کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاتی هه‌لبژاردنی سکرتێریکی نوێ بۆ یه‌کێتی هاتووه‌.

Saturday, 14/02/2009, 12:00


ی.ن.ک وه‌ک ریکخراوێکی تازه‌ و پیشکه‌وتوو خواز، هه‌میشه‌ کادرو ئه‌ندامه‌کانی خۆی به‌وه‌ په‌‌روه‌رده‌کردووه‌ که‌ کاسیکی نیشتمانپه‌روو ئازاد بن، که‌ چی له‌ رووی راسته‌قینه‌ مام جه‌لال ده‌سه‌لاتی بۆ خۆی و ده‌سته‌کی قورخ کردووه‌، هه‌میشه‌ دکتاتوریانه‌ له‌ کۆنگره‌کان خۆی سه‌پاندووه‌، و خۆی کردووه‌ به‌ سکرتیری گشتی، هاوکات چه‌ند که‌سیکی تری به‌ ته‌زکیه‌ی خۆی و بێ هه‌لبژاردن کردووه‌ به‌ ئه‌ندمی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی، مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌یه‌ که‌ درێژه‌ به‌ گیانی دوو به‌ره‌کی بدات له‌ نیو رێزه‌کانی یه‌که‌تی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر خۆی زالبیت له‌ نیو رێزه‌کانی یه‌کیتی، وهه‌ر خۆی بریار بدات.

بێ گومان هه‌ سه‌ره‌تایه‌ک کۆتایی هه‌یه‌ ، من که‌ ئه‌م باباه‌ت ده‌نووسم مامه‌م خۆش ده‌ویت به‌ڵام کوردستانم له‌ مامه خۆشتر ده‌ویت‌ ، بۆیه‌ حه‌زده‌که‌م ‌ مامه‌ دیموکراسیانه‌ رفتار بکات، چونکی مامه‌ سکرتیری یه‌کێتیه‌، کادره‌کانی مامه‌ خه‌لکی عه‌شائر هو نه‌خوێنده‌وار نین، ئاسانیش نیه‌ چه‌واشه‌یان بکریت، بیرم دیت که‌ چه‌ند خه‌فتم خوارد و رقم له‌ خۆم بوو کاتیک که‌ مام جه‌لال به‌ سیناریویه‌کی منالانه‌ خۆی سه‌پاند به‌ سه‌ر ویستی ئه‌ندامان کۆنگره‌ و دورتریش چه‌ند که‌سیکی تر به‌مه‌رکه‌زیت سه‌پاند، بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌رای ئه‌ندامانی کۆنگره‌ بدات.

ئه‌مرۆ و دوای پیر بوونی مامه‌ ، و دوای مه‌شغولبوونی له‌ به‌غدا بۆ خزمتکردنی ده‌ولوتی عراقی داگیر که‌ر، و دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێتی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چیت، و دوای ئه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی به‌قسه‌ی مام جه‌لال ناکه‌ن، حه‌قه‌ مامه‌ زه‌مینه‌ بۆ هه‌لبژاردنیکی خیرا بروخسێنیت ، و پلینومیکی به‌په‌له‌ ببه‌ستن و سکرتێریکی تازه‌ بۆ یه‌کێتی هه‌لبأیرن، ته‌نانه‌ت که‌ یه‌کێتی کادیری زیره‌ک و دڵسوزی گه‌ل و نیشتمانی وه‌کو کاک نه‌وشیروان و کاک کوسره‌ت و..هتد هه‌یه‌ چونکی گۆرانکاریه‌کانی تازه‌ی سیاسی پیویستی به‌ یه‌کێتیه‌کی به‌هێز هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی کورد بتوانی له‌ کوردستان و هه‌م له‌ عیراقیش رۆلی جارانی بگیریت.

وازهێنانی مامه‌ له‌ بله‌ی سکرتیری گشتی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان و ، به‌ستنی پلینۆمیکی به‌په‌له‌ و هه‌لبژاردنی سکرتێرکی نۆی بۆ یه‌کێتی ته‌نها رێگایه‌که‌ بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی یه‌کیتیه‌ ، و پاراستنی ئه‌زموونی ئه‌مرۆی کوردستان

* ‌ کادیرکی مه‌لبه‌ندی موسل و سه‌رپه‌رشتیاری www.mousl.net

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە