات كە دەسەڵاتدارن نەك لایەنگرێك كە ئەو بەرپرسە گەندەڵانە هۆكارن بۆ دورخستنەوەیان لەو پارتە بەهۆى نارازیبوون و حساب نەكردن بۆ ماندووێتییان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست