كۆمەڵى ئیسلامى بەرەو كوێ؟!

Sunday, 24/03/2013, 12:00


بە روونى لەم رۆژانەدا ئەوە بە سیاسەتى كۆمەڵى ئیسلامیەوە دیارە كە بیانەوێ بگەرێنەوە سەر ئارەزووى ئەوانەى كە بەرپرسیارن لە زۆر لەو موعاناتانەى كە بەسەر ئەو حزبە هاتوون، پێدەچێت سەركردایەتى ئەو حزبە بریارى دابێت كە مل بدەن بە ئارەزووەكانى دڵشاد گەرمیانى و ئەو چنگە گەرمیانەى كە لەگەڵ ئەو زاتەدان، كە دەشڵێم دڵشاد گەرمیانى و شوێنكەوتوەكانى بەرپرسیارن لە زۆرێك لەو دەردەسەریانەى كە بەسەر كۆمەڵى ئیسلامیدا هاتوون ئەمە لە خۆڕا ناڵێم ، بەنمونە یەكێتى و جەلال تاڵەبانى دواى ئیعلانكردنى كۆمەڵى ئیسلامى زۆر داواو تكایان لە كۆمەڵ كرد ناوچەكانى خورماڵ و ئەو ناوە جێبهێلن و خۆیان بپارێزن لە تێوەگلان لەبەرەى ئەنێارداو شوێنێكى تر هەڵبژێرن لەم كوردستانە بۆ رووتێكردنى بەنمونە ناوچەى پشدەر، بەڵام دڵشاد گەرمیانى و مەروان گەڵاڵى دژى ئەوە وەستانەوەو هەرەشەى ئەوەیان لە سەركردایەتى كۆمەڵى ئیسلامى كرد كە ئەگەر بچنە ژێربارى ئەم داواو پێشنیارەى یەكێتیەوە ئەوا ئەوان لە كۆمەڵى ئیسلامى جیادەبنەوەو پەیوەندى بە ئەنێارو الئیسلامەوە دەكەن، لە ئەنجامیشدا بینیمان كە چۆن كۆمەڵى ئیسلامى بەر موشەكبارانى زاڵمانەى ئەمریكا كەوت و ئەو هەموو شەهیدو بریندارەشمان دا، دواى موشەكبارانەكەو بریارى سەركردایەتى كۆمەڵى ئیسلامیش بە چۆڵكردنى ئەو ناوچەیە، وابریاربوو دڵشاد گەرمیانى لەگەڵ (150) پێشمەرگە لەوناوچەیە بمێنێتەوەو تەنانەت هەر ئەوكاتە پێگەى ئەلكترۆنى انێارو الاسلام پەیوەندى كردنى هەریەك لە دڵشاد گەرمیانى و مەروان گەڵاڵیان بە انێارەوە راگەیاند، بەڵام هەریەك لە دڵشاد گەرمیانى و مەلامەروان گەڵاڵى بەڵێنەكەیان نەبردە سەرو لەگەڵ كۆمەڵ ناوچەكەیان جێهێشت و ، بۆماوەیەك دڵشاد گەرمیانى بەرلەوەى مەترسى بكەوێتە سەر كەوتە مامەڵەى كرین و فرۆشتنى ئەو ئۆتۆمبێلانەى كە ئەوكات لەناوەراست و خوارووەوە دەهێنران و لەهەمووشى سەیر تر مەلا مەروان بوو كە بۆ رازى كردنى پارتى و تواناى دانیشتنى لە سۆران لەسەر ئەو قسانەى كە بەمەلامستەفاى گوتبون لە وتارێكیدا لە سیروان كە بە تاغوت وكافروەسفى كردبوون، هەستا لە وتارێكدا لە مزگەوتى مەڵبەندى دیاناى كۆمەڵ لە نوێژى جومعەدا داواى لێبوردنى كردو پاشگەزبوونەوەى خۆى لەزۆر شت لەوانە راگەیاند، من لێرەدا تەنیا ئەوەندە بەسەركردایەتى كۆمەڵى ئیسلامى دەڵێم كە مادام ئێوە تەجروبەى تاَڵتان لەگەڵ ئەو برادەرانەو ئارەزووەكانیان هەیە بۆچى بەئاسانى گوێیان لێدەگرن و دەچنە ژێربارى ئارەزووەكانیانەوە؟! ئێوە كە بریارتان داوە بەم جۆرەى ئێستا لە كوردستان خەبات بكەن بۆچى سەرلەخۆتان و پرۆژەى كارى سیاسیشتان تێكدەدەن؟! ئەم شێوە كارى سیاسیەى كە لەدواى (2003)وە هەڵتان بژاردووە هەڵبەت نازانم خەراپە یان باش بووە بەڵام ئەوەندە دەزانم تواناى ژیانى نیە لەگەڵ ئارەزووى دڵشادگەرمیانى و مەلامەروان كە ئەگەر كەمترین شتێكى نەگات بەدڵ زۆر هەرزەكارانە هەرەشەى ئیستیقالە كردن دەكات، تەێەوەر كەن هاورێیان مەلامەروان لەسەر زنجیرەى تەلەفزیۆنى لەپەیام لە حزورى مامۆستا على باپیر هەرەشەى ئیستیقالەى كردووە !

من ئەوەندەش دەزانم كە گۆرینى شێوەى كاركردن و بریارەكانى ئەم دواییانەتان لەژێر كاریگەرى ئارەزووەكانى دڵشادگەرمیانى مەلامەروان و كاكە دلێر رووبەرووى باجى زۆرترتان دەكاتەوە، پرسیاریش لێرەدا ئەوەیە كە ئایا چیدى بەرگەى باجى زیاتر دەگرن؟ من وەڵامى ئەوە بۆ خۆتان جێدەهێڵم ، بەڵام لەیەك شت دڵنیام كە ئالەوكاتەشدا دڵشادگەرمیانى و مەلامەروان و كاك دلێر گەرمیانى سەلامەتن ، ئیتر رۆڵە و كورى خەڵكیش ..؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە