به‌یاننامه‌یه‌ك له مه‌كته‌بى رِاگه‌یاندنى یه‌كگرتوو ده‌رباره‌ى سووكایه‌تیه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى گۆڤارى (وێران) به پێغه‌مبه‌را
Tuesday, 20/04/2010, 12:00
له‌م رِۆژانه‌دا ، له لایه‌ن (ده‌زگاى ئاراس بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه) ژماره (6)ى گۆڤارێك به ناوى (وێران)ه‌وه، كه‌وته بازارِ ، تیایدا به شێوازێكى زۆر ناشیرین هێرش ده‌كاته سه‌ر مه‌قامى پیرۆزى پێغه‌مبه‌رانى خوا‌و ، سوكایه‌تیان پێ ده‌كات ، جگه له‌مه‌ش به زمانێكى سێكسیانه‌ى قێزه‌ون و وروژێنه‌ر چه‌ندین بابه‌تى بڵاوكردۆته‌وه ، كه ته‌واو نامۆن به كلتورى جوان و رِه‌سه‌نى كورده‌واریمان و ، هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌كانى پێشێڵ كردووه. وه‌ك زانیومانه تا ئێستا ئه‌و گۆڤاره به پێى یاساى ژماره (35)ى رِۆژنامه‌گه‌رى (تۆمارى یاسایى)ش نه‌كراوه . ئه‌م گۆڤاره به بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و وتاره ناشیرینانه‌ى ، سوكایه‌تیى به سه‌رجه‌م ئایینه ئاسمانیه پیرۆزه‌كان كردووه ، له ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت و یه‌هودیه‌ت..
هه‌روه‌ها دژایه‌تى ئادابى گشتى و موقه‌ده‌ساتى گه‌لى كوردى موسڵمانى كردووه‌و ، به‌مه‌ش یاساكانى هه‌رێمى به گشتى و یاساى رِۆژنامه‌گه‌ریى به تایبه‌تى پێشێڵ كردووه.
ئێمه له مه‌كته‌بى رِاگه‌یاندنى یه‌كگرتوو ، به توندى ناوه‌رۆكى ئه‌م (گۆڤاره ئه‌ده‌بى یه نوێخواز!!)ه ئیدانه‌و رِه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و ، به هه‌وڵێكى نه‌زۆكى تێكده‌رانه‌ى ده‌زانین و ، باوه‌رِمان وایه ئامانجى (وێران) ، وێرانكردنى بارى ئه‌خلاقى و تێكدانى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تیى و بچراندنى شیرازه‌ى خێزانه له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا‌و، هه‌وڵێكى ترسناكه بۆ په‌لكێشكردنى گه‌نجه‌كانمان به‌ره‌و هه‌ڵدێرى بێ هوده‌یى و عه‌به‌سیه‌ت و به‌دره‌وشتى و ، دوورخستنه‌وه‌یان له هه‌موو ئاكارێكى جوان و به‌هایه‌كى به‌رز.
بۆیه جێى خۆیه‌تى و به‌ڵكو پێویسته سه‌رجه‌م دڵسۆزانى گه‌له‌كه‌مان و ، كه‌سایه‌تیه‌كانى ئایینى مه‌سیحى و هه‌روه‌ها رِێكخراوه‌كانى ئافره‌تان و ژنان له مه‌رِ ئه‌م گۆڤاره ئابرِووبه‌ره به شێوازى مه‌ده‌نیانه‌و شیاو هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، به تایبه‌تى توێژى هۆشیارى رِۆژنامه‌نوسانى كوردستان و سه‌ندیكا تێكۆشه‌ره‌كه‌یان به ئالیه‌تى یاسایى و گونجاو ، رِێگربن له ده‌رچوونى ئه‌م چه‌شنه گۆڤار‌و بڵاوكراوانه ، كه به ته‌واوى پێچه‌وانه‌و دژن به په‌یامى رِۆژنامه‌گه‌رى كوردى كه ئه‌م ساڵ (112) ساڵ له ته‌مه‌نى شكۆدارى خۆى ده‌گوزه‌رێنێت و ، هه‌میشه سه‌نگه‌رى دیفاع له خاك و مینبه‌رى رِۆشنبیركردنى خه‌ڵك و پارێزه‌رى رِه‌سه‌نایه‌تى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بووه.
له كۆتاییدا داواكارین ده‌زگاى داواكارى گشتیى وه‌ك لایه‌نى به‌رپرس و داكۆكیكار له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى كۆمه‌ڵگه ، سكالای یاسایى له دژى ئه‌م گۆڤاره تۆمار بكات و لێپێچانه‌وه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌یدا بكرێت، تا ببنه په‌ند بۆ هه‌ر كه‌سێك كه سووكایه‌تى به موقه‌ده‌ساتى گه‌له‌كه‌مان ده‌كات و ئاسایشى كۆمه‌لایه‌تى كوردستان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
19/4/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست