زانكۆ و پەیمانگاكان
Wednesday, 01/08/2012, 12:00
سادق /سلێمانى
حكومەتى هەرێم هیچ شتێكى نیە شانازى پێوە بكات , هیچ دیاریەكى نیە بۆ ئەم میللەتە , تەنیا زانكۆ نەبێت ..هەرێمى پڕ كردوە لە زانكۆو پەیمانگا ..هەرێمى كردوە بە زانكۆ خانە , زانكۆ لە قەرەداغ , زانكۆ لە هەڵەبجە , زانكۆ لە كۆیە , لە ڕانیە , لە سەی سایەق , ماوەیەكى تر وای لێ دێت هەمو دێ یەك زانكۆیەكى تیا ئەكاتەوە ..حكومەت نازانێ زانكۆ ئیشی چیە ؟! دەورى چیە ؟! وا ئەزانێ كە زانكۆ زۆر بو خەڵك ڕۆشنبیر ئەبێت .وڵات پێش ئەكەوێت.
زانكۆ و پەیمانگا بۆ پێگەیاندنى كەسانى پسپۆڕە , بۆ ئەوەی لە بوارەكانى ئیش دا كار بكەن ..ئایا هیچ میللەتێك پێویستى بەوە هەیە هەمو خەڵكەكەى پسپۆڕى تەكنەلۆجى بێت ؟! ئەى كێ كرێكار بێت ؟! كێ جوتیار بێت ؟! كێ شۆفیر بێت ؟! وو.... .لە سلێمانی دا نزیكەى000 13 ئەندازیار هەیە , هەمو ئەم شارە بگەڕێ 13000 كرێكارت بۆ كۆنابێتەوە , (كرێكارى عارەب و تورك و ئێرانى و یەزیدی لێ دەر كەى)..تەنیا كرێكارى خەڵكى ئەم شارە ..ندازیارێك مانگى بە 400 500 $ ئیش ئەكات .ڕۆژى هەشت سەعات لە بەر هەتاودا .گەنجێكى نەخوێندەوار بە 600 _ 700 $ ئیش ئەكات لە دوكانێكى كەمالیات دا لە سێبەر و لە بەر سپلیت دا , كۆگایەكى پۆشاك ئاگاداریەكى نوسیبو ..(پێویستى بە چەند كارمەندێك هەیە).موچەكەى مانگى لە 500 $ كەمتر نەبو ,تا مانگێكیش كەسی دەست نەكەوت .لە لایەكى ترەوە كە فۆرمى دامەزراندن دابەش ئەكرێت , وەك هێشوی ترێ , گەنج بە دەرگای بنكەكانى دابەشكردنى فۆرم دا بەر ئەبنەوە ..لە كاتێك دا ئەزانن لە %90ی ,دامەزراندن بە نسیبیان نابێت .
.هێندە دەرچوى كۆلیجى كشت و كاڵ لەم هەرێمەدا هەیە بەشی هەمو كیشوەرى ئاسیا ئەكات ..ڕەنگە هەمو ئەوروپا بەقەدەر هەرێمى كوردستان دەرچوى كۆلیجى كشت و كاڵی نەبێت .ئاخر هەمو دەشتى شارەزور یەك ئەندازیارى كشت و كاڵی بەسە بۆ ئەوەى سەرپەرشتى بكات .
.لە بەریتانیا %11 گەنجانى وڵاتەكە ئەچنە زانكۆ .ئەو ژمارە كەمەش كە زانكۆ تەواو ئەكەن ,هەموى دانامەزرێن ..هەیە هندسە تەواو ئەكات ..ئەبێتە پۆلیس..
.لە ئێران %10 ى گەنجان ئەچنە زانكۆ و پەیمانگا, ئەو ژمارە كەمەش هەمان شت هەموى دانامەزرێن , %90 ى كارى ئازاد ئەكەن .. هەمو وڵاتێك پێویستى بە ژمارەیەكى كەم پسپۆڕ هەیە , دە بەرابەرى ئەوە پێویستى بە كرێكار و جوتیار و شۆفیر و ئیش كەرى سادەیە ..لە سوید كۆلیجێك پێویستی بە 4 خوێندكار بو وەرى بگرێت دەستی نەكەوت ..
ئەم كۆمەڵگایە هاوسەنگى تێك چوە ..كۆمەڵگاى تەندروست و هاوسەنگ ئەوەیە لە%60 %70 بە كشت و كاڵەوە خەریك بن , لە %20 موچەخۆرو .بەشێكى كارى ئازاد ئەكەن ,بەشێكى هێزى چەكدارو بەشێكى پیشەوەر و كاسبكارو ..تاد
كوردستانى نوێ لە ژمارە 5839 لە 24/7 بە مانشێتێكى گەورە نوسیویەتى : (زیاتر لە 35000 خوێندكار لە زانكۆو پەیمانگاكان وەر دەگیرێن) ..بۆ ناڵێت 35000 گەنجى ئەم میللەتە بەدبەخت ئەكرێن ,هەمو 4 ساڵ و 2 ساڵ تەمەنی گەنجیان بە فیڕۆ ئەروات لە زانكۆ و پەیمانگادا و پاشان بە بڕوانامەیەكى بێ ناوەرۆك وبەتاڵ لە عیلم و مەعریفەت , دێنە دەرەوە , هیچ فەرمانگەیەك پێویستى پێیان نیە.. لە هیچ كوێ ئیشیان دەست ناكەوێت ,كەرتی تایبەتیش هێندە فراوان و چالاك نیە پێویستى بەم هەمو دەرچوە هەبێت ..
..وڵاتى بێ بەرنامەو میللەتى سەرگەردان ئەبێ ئەوە حاڵی بێ .
ڕاستە هەمو میللەتێك شانازى بەوەوە ئەكات نەخوێندەوار لە وڵاتەكەیان دا نەمێنێت ..وەلێ خوێندنى زانكۆ بۆ خوێندەوارى نیە.. بۆ ڕۆشنبیری نیە ,تەنیا بۆ فێر بونى پسپۆڕیە, بۆ ئیشە ..ئاخر ئەم حكومەتە بیر ناكاتەوە , ئەم هەمو زانكۆ و پەیمانگایە ئەكاتەوە , ئەو هەمو گەنجە ئەتەپێنێتە زانكۆكانەوە .بە سانایی وەر ئەگیرێن و بە سانایی دەر ئەچن ,.هەمو ساڵێك لەشكرێك گەنج دەرچوى زانكۆو پەیمانگا ئەرژێنە سەر جادەكان , بە بڕوانامەى زانكۆ و پەیمانگاوە , حكومەت چیان لێ ئەكات ..ئەیانكات بە شوان و گاوان ؟!
ئەبێ لە سەر جادەكان كارتى ئاسیا بفرۆشن ..
زانكۆ بۆتە تیجارەت ..ئەم هەمو زانكۆ ئەهلیانە ئەكرێتەوە بۆ پارە كێشانەوە لە خەڵكى هەژارو نەزان و بێ تەجروبە ..مناڵەكەى ئەنێرێتە زانكۆیەكى ئەهلى بە خەیاڵی خۆی پاشەڕۆژى مسۆگەر ئەبێت ..نازانێت ئەو بڕوانامەیەى مناڵەكەى ئەو وەرى ئەگرێت , هەزارانى تر وەرى ئەگرن , ئیتر نرخى چیە ؟! هەمو شتێك كە زۆر بو نرخى نامێنێت .هەندێك مناڵەكەیان ئەنێرنە زانكۆى ئەمریكی یا بەریتانى ..بە خەیاڵی خۆیان گەر كومپانیایەكى بیانى هات , كوناو كون بە دواى مناڵەكەى ئەودا ئەگەڕێن, ئیشیان بۆ بكات ..نازانێت هەزارانی تر وەك مناڵەكەى ئەو , ئەو بڕوانامەیان وەرگرتوە . ..
گەر كومپانیایەك پێویستى بە یەكێك بێت (پۆستێكى بەتاڵی هەبێت) سەدان كەس فۆرم پێشكەش ئەكات ..
ئەم حاڵە میللەتێكى بەر خۆر و بێ بەرهەم و گەنجی لوت بەرز و بێ دەسەڵاتى بەرهەم هێناوە , گەنج هەموى ئەیەوێ ببێتە ئەفەندى و لە سەر كورسی و مێز دابنیشێت , كەسی نایەوێت ئیشێكى تر بكات (ناهەقى نیە , زانكۆی تەواو كردوە چۆن شاگردى ئەكات .. بڕوانامەى زانكۆی هەیە !!ئەگەر ئەو 2 ساڵ و 4 ساڵە شاگرد بوایە ئێستا ئەبوە وەستا و پاشەڕۆژێكى ڕونى ئەبو , دەیان كەس مەمنونى ئەبون ئیشیان بۆ بكات
..ئەمە بۆتە نەریت لەم هەرێمەدا ئەوەى زانكۆ تەواو نەكات خۆى بەكەم ئەزانێت ,هەیە بە زانكۆیەك ڕازى نابێت بەیانى كۆلیجێك تەواو ئەكات و ئێوارەش كۆلیجى یاسای ئەكات بەسەرا (وەك ساردى دواى نان خواردن) ..هاوسەنگى كۆمەڵایەتى لەم هەرێمەدا تێك چوە جوتیار و باخەوان نەما ,,پیشەوەر نەما , هەموى بۆتە ئەفەندى ..واى لێ هاتوە پیشەوەرەكان ..خەیات , ئاسنگەر , دارتاش , هیچى مناڵەكەیان فێرى پیشەكەى خۆیان ناكەن ..گەر لێیان پرسی بۆ ؟! ئەڵیین با ئەو وەكو خۆمان توشی كوێرەوەرى نەبێت ..با زانكۆ تەواو كات بێتە ئەفەندى بە كەماڵی ئیسراحەت بژى ...باوكى هەژارو نەخوێندەوار و بێ تەجروبە , وا ئەزانێ بڕوانامەى زانكۆ , یا پەیمانگا وەك بڕوانامەى ساڵانى پەنجاكان و شەستەكان وایە !! ئەم شارە (سلێمانى) چوار دەرچوى زانكۆى تیا نەبو ..ئێستا هەمو ماڵێك دەرزەنێك بڕوانامەى تیایە ..با نمونەیەك بێنینەوە ..ئەگەر گەڕەكێك خەیاتێكى تیا بێت ئەوا هەمو خەڵكى گەڕەك جلى بۆ ئەبەن ..ئەویش ئیشی باشى ئەبێت ..ئەى ئەگەر ئەو گەڕەكە بیست خەیاتى تیا بو ؟! دیارە ئیشیان نابێت .كارگەیەكى بەرگدرویی بكەرەوە بەرگدروت دەست ناكەویًَت ئیشت بۆ بكات ..كومپانیایەك بكەرەوە داواى پارێزەرێك بكە 2000 پارێزەر فۆرمت پێشكەش ئەكەن ..
ناڵێم خەڵك واز لە خوێندن بێنێت , زۆر بە جێ یە گەر خوێندنى بنەڕەتى بكرێت بە زۆر ..دواى ئەو ..ئەگەر یەكێك سانەوى تەواو بكات شتێكى چاكە , ئیتر دواى ئەوە خوێندن بۆ ئیش و مهنەیە ..ئەبێ هێندە خەڵك بچێتە زانكۆ و پەیمانگا , كە پێویست بێت بۆ دام و دەزگاكانى حكومەت .ناشكورى نەبێت كەڕتى تایبەت نیە و وازوش دروست نابێت ...ئێستا تەنیا مهنە پزیشكیەكان پێویستن , كۆلیجى پزیشكى , پزیشكى دان , دەرمانسازى , پەرستارى و...باقى كۆلیجەكانى تر پێویستە دابخرێن ..هەموزانكۆكان پێویستە دابخرێن تەنیا زانكۆیەكى بچوك و جددى لەم هەرێمەدابمینێت بۆ كۆلیجە پزیشكیەكان و هەندەسەی نەوت و ئەلكترۆن .ئەو پسپۆڕیانە زۆر كەمن و تازە سەر هەڵ ئەدەن ...ئیتر ئەوانى تر دەسخەڕۆ كردنى گەنجەكان زیاتر هیچ دەورێكیان نیە ..
ئەم حكومەتى هەرێمە هێشتا لە وشەى پێویستى نەگەشتوە ..ئایا ئەم هەرێمە پێویستى بەم هەمو ئەفسەرە هەیە ؟! پێویستى بەم هەمو كومپانیایە هەیە ؟!پێویستى بەم هەمو دكتۆرایەى زمان و ئەدەبی كوردیە هەیە ..500 دكتۆرای زمان و ئەدەبی كوردی لە كۆلیجى زمان ى زانكۆی سلێمانی دا هەیە یەكێكیان ناتوانێت دێڕێك لە ڕۆژنامەیەك دا بنوسێت..
شیرازەى ئەم كۆمەڵگایە تێك چوە ..وەستا و كرێكارمان دەست ناكەوێت لە ئێران و توركیا و خواروى هەرێمەوە (كرێكارى عارەب) بەنگلادیش و میسر و هندستان و تەنانەت چینەوە ئەى هێنین .ئیش كەرى ماڵان مان دەست ناكەوێت كچى بەنگلادیشی و فلیپین ی ئەهێنین ..لەو لاشەوە بە قەد پێویستى هەمو كیشوەرى ئاسیا ئەندازیار و ئەندازیارى كشت و كاڵ و پارێزەر و ژمێریار و .. و .....مان هەیە ..
جاران دەڵاڵێكى نەخوێندەوار مامەڵەى تاپۆكردنى خانویەكى بە 200_ 300 دۆلار بۆ ئەكردى , ئێستا پارێزەرێك بە 50 دۆلار بۆت ئەكات ..بڕوانامە و عیلم و زانست ئاوا سوك بوە لەم هەرێمەدا ..خودى مرۆڤ نرخى نەماوە ....وڵاتێك لە باتى عەقڵ و مەعریفەت , تفەنگچى بیبات بەڕێوە هەروا ئەبێت ..
كەوتوینەتە زەمانێ زاوا ئەكەن بە بوكێ ....موقەدەراتى قەومێ ئەدرێ بە نێرەموكێ
بەهەڵە تی َمەگەن , ناڵێم با موچە خۆر كەم بێتەوە ..داهاتى نەوت هێندە زۆرە پێویستە هەمو فەردێك لەم هەرێمەدا موچەى بیمەی بێكارى هەبێت ,بەڵام بڕوانامە نەبێتە نەریت ....بیمەى بێكارى تەنیا بۆ دەرچوى زانكۆ و پەیمانگا نەبێَت .
ڕەنگە حكومەت ڕای مامۆستایانى زانكۆى وەرگرتبێت بۆ ئەم زانكۆ خانەیەی دروستى كردوە ..بێگومان ئەم زانكۆ خانەیە لە بەرژەوەندى مامۆستاى زانكۆیە ..تا زانكۆ زۆر بێت ئەوان ئیشیان زۆر ئەبێت ,,كەس بیر لە بەرژەوەندى ئەم گەنجە بێ پاشەڕۆژانە ناكاتەوە ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست