ئاگادارییه‌کی گرنگ بۆ کوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا - با وه‌کو کورد بناسرێین
Saturday, 19/03/2011, 12:00
ئاماده‌کردنی گۆران مه‌دحه‌ت / له‌نده‌ن
وه‌کو لای هه‌موو لایه‌ک ڕوونه له زۆربه‌ی وڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی جیهاندا ڕاپرسی گرنگیه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له بنیاتنانی داهاتوودا بۆ هاوڵاتیانی، که 10 ساڵ جارێک ئه‌نجام ده‌درێت وه هه‌ر کار‌و خزمه‌تێک له ده‌رئه‌نجامی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م ڕاپرسییه‌وه دێته به‌رهه‌م.
ووڵاتی به‌ریتانیاش که ده‌توانین بڵێین ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو کوردی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی تێدا ده‌ژی له‌م مانگه‌دا هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی ، جیاواز له سه‌رژمێری ساڵی 2001 ئه‌مساڵ به‌شێکی بۆ زیاد کراوه ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌و زمان جا ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت نه‌ته‌وه‌و زمانمان به‌شێوه‌کی ڕه‌سمی بناسرێت ده‌بێت ئه‌م هه‌له له ده‌ست نه‌ده‌ین و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو کاری بۆ بکه‌ین و خه‌ڵکی لێ ئاگادار بکه‌ینه‌وه تا نه‌ته‌وه‌مان وه‌کو کورد وه زمانمان وه‌کو کوردی به‌شێوه‌کی ڕه‌سمی بناسرێت وه له فه‌رمانگه‌و شوێنه‌گشتییه‌کاندا ئاماژه‌ی پێبکرێت.
هەر ماڵ و کەسێک فۆرمه‌که‌ی بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی بۆ نێردراوه و ده‌توانێت پڕی بکاته‌وه یان دەتوانێت لەڕێی ئینتەرنێتەوە ئەم فۆرمە پڕ بکاتەوە ، وە بە پێی یاسا دەبێت هەموو کەس پڕی بکاتەوە و بینێرێتەوە بۆ شوێنی مەبەست که دیاری کراوه له‌سه‌ر فۆڕمه‌که. هەرکەس پڕی نەکاتەوە یان زانیاری هەڵەبدات ئه‌وا ڕوو به ڕووی لێپرسینەوە دەبێته‌وه‌و پێده‌چێت 1000 پاوه‌ند غه‌رامه‌که بکرێت. داواکارین زۆر بە گرینگیەوە لەم فۆڕمە بڕوانن و چونکە پاشان بەهۆی ئەم سەرژمێریەوە ڕێژەی کورد لەم وڵاتە دیاری دەکرێت.
پرسیاره‌کانی سه‌رژمێری ساڵی 2011 سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌ز، ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و زمان زۆر گرنگن بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی له ووڵاتی به‌ریتانیا، ئه‌گه‌ر هاتوو ناسنامه‌ی ڕه‌گه‌زی و نیشتمانی خۆتت دیاری کرد وه‌کو کورد، ئه‌و‌جا ئێمه وه‌کو نه‌ته‌وه و ناسنامه‌یه‌کی جودا ده‌ناسرێین. تکایه ئه‌م زانیاریه بڵاو بکه‌ره‌وه و کار بۆ ئه‌وه بکه که کورد به‌دیار بکه‌ون و بناسرێن له ده‌زگا سه‌رژمێریه‌کانی ئه‌م ووڵاته‌دا. تکایه بنووسه کورد له‌جیاتی سۆرانی، کرمانجی و بادینی له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌مانه ژماره‌که‌یان که‌م ده‌بێت و ئه‌وکاته وه‌کو نه‌ته‌وه و خه‌ڵکی جیاواز ناناسرێین.
وه ئه‌مه‌ش بۆیه گرنگه چونکه حکومه‌ت بڕیاری دابه‌شکردنی سه‌رچاوه‌کان و به‌رنامه‌کانی تر بۆ ده ساڵی داهاتوو له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌رژمێریه‌که ده‌دات.
هه‌روه‌ها ئه‌م زانیاریانه به‌کارده‌هێنرێن بۆ باس و لێکۆڵینه‌وه و ئه‌مه‌ش گرنگ دەبێت بۆ کورد ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره‌یه‌کی زۆر خۆیان وه‌کو کورد ناساند.
بۆ ئه‌وانه‌شی که نازانن یاخود زمانی ئینگلیزی به‌باشی نازانن بۆ پڕکردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌که ئه‌وا ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌ی خواره‌وه که تایبه‌ته به‌وانه‌ی که کێشه‌یان هه‌یه له پڕکردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌که‌دا به زمانی سۆرانی وه‌ڕگێڕ دێته سه‌ر خه‌ت و هاوکاریت ده‌کات، یاخود له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا فۆڕمه‌که کراوه به کوردی و ده‌توانن سه‌یری بکه‌ن و بیخوێننه‌وه ئه‌و‌جا فۆڕمه ئه‌سڵییه‌که‌ی له‌سه‌ر پڕ بکه‌نه‌وه.
ژماره ته‌له‌فۆنی یارمه‌تی سه‌رژمێری گشتی 03000201128
http://help.census.gov.uk/assets/Kurdish_Sorani_England_tcm28-11305.pdf
وه بۆ ئه‌وانه‌شی که تا ئێستا فۆرمه‌که‌یان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه ده‌توانن به‌زووترین کات په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌ی خواره‌وه تا فۆڕمه‌که‌یان بۆ بنێرن یاخود ده‌توانن له‌م لینکه‌ی خواره‌وه خۆیان داوای بکه‌ن.
https://help.census.gov.uk/england/fulfilment/AddressSearch.do
ژماره ته‌له‌فۆنی داواکردنی فۆڕمه‌که 03000201101
شایه‌نی باسه 27/03/2011 ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و ده‌بێت پێش ئه‌و به‌رواره فۆرمه‌كه بگاته شوێنی مه‌به‌ست که دیاری کراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست