چاكسازی یه‌كێتی و پارتی له‌گروپی زانكۆوه ده‌ستی پێكرد تكایه بۆ مێژوو ئاگادار بن...!!!!
Saturday, 13/08/2011, 12:00
ئه‌وه‌ی له‌م ولاته ده‌گوزه‌رێت خه‌ون نییه و خه‌یاڵیش نییه به‌ڵكو ڕاستییه‌كی هه‌میشه دووباره‌بووه‌وه‌یه ڕاستییه‌كه پڕ له‌گه‌نده‌ڵی و پڕه له‌ناعه‌داله‌تی و پڕه له‌درۆی سیاسی نه‌خوێنده‌واری ئێمه ، به‌لام سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌نجامی هه‌موو درۆ و به‌ڵێنه‌كانی سه‌ركرده و فه‌رمانڕه‌وا و به‌رپرسه‌كان له‌لای گه‌ل ئاشكرا‌و ڕوونه بازۆر له‌سه‌ری نه‌ڕۆین و بێینه سه‌ر باسی مه‌سه‌له‌كه‌مان كهبریتیییه له ئه‌نفال كردنی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی له 19ی نیسان له‌لایه‌ن عه‌قید نه‌جمه‌دینی مولازم موحسین ئاسا و ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوی ئه‌نفال كردنه‌كه .
بڕوابكه‌ن هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه كه وه‌زیری خوێندنی بالا فه‌رمانی دا كه لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه بكرێت من زانیم كه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه چییه و چۆن ده‌بێت هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌دڵی من دابن یان من ڕاپۆرت و ئه‌نجامه‌كه م ئاماده‌كردبێت ، به‌لاشتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌رجه‌م ڕوودا و پێشهاته‌كانی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌گه‌ر له‌مه خراپتر نه‌بن باشتر نابن .
باشه ده‌بێت تاوانی چالاكه‌كانی گروپی زانكۆ كه شكاندنی چه‌ند كاشییهك و به‌شداری نه‌كردن بوو له‌چه‌ند وانه‌یه‌كدا له‌به‌ر ئه‌نجامدانی خۆپێشاندان له‌وه گه‌وره‌تربوو كه میلیشییاكان هه‌ڵیانكوتایه سهرزانكۆ و فێرخوازانی زانكۆیان ڕه‌وانه‌ی (نوگره سه‌لمان حه‌مرین و ده‌شتی حهڕحهڕ)كرد ، من نامه‌وێت سوكایه‌تی به هاونیشتیمانیانم بكه‌م به‌لام كه‌سێك هاونیشتیمانی كوشت و ولاتی فرۆشت ناچارم كه‌سوكایه‌تی به كرده‌وه‌كانی بكه‌م نه‌ك خۆی من ده‌ڵێم له‌وانه‌یه چه‌كداره‌كانی 19ی نیسان ڕاهێنراو بن یان په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی حزبی به‌عس بن یان نیشتیمان فرۆشبن و پاره و ماڵ وسامان هاری كردبن ئه‌گه‌رنا نه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و نه‌بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌نده زۆرن كه توانای گه‌لیان هه‌بێت و بتوانن ڕووبه‌ڕووی گه‌ل ببنه‌وه به‌ڵكو هه‌موویان بایی ئاهێكی دایكێكی گه‌نج كوژراوه‌كانی 17ی شوبات و پێشتر و دواتر ناكه‌ن .
ئه‌گه‌رباسی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه لهڕووداوهكهش بكه‌ین ئه‌وا بابهلامانهوه سه‌یرنه‌بێت كه گروپی زانكۆ تاوانباركرا و عه‌قید نه‌جمه‌دینیش غهدرلێكراوه به‌ڵكو چاوه‌ڕێ بكه‌ن كه كه‌س و كاری شه‌هیدانی ئازادیش تاوانبار بكرێن و ڕۆژێك ڕاپێچی دادگای حیزب بكرێن .
بۆیه له‌كۆتاییدا جێی خۆیه‌تی بڵێم گروپی زانكۆ ههربهسهربهرزی مایه‌وه وه‌ك داری خله و به‌كارهێنانی دادگاش بۆ ئه‌وان به‌مه‌رامی سیاسی نه‌یتوانی وره‌یان تاقه یه‌ك چركه‌ش دابه‌زێنێت وره‌ی ئه‌وانیش ده‌یسه‌لمێنێت كه یه‌كێتی و پارتی به عه‌قڵی تاڵه‌بانی و بارزانی و میلیشیاو دار‌و ده‌سته‌كه‌یان چاكسازیان پێناكرێت به‌ڵكو واده‌زانن چاكسازی ئه‌وه‌یه كه ئازادی خوازان بدرێن به‌دادگا ئه‌گه‌ر به‌عه‌قڵی ئه‌وان ئه‌مه چاكسازی بێت باهه‌موومان بۆ مێژوو پێی ئاگاداربین چونكه ئه‌مه ی سه‌ره‌وه نمونه‌یه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویسته له‌سه‌ر چاكسازییه‌كانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه و حكومه‌تی كردارشهرتهی به‌رهه‌م كه به‌م شێوه‌یه چاكسازی ده‌كه‌ن . هه‌روه‌كو جارێكیان پیاوێك لهمهلایهكی پرسی ئه‌رێ مامۆستا گیان ئه‌وه كچی كام ئه‌ولیابوو له‌ولاتی سه‌نعان كه‌وته ناو گۆمه‌ئاوێك و خنكا مامۆستاش لهولامدا وتی كاكه گیان چیت بۆ ڕاست بكهمهوا به‌خوا كچ نه‌بوو كوڕ بوو ئه‌ولیا نه‌بوو نه‌بی بوو گۆم نه‌بوو بیر بوو سه‌نعان نه‌بوو كه‌نعان بوو نهخنكاو زیندوو بوو .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست