کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دایکم نەیهێشت ببمە دۆستی نەبیلە خانی کچی مەسعود بارزانی

Tuesday, 18/05/2010, 12:00




ئەو خانمە ناسکەی کە دەمێکە ناخی هەژاندووم، کاریگەری جوانی ڕوخسارو سۆمای سیحری چاوەکانی، ئەو ئەندێشەیەی پێبەخشیم کە هۆنراوەی بۆ بنووسم، کە پەخشانی بۆ دابڕێژم، وەکو سێوەو حەسەن سیساوایی حەیرانم بۆ دەچری، ئەو ناسکە خانمە هەیفا وەهبی بوو.

هەموو ئەندامانی خێزانەکەم هەستیان بەناخ و دەرونی من لەبەرامبەر ئەودا کردبوو، بۆیە زۆر زوو خۆمم فێری زمانی عەرەبی کردو بڕیارمدا لەڕێگەی ئیمەیڵێکەوە پەیوەندی پێوە بکەم و پێی ڕابگەیەنم کەتا چ ئاستێك هەستی بزواندووم. شەوێك دەستم کرد بە نووسینی ئیمەیڵەکەو هێندەی نەمابوو بگەمە کۆتایی و بۆی بنێرم،کەچی لەناکاو خوشکە گەورەکەم بانگی کردمو وتی بڵند وەرە سەیری هەیفا وەهبی کوردی بکە لە کەناڵی زاگرۆز تی ڤی ! منیش هیندە تامەزرۆی بینینی هەیفا وەهبی عەرەبی بووم چۆن هەڵمەت نابەم بۆ بینینی هەیفا وەهبیەکی کوردی؟ بۆیە لەچرکەساتێکدا خۆم گەیاندە تەلەفزیۆنەکە و بەڕوخساری بێوێنەی نیگارێکی جوانی شۆخێك شاد بووم. هەیفای چی ؟ ئەو خانمە خوێن گەرمە لە کۆمەڵێك وشەی جوانی دروست بوو بوو. هێندە سەرنجی ڕاکێشم پرسیارمکرد و وتم ئەوە پەرییە یان شازادە؟ هەیفای کوردییە یان مانگی چواردە؟ ئەوە کێیە، فریشتەیە یان گەوهەرە؟ ئەوە کێیەو ناوی چیە؟ لەکوێ دەژی و کچی کێیە؟ بەردەوام بووم و وتم بۆی دەنووسم، ئیتر من بۆ ئەو دەنووسم، هەڵبەستی بۆ دەهۆنمەوە، پەخشانی بۆ دادەڕێژم، حەیران و هۆرەی بۆ دەچڕم.

کەچی لەناکاو شازادە خان هاتە دەرێ و هاتە وەڵام، من نەبیلەم ، نەبیلە خان، کچی مەسعود و هاوسەرەکەی  نێچیرڤان، بەڵام تائێستا کەس بەیتێکی بۆ نەوتووم، نێجیریش هیچی بۆ نەچڕیوم ، ژیانی من گشت زیندانەو بە مانگیش نێچیر نابینم . ئەویش بۆ خۆی بەرەڵایەو هەردوو دەستی ئاوەڵایە، کوێی پێخۆش بێت ڕووی لێدەکات، کێی بەدڵ بێت بۆخۆی دەیبات، بۆیە منیش هاتمەدەرێ، دەستت بێنەو ببینە هاوڕێ، دەستت بێنە زمان شیرین، خامە ڕەنگین ببینە دۆست، بمبە بۆ خۆت، بمژە شیلەی لێوەکانم،بیخۆ کاڵی بەهێکانم،تامێك بدە بە ژیانم .

منی سەرخۆش و شیدای ئەو دەستیم گرت و دەمم برد بۆ لێوەکانی ، کەچی لەپڕ دایکم بانگی کرد و وتی بڵند کوڕم زۆر درەنگە هەستە لەخەو، ئەوە ناچیت بۆسەر کار ؟

هەرچەدە دایکم لێی تێکدام و نەیهێشت بەئاواتی خۆم بگەم، بەڵام ئێستاش هەردەترسم و چاوەڕێی زەنگی کوشتنم لەلایەن پاراستنەکەی ماڵە خەزورانی خەوەکەمەوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە