به‌رێز کاک کۆسره‌ت هه‌میشه له خزمه‌تی خه‌لکی دابووه..
Thursday, 04/06/2009, 12:00
باوکی شه‌هیدێک له سایتی به‌رێزی کوردستانپۆستدا گله‌یی زۆری له کاک کۆسره‌ت کردووه که گوایه نامه‌ی بۆ فاتیح وه‌زیری شاره‌وانی پێشوو نووسیوه و ئه‌نجامی نه‌بووه .
لێره‌دا گله‌ییه‌که‌ی له جیگای خۆیه‌تی به‌لام کاک کۆسره‌ت چی بکا ئه‌گه‌ر وه‌زیری شاره‌وانی پێشوو کاره‌کان نه‌کردبێت و هیچ نرخی بۆ نامه‌که‌ی کاک کۆسره‌ت دانه‌نابێت ، ئێمه حیمایه‌کانی کاک کۆسره‌ت به ده‌یه‌ها جار نامه‌مان بۆ فاتیح وه‌زیری شاره‌وانی پێشوو ده‌برد، به‌لام هیچ جه‌وابی نه‌ده‌داینه‌وه ، که‌چی بۆ خۆی و براده‌ره‌کانی سه‌ده‌ها پارچه‌ی زه‌وی ته‌رخان ده‌کرد.
هه‌موو خه‌ڵکی سلیمـانی و کاک کۆسره‌تیش ئه‌و راستییه ده‌زانن که ده‌یه‌ها پارچه زه‌وی بۆ کچی جوان و ئافره‌تی له‌شفرۆش ته‌رخان ده‌کرا، که‌چی سه‌ده‌ها که‌سوکاری شه‌هیدان هیچیان بۆ نه‌کراوه.
له ئیداره‌ی سڵێمانی پێشوو زۆربه‌ی وه‌زیره‌کان له‌لایه‌ن هێرۆهوه فه‌رمانیان پیده‌درا که کار بۆ هیچ ئه‌ندامیکی مه‌کته‌بی سیاسی نه‌کرێت له‌وانه‌ش کاک کۆسره‌ت که موعاناتێکی زۆری هه‌بوو له‌م بورارهدا و ده‌ستی وه‌کو پێویستی نه‌ده‌ڕۆیشت ئێستاش ناڕوات ،هه‌ربۆیه وه‌زیره‌کان به فاتیحیشهوه ئیلتزامیان پێنه‌ده‌کرد چونکه ئه‌گه‌ر کاری به نامه‌کانی کاک کۆسره‌ت بکردایه ده‌رده‌کرا.
له کۆتاییدا ئه‌مه روونکردنه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ باوکی سههیدهکه ، به‌و هیوایه کوردستانپۆست بۆمان بڵاو بکاته‌وه ، ئه‌ویش بڕوامان پێبکا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست