ده‌رئه‌نجامه‌کان و به‌ده‌رکه‌وتوه‌کان تێکناکه‌نه‌وه
Saturday, 03/04/2010, 12:00
له هه‌ڵبژاردنی پێشتر له‌سه‌ر ئاستی عێراق دابه‌ش بونه‌که زیاتر له نێوان شیعه‌و سونه‌و کورد بو، ئه‌و کاتی له کۆی 275 کورسی کورد له سه‌ره‌وه‌ی 60 کورسی به‌رکه‌وتبو، له‌و هه‌ڵبژاردنه به‌شی کورد ئه‌گه‌ر ئێزیدی و شه‌به‌ک و سابئی و... بخه‌یته‌سه‌ر، ئینجا ناگاته سه‌روی 58 کورسی له کۆی 325 کورسی. واته ئه‌گه‌ر رێژه‌که لێک ده‌یته‌وه کورد نزیکه‌ی 15 کورسی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی کورت هێناوه.
ره‌نگه زۆر له هۆکاری ئه‌وکه‌مهێنانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ حیساب کردنی ژماره‌ی ده‌نگده‌ر. بۆ نمونه: پارێزگای نه‌ینه‌وا 31 کورسی بۆ ته‌رخان کرابو واته دو ئه‌وه‌نده و سێیه‌کی کورسیه‌کانی هه‌ولێر. که‌س بڕوا ناکا که ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه له هه‌نده‌و نیوی پارێزگای هه‌ولێر زیاتر بێت. بۆ سلێمانی و ناوچه کوردنشینه‌کانی تریش به هه‌مان شێوه. ئالێره‌یه ده‌رئه‌نجام و به‌ده‌رکه‌وتوه‌کان تێک ناکه‌نه‌وه. واته به مه‌به‌ست ژماره‌ی کورسیه‌کانی کورد که‌مکراونه‌ته‌وه. له که‌رکوکیش له هه‌ڵبژاردنی پێشتر ژماره‌ی کورسیه‌کانی کورد دو ئه‌وه‌نده‌ی پێکهاته‌کانی تر بو، به‌ڵام ئه‌و جاره‌ی وه‌ک یه‌کیان 6 به 6 لێهاتوه. ره‌نگه هه‌ندێ له‌و کورت هێنانه‌ی کورد ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌دای خراپی ده‌سه‌ڵاتیان بێت و هه‌نده‌کیش ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌شداری فراوانی تری سونه‌کانه‌وه بێت، به‌ڵام باڵاده‌ستی ته‌زویری لیستی عه‌لاوی به‌سه‌ر هی هاوپه‌یمانی کوردستان، به‌شێک له کورسیه‌کانی کوردان بۆ پێکهاته‌کانی تر رۆیشتوه.
له‌و هه‌ڵبژاردنه رێژه‌ی کورسیه‌کانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له چاو لیسته عه‌ره‌به‌کان و پێکهاته‌کانی تر 26%ه که ده‌بوایه سێیه‌ک بوایه. به‌ڵام دیسانیش ئه‌گه‌ر به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشتری پارێزگاکانی عێراق بکه‌ین، باشتره. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌و ژماره ته‌رخان کراوه زۆره‌ی کورسی بۆ نه‌ینه‌وا، کاریگه‌ری خراپی بۆ کوردانی ئه‌و شاره لێ نه‌که‌وتۆته‌وه چونکه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی کورسی که‌م حیساب کرابان، کوردیش کورسی که‌متری ده‌هێنا. په‌تاکه لێره سلێمانی و هه‌ولێری زیاتر گرتۆته‌وه.
له کوردستان دیمه‌نه‌کان به شێوه‌ی تره، ئه‌گه‌ر وه‌ک پارتی بڵێین گۆڕان دیارده‌یه‌کی یه‌کێتییه و ده‌نگهێنانه‌که‌شیان زۆری له‌سه‌ر حیسابی یه‌کێتیه، که‌واته ده‌نگه‌کانی یه‌کێتی و گۆڕان نه‌ک ژماره‌ی کورسیه هێناوه‌کانیان له هه‌ولێر له نزیکی ده‌نگهێنانه‌کانی پارتیه‌وه‌یه. که‌چی له سلێمانی پارتی له ده‌وروبه‌ری 75 هه‌زار ده‌نگی هێناوه که ناکاته 10%ی ده‌نگه‌کانی سلێمانی، یانی هی یه‌کێتی و گۆڕان به پێکه‌وه‌یی. ئه‌گه‌ر به‌راوردی ده‌نگه‌کان و ژماره کورسیه هێناوه‌کان له‌و دو شاره بکه‌ین زۆر به رونی به ده‌رده‌که‌وێ که تێک ناکه‌نه‌وه. ده‌نگهێنانه‌کانی یه‌کێتی به پێکه‌وه‌یی هه‌ردو شاره‌که له ده‌نگهینانه‌کانی پارتیه‌ویه‌وه، نزیکن، که‌چی پارتی 2- 3 کورسی له یه‌کێتی زیاتر هێناوه. به مانایه‌کی تر یه‌کێتی له هه‌ولێر بای نزیکی 3 کورسی هێناوه‌و نه‌بونه‌ته خاوه‌نی یه‌ک کورسیش. ئه‌گه‌ر 8 کورسیه‌که‌ی گۆڕانیش بخه‌یته‌سه‌ر کورسیه‌کانی یه‌کێتی، ئه‌و کاته یه‌کێتی و گۆڕان 15 کورسیان به‌رده‌که‌وێ و پارتیش ته‌نیا 10. خۆ ئه‌گه‌ر سێ پارێزگاکه واته هه‌ولێرو سلێمانی و که‌رکوک به یه‌که‌وه وه‌ربگرین، ژماره‌ی کورسیه‌کانی یه‌کێتی ده‌گاته 12 و هی پارتیش 11-12 واته وه‌ک یه‌کن یان یه‌کێتی کورسیه‌کی له پارتی زیاتره. گریمان ته‌زویری پارتی و یه‌کێتی وهه‌ر یه‌ک له شاره‌که‌ی خۆیان وه‌ک یه‌ک بێت. لێره‌دا په‌تاکه ته‌نیا کار له که‌مکردنه‌وه‌ی کورسیه‌کانی گۆڕان ده‌کات. که‌واته چ هۆکارێکه کاری له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی کورسیه‌کانی یه‌کێتی کردوه له‌چاو پارتی. هه‌ڵبه‌ته به‌شه هه‌ره زۆره‌که‌ی له‌به‌رئه‌وه بوه که پارتی به ئه‌قلانیه‌ت بانگێشه‌ی ده‌نگه هێنانه‌کانی خۆی له‌و دو پارێزگایه به‌سه‌ر کاندیده‌کانی دابه‌ش کردوه، که له رێگایه‌وه به تایبه‌تی له هه‌ولێر دابه‌ش کردنه‌کانی کردوته ناوچه‌یی و هه‌ولێریشی بۆ 9 ناوچه دابه‌ش کردوه‌و که ده‌بێ ده‌نگده‌ره‌کانی پارتی له هه‌ر ناوچه‌یه‌ک ده‌نگ بۆ یه‌ک که‌سی پارتی بده‌ن و له رێگایه‌وه ده‌نگ هاتوه‌کا‌نی پارتی که‌وتونه‌ته سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌که‌و هی یه‌کێتی و11 پاڕته‌کانی تر که‌وتونه‌ته خواریانه‌وه یانی خواتان له گه‌ڵ. له‌و حاڵه‌ته‌دا 90%ی ده‌نگه‌کانی یه‌کێتی بۆ پارتی رۆیشتون. خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێتی وای پێشبینی کردبایه که له هه‌ولێر له 3 کورسی زیاتر ناهێنێ و پڕۆپاگه‌نده‌یان ته‌نیا بۆ 3 کاندید بکردبایه ده‌نگه‌کانیان بۆ پارتی نه‌ده‌ڕۆیشتن. یه‌کێتی ئه‌مه‌ی نه‌کرد، ژیر نه‌بون، بێ پلان بون، ته‌که‌تول لێ نه‌گه‌ڕا وا بکه‌ن...
گرنگ ئه‌وه‌یه کورسیه‌کانیان که ده‌بوایه 3 بوایه ده‌توانم بڵێم به‌لای که‌م دوانیان به فیڕۆ رۆیشتن. واته یه‌کێتی به‌و هه‌مو وه‌زعه‌ی که به‌سه‌ریشی هاتوه، که‌چی ژماره‌ی ده‌نگده‌ری نزیکی ژماه‌ی ده‌نگده‌ری پارتیه‌و به پێکه‌وه‌یی هه‌ولێر و سلێمانی. لێره‌دا ئه‌گه‌ر یه‌کێتی ئه‌دای له‌مه‌ودوای خۆی باشتر بکات، ده‌توانێ هه‌نده‌ک یان زۆر له عافیه‌ی جارانی به جوانکردنی دیمه‌نه‌کانی و گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنی له‌مه‌و دوا بگێڕیته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌نده‌ک سوڵح و سوڵحکاریش له‌گه‌ڵ گۆڕان بکات، که 90% جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی پاڵپشتی لێوه ده‌کات، ئه‌وا به‌دوایه‌وه وه‌زعیان باشتریش ده‌بێ. دیمه‌نه‌کان له شاری که‌رکوکیش به گوێره‌ی قه‌واره‌ی هه‌قیقی جه‌ماوه‌رو ژماره کورسیه هێنراوه‌کان له نزیکی هه‌ولێرو سلێمانیه. که‌واته نفوزی جه‌ماوه‌ی پارتی له‌و 3 پارێزگایه زۆر له خواره‌وه‌ی ژماره کورسیه هاتوه‌کانیانه.. ئه‌دی ئه‌گه‌ر 8 کورسیه‌که‌ی گۆڕانیش بخرێته پاڵ، ئه‌وا نفوز‌و کورسیه هێنراوه‌کانی پارتی به راده‌ی فراوان له داشکان ده‌بێت. ئه‌وه‌ی ژماره‌و رێژه‌ی کورسیه‌کانی پارتی به‌رز کردۆته‌وه ئه‌و 17 کورسیه‌ی پارێزگای دهۆک و موسڵه، چونکه: له دهۆک و موسڵ دیمه‌نه‌کی تره. رێچکه‌ی مێژویی ئه‌و دو شاره زیاتر به پارتی به‌ستراونه‌ته‌وه نه‌ک یه‌کێتی. له سه‌رده‌می شاخ قه‌ڵه‌مڕه‌وی یه‌کێتی به هه‌ر هۆکارێکه‌وه بوبێ نه‌گواسترایه‌وه بۆیان یان به که‌می بوه. له سه‌رده‌می پاش راپه‌ڕینیش تائێستا پارتی ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌ک دژی نه‌یاره‌کانی، به‌ڵکو له دژی هاو دۆسته‌کانیشی هێڵی سوری به‌سه‌ردا هێنابو و هه‌مو تواناکانی بۆ ئه‌وه به‌گه‌ر ده‌خست که ره‌نگی زه‌رد له قازانجی حیزبه‌کانی تر به تایبه‌تی له دهۆک کاڵ نه‌کرێ. لێره‌ش دیمه‌نی دهۆک به حوکمی ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌ستی قه‌له‌مڕه‌وی کوردیه‌و هی موسڵیش زیاتر هی عه‌ره‌به‌کانه، له‌و نێوه‌نده‌دا کورده‌کانی موسڵ به گشتی و له رقی عه‌ره‌به‌کانیش خۆ ده‌ده‌نه پاڵ کورده‌کانه‌وه به هه‌ر ره‌نگێکیان بێت و پێیان له عه‌ره‌به‌کان چاکتره، واته به‌شی زۆری خه‌ڵکی وێ به‌لای پارتی ده‌که‌ون به حوکمی ئه‌وه‌ی که له‌وانی تر چالاکترن. یه‌کێتی له‌به‌ر ئاماژه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌و شه‌ڕی ناوخۆی پێشتریان له‌گه‌ڵ پارتی و ئه‌و پاشاگه‌ردانیه‌ی ئێستایان، نه‌یان توانی وه‌ک پێویست نفوزی خۆیان تیایانا په‌یدا بکه‌ن، ئه‌و نفوزه که‌مه‌ی ئیستاشیان ته‌یاری دینیش (کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتو) بده‌ینه پاڵیان، زیاتر هی ئه‌وانه‌یه که رقیان له پارتی و ئه‌داکه‌یه‌تی نه‌ک له ریگه‌ی باشی ئه‌دای پارتایه‌تیان. گۆڕان باشیشه له موسڵ له سه‌روی 10 هه‌زار ده‌نگ و له دهۆکیش له سه‌روی 20 هه‌زار ده‌نگ به‌و بێپاره‌یی و ماوه که‌مه‌ی و ئه‌و هه‌مو دژایه‌تیه‌ی که لێیان ده‌کرێ بهێنن.
به مه‌زنده‌ی من ده‌نگه‌کانی گۆڕان و یه‌کگرتو و کۆمه‌ڵ له موسڵ و دیاله‌و ناوچه دابڕاوه‌کانی تریش، له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگه رۆیشتوانه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی، به‌شی دو کورسی ده‌کرد، به‌ڵام له به‌ر ته‌واو نه‌بونی نه‌سابی یاسایی بۆ لیسته عه‌ره‌به‌کان رۆیشتوه‌و هی یه‌کێتی و 11 حیزبه‌که‌ی تریش له موسڵ له‌وانه‌ویه 1-2 کورسیه‌ک بن بۆ پارتی رۆیشتوه.
یه‌کێتی و گۆڕان له لایه‌ک و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوش له لایه‌کی تر ئه‌گه‌ر هه‌ر دوانیان به یه‌ک لیست له دهۆک دابه‌زیبانه یان هه‌ر چواریان خۆیان کردبایه یه‌ک لیست، قه‌ناعه‌تم ده‌کرد به هه‌مویان3 کورسیان بهێنابایه. به‌لای که‌مه‌وه کورسیه‌کیش هه‌ر ته‌زویر کرایه وای له دوان. که‌واته جه‌ماوه‌ری هه‌قیقی له دهۆک هه‌ر نیوه‌ی بۆ پارتی ده‌چێت و نیوه‌که‌ی تریش بۆ حیزبه‌کانی تره‌وه‌یه.
پارتی به‌و باره‌ی ئێستای که ژماره‌یه‌کی زۆری کورسی هێناوه که خۆی له سه‌روی 30 کورسی ده‌دات و له به‌رامبه‌ریشیه‌وه هی یه‌کێتی 12_13 بێت و گۆڕانیش نیوه‌ی کورسیه چاوه‌ڕوان کراوه‌کانی هێناوه‌و به‌و وه‌زعه‌یان هه‌ڵبه‌ته ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن به سه‌ر ئه‌وانی تر به تایبه‌تی یه‌کێتی لێ ده‌ده‌ن، له رێگه‌شیه‌وه گوشاری زیاتر ده‌خه‌نه سه‌ر یه‌کێتی که ده‌بێت پشکیان له پۆسته‌کانی به‌غدا زۆر له‌وان زیاتر بێت و له هه‌رێمیش داوای ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له یه‌کێتی ده‌که‌ن و هه‌قی خۆشیانه.
ئه‌گه‌ر به‌رواردی کورسیه‌کانی کورد بکه‌ین له به‌غداو هه‌رێم (111 به 58)، له‌و حاڵه‌ته گۆڕان 5 کورسی که‌مکردۆته‌وه که ده‌بوایه 13 کورسی هێنابایه. لێکدانه‌وه‌ی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و کورتهێنانه‌ی گۆڕان {کڕینی ده‌نگ، گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆر له نانبڕاوه‌کان، بێئومێدی زۆر له خه‌ڵکیان که گۆڕان به‌بێ میزانیه هیچ به هیچ ناکات، باش بونی هه‌نده‌ک له ئه‌دای یه‌کگرتو و کۆمه‌ڵ) له هه‌موی زیاتر ته‌زویری له راده‌به‌ده‌ری دو پارتی ده‌سه‌ڵات، که به‌لای که‌مه‌وه 2 کورسی گۆڕانی پێ که‌مکراوه‌ته‌وه. دیاره ئه‌و فرت و فێڵه‌ی که له کورد کرا له ده‌ره‌وه و له رێگه‌یه‌وه نیوه‌ی ده‌نگده‌ری کورد بێبه‌ش کرا که زیانه زۆره‌که به‌ر گۆڕان که‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگهێنانه چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌یان له که‌رکوک که به‌شی کورسیه‌ک نه‌کا، له‌گه‌ڵ ده‌نگه به‌فیڕۆ رۆیشتوه‌کان که ده‌کاته نزیکه‌ی 2 کورسی. (دهۆک نزیکی 25 هه‌زار، سێ پارێزگای موسڵ و دیاله و تکریت که به‌لای که‌مێ خۆی له نزیکی20 هه‌زار ده‌دا، زیاتر له 25 هه‌زاری که‌رکوک، نزیکی30 هه‌زاریش هی ده‌ره‌وه‌و شوێنه‌که‌کانی تر به فیڕۆ رۆیشتوه)، ئه‌مانه تێکڕایان هۆکار بون له کورت هێنانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له زۆر کورسی هێنان. به‌ڵام 25 کورسی هه‌رێم و 8 کورسی به‌غدا بۆ پارتێکی تازه دروست بو که‌م نیه. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌ر به فعلی له ماوه‌ی ئه‌و 4 ساڵه‌ی دادێ که‌ره‌سته‌کانی گۆڕان به‌ڕێوه ببات و به جوانی بنیاتنانی نویی خۆی بکاته‌وه‌و خۆی وه‌ک پارتێکی نوێی جه‌ماوه‌ی رێک بخا، ده‌توانێ بۆ خولی د‌اهاتو، چی له یه‌کێتی و پارتی و هه‌ر یه‌که‌یان به ته‌نیا که‌متر نه‌بێ.
ئه‌ز زۆر به گه‌شبین ته‌ماشای پڕۆسیسی هه‌ڵبژاردنی عێراق و هه‌رێم ده‌که‌م وێڕای هه‌مو لێکه‌ته خراپه‌کانی. ئه‌گه‌ر ئێمه بۆ له‌مه‌ودوا دابه‌ش بونی سیاسی له کوردستان بۆ پارتی پله‌یه‌ک و یه‌کێتی پله دو و گۆڕان 3 و ته‌یاری دینی 4 مانای ئه‌وه‌یه دابه‌ش بونی فیفتی به فیفتی گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئاستی چوار پارتی به‌شدار بو له په‌رله‌مان و دروستبونی ئۆپۆزسیۆنی قه‌واره فراوان. له هه‌موی گرنگتر ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆسیسه به‌رده‌وامی به‌خۆوه ببینێ، به دوایه‌وه زیاتر تاکی کورد نه‌ترسانه‌ترو زیاتر ته‌وقی ترسان له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به ئاڕاسته‌ی ده‌نگدانی ویژدان و راسته‌قینه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه. دو پارتی ده‌سه‌ڵاتداریش ناچاری ئه‌وه ده‌بن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ بارێکی گونجاوی کورسی هێنان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن، ئه‌وا ده‌بیێ به قازانجی خه‌ڵک ئه‌دایان باشتر که‌ن. له‌و حاڵه‌ته هه‌مو لایه‌نه‌کان له پێناو مسۆگه‌ر کردنی موریح ده‌بێ ئاگایان له خۆیان بێت و ئه‌وه‌ی پێشتر له خراپه‌کاریی و گه‌نده‌ڵی و بێ یاسایی کردویانه، بۆ له‌مه‌ودوا به که‌متر دوباره‌ی بکه‌نه‌وه.
دیسان بۆ له‌مه‌ودوا یان ئه‌وه‌تا ده‌بێ یه‌کێتی خۆی له بن باری پارتی ده‌ربهینێ و هه‌ڵوێسته‌کانی له‌گه‌ڵ تێکڕای ئۆپۆزسیۆن رێکخا، یان ئه‌وه‌تا به‌ره‌به‌ره متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی له قازانجی گۆڕان و هه‌تا پارتی تریش له ده‌ست ده‌داو به‌ره‌به‌ره بچوکتر ده‌بێته‌وه.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست