کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌ڵامێک بۆ چه‌واشه‌کاران...

Sunday, 01/03/2009, 12:00


دیاره‌ ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای بوونمان به‌ پێشمه‌رگه‌ خه‌باتمان بۆ به‌دیهێنانی ئاواته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کان و به‌رقه‌رارکردنی ئاشتی وئارامی و ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌، نه‌وه‌ک خۆ سه‌پاندن و هه‌وڵدان بۆ پله‌و پایه‌و مشه‌خۆری!!
ماوه‌یه‌که‌ هه‌ندیک که‌سی هه‌ڵپه‌رست و نه‌فه‌س نزم هه‌ر جاره‌ی به‌ناوێک په‌لامارێکی ناڕه‌وا ده‌که‌نه سه‌ر کۆمیته‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی هۆڵه‌ندا و سه‌ر به‌رپرسی کۆمیته‌ به‌ڕێز کاک (ئازاد) و هه‌ندێک له‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی سه‌ر به‌و کۆمیته‌یه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ که‌سانێکی دڵسۆزو چاڵاکن و به‌ په‌رۆشن بۆ پاراستنی ڕیزه‌کانی گه‌ل و نیشتیمان..
دیاره‌ من پارێزه‌ر نیم تاکو بتوانم به‌رگری له‌ که‌س بکه‌م،به‌ڵام وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌ ئه‌مه‌ک به‌ ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم که‌ هه‌میشه‌ به‌رگری له‌ هه‌ڤاڵ و هاوڕێ دێرینه‌کانی خۆمان بکه‌م.
که‌ ئه‌و نوسینانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڕێزانه‌ بڵاوکراونه‌وه‌ هه‌موویان دوورن له‌ ڕاستی یه‌وه‌، بۆیه‌ پێیان ڕاده‌گه‌یێنم، ئه‌گه‌ر ئه‌وان که‌سانی دڵسۆزو به‌ ئه‌مه‌کن بۆ پێشمه‌رگه‌و نیشتیمان، ده‌کرا هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ووردی بابه‌تیانه‌ی کارو چالاکی ئه‌و به‌ڕێزانه‌تان بکردایه‌و له‌ خاڵه‌ پۆزه‌تیفه‌کان ده‌ستخۆشیان لێ بکه‌ن و له‌ خاڵه‌ نێگه‌تیفه‌کان ڕه‌خنه‌یان لێ بگرن و پێشنیارو تێبینی و سه‌رنجی گونجاویان بۆ بکه‌ن!!
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ خه‌مخۆری پێشمه‌رگه‌و ئه‌زموونه‌که‌ن ده‌بێ بابه‌ته‌کانتان له‌ خزمه‌تی ڕێکخستنی ناو ماڵی پێشمه‌رگه‌و نه‌هێشتنی ناته‌واوی و که‌م و کورتی یه‌کان و بۆ به‌ ده‌ستهێنانی ماف و خواسته‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌کار بهێنن به‌بێ جیاوازی، نه‌وه‌ک ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ له‌که‌دار بکه‌ن!!
لێره‌دا به‌ پێویستی ده‌زانم وه‌کو ئه‌ندامی یه‌کێ له‌ لیژنه‌کانی سه‌ر به‌و کۆمیته‌یه‌ وه‌لامی هه‌ندێک له‌ خاڵه‌کان بده‌مه‌وه‌..
1. دیاره‌ ئه‌و چاودێره‌ له‌ خه‌می ئه‌وه‌دایه‌ خۆی بکرێته‌ به‌رپرسی کۆمیته‌، بۆیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بیر ده‌کاته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڵێت دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ و کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان کۆمیته‌یه‌کی هه‌ڵبژێردراوه‌، نه‌وه‌ک تعین کراو..
2. هیچ که‌سێک کاک(ئازاد)ی بۆ به‌رپرسی کۆمیته‌ ده‌ستنیشان نه‌کردووه‌، به‌ڵکو له‌خۆبردوی و زیره‌کی و ڕابردووی ئه‌ویان ده‌ستنیشان کردووه‌.
3. ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداری ڕابردوو ئه‌و به‌ڕێزه‌بم هه‌موو ته‌مه‌نی گه‌نجایه‌تی خۆی بۆ کوردو کوردستان ته‌رخان کردووه‌ دووجار زیندانی کراوه‌و چوار ساڵی پێشمه‌رگایه‌تی کردووه‌و هه‌میشه‌ له‌ به‌ره‌ی گه‌ل بووه‌.
4. ئه‌و چاودێره‌ زۆر فه‌قیر حاڵه‌ دیاره‌ ئاگای له شێوازی‌ به‌ره‌سمی ناسینی ڕێکخراو نی یه‌، چونکه‌ هه‌موو ڕێکخراوێک ناوێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ وهه‌ر به‌و ناوه‌ش تۆمار ده‌کرێ.
5. ئه‌و چاودێره‌ باسی کۆبوونه‌وه‌ ده‌کات ده‌ڵێت ڕووی نایێت کۆبوونه‌وه‌ بکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕابردووی پاک نێ یه‌. منیش ده‌ڵیم خۆزگه‌ هه‌موو کوردێک به‌قه‌د کاک (ئازاد) بۆ کوردو کوردستان دڵسۆزبا چاره‌نوسی کورد باشتر ده‌بوو..
له‌کۆتایی دا من وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین بانگهێشتی هه‌مووئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ ده‌که‌م که‌ خه‌مخۆری پێشمه‌رگه‌ن بابێن هه‌موومان پێکه‌وه‌ ده‌ست له‌ ناو ده‌ستی یه‌کترو هاوکارو پشتیوانی یه‌کتر بین، چۆن له‌ شاخ خوێنمان تێکه‌ل به‌یه‌کتر ده‌بوو با ئه‌مڕۆش بۆ ئاشتی و پێکه‌وه‌ ژیان بۆ زیاتر خزمه‌ت کردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی گه‌له‌که‌مان و نه‌هێشتنی که‌م و کوڕی یه‌کان هاوکارو پشتیوانی یه‌کتربین...

پێشمه‌رگه‌ی دێرین
27.02.2009 لاهای/ هۆڵه‌ندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە