محەمەد خۆشناو و رەفیق خۆشناو مانگانە 20ملیۆن دینار موچە لەدەزگاكانی گەیاندن وەردەگرن
Saturday, 19/09/2009, 12:00
تا ئێستا لە كوردستان چڵكاوخۆن و ماستاوچیەكان لەدەوروبەری نێچربارزانی بە ناو سەرۆكی حكومەتی بە ناو كوردستان رۆڵ دەگێرن راست وچەپ لەوێرانكردنی سەرووەت و سامانی ئەو وڵاتە بەردەوامن،ستافی راگەیاندنی نوسینگەی نێچر یەكێ لەو ستافە گەندەڵ و ماستاوچی و گەوادانەی كە هەمووكارێك بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەكەن،كاتێك وەفدێكی بیانی و گەورە بەرپرسێكی جیهانی بۆ فشارخستنە سەر بارزانی و دارودەستەكانی سەردانی هەولێر دەكات،راگەیاندنی نێچیر تەنیا ئەو كەناڵانە بانگێشت دەكەن كە خۆیان موچەی لێوەردەگرن،دوو كەس ئەركی وەرگرتنی موچەو ماستاوچیەتیەكە بەڕێوەدەبن،محەمەد خۆشناو گوایە بەرپرسی كاروباری راگەیاندنی نێچیر بارزانییە بە شێوەكی سەرەكی نەخشەی وەرگرتنی پارەو پوڵ و دانانی بڕەكەی لە دەزگاكانی راگەیاندنی داناوە،كەچی رەفیق خۆشناوی راسپاردووە بە وەرگرتنی ئەو بڕە پارانە، هەفتەی ئایندە بڕی ئەو پارانەی كە وەك موچەی مانگانە بە محەمەد خۆشناو و رەفیق خۆشناو دەدرێت بۆ خوێنەران ئاشكرا دەكەین كە مانگانە بە بڕی22ملیۆن دینار مەزەندە دەكرێت.
رۆژی پێنجشەممە 17-9-2009
كاتێك جۆن بایدنی جێگری سەرۆكی ئەمریكا سەردانی هەولێری كرد،جارێكی دیكە لەنێو سەدان كەناڵی راگەیاند رەفیق خۆشناو كە ئەركی ئاگاداركردنەوەی رۆژنامەنووسەكانی لە ئەستۆ دایە تەنیا چەند كەناڵێكی دیاریكراو ئاگادار كردەوە،دەیان كەناڵی وەك سپێدەو پەیام و سبەی و رۆژنامەی خەبات و سایتی پەیامنێرو ئاكانیوز و كەی ئێن ئێَن و سۆمریە و عێراقیەو كوردستانی نوێ و گەلی كوردستان و میدیا و رووداو و دەیانی كەنالی دیكەی لێ بێبەش كرد،تەنیا ئەو كەناڵانەی بانگێشت كرد كە محەمەد خۆشناو و رەفیقی مستاوچی موچەی لێوەردەگرن،وەك APو رۆیتەرز و كوردستان تی ڤی و زاگرۆس و جزیرەو شرقیە چەندانی كەناڵی دیكە.
لە هەمووی سەیرتریش ئەوە بوو محەمەد خۆشناو گوایە بەرپرسی رەفیقە بە ژمارەیەك رۆژنامەنوس و كەناڵی راگەیاندنی دیكەی راسپاردبوون كە دەتوان لەروماڵكردنی هەواڵی هاتنی جۆن بایدن بەشداربن،بەڵام رەفیق پێیانی راگەیاندبوو محەمەد خۆشناو چ گەوادێكە رێگاتان پێ بدات،بۆیە من رێگاتان پێ نادەم قاچتان بخەنە ناو ئەنجومەنی وەزیران ئەگەر نا قاچتان دەشكێنم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست