پــلانــی تـیـرۆركــردنــی قـــادر عــه‌زیـــز ئــاشـكـــرا ده‌كـــرێت
Tuesday, 16/03/2010, 12:00
پلانی تیرۆركردنی قادر عه‌زیز سكرتێری حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت‌و ناوبراویش جه‌خت له‌سه‌ر راستی ئه‌و پلانه ده‌كاته‌وه، كه به‌نیازبوونه له‌رێگای سلێمانی ـ كۆیه تیرۆری بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی چاو‌دێر له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆيدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پلانی تیرۆركردنی قادر عه‌زیز دراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی باڵه‌كه‌ی تری ئه‌و حیزبه‌وه، قادر عه‌زیز له‌و پلانه ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌و كاره‌كه سه‌ری نه‌گرتووه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه نوسیویه‌تی"پلانه‌كه به‌و شێوه‌یه بووه، كه‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌شاری كۆیه له‌نێوان قادر عه‌زیز‌و سێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی باڵه‌كه‌ی تری زه‌حمه‌تكێشان به‌مه‌به‌ستی یه‌كگرتنه‌وه بڕیاربووه ئه‌نجامبدرێت‌و به‌ر له‌گه‌یشتنی قادر عه‌زیز بۆ كۆیه، بۆسه‌ی بۆ دابنرێت‌و تیرۆر بكرێت".
قادر عه‌زیز به‌رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه "كاتێك ئاگاداركرامه‌وه، كه‌لایه‌نێك نیازی خرپای به‌رامبه‌ر من هه‌یه، نامه‌یه‌كم بۆ مه‌سعود بارزانی‌و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی نارد‌و ئه‌وانیش بێئاگایی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕی".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست