ئاوا قفڵ ده‌بن
Saturday, 24/07/2010, 12:00
له توركییه‌وه: زانا ئه‌حمه‌د
(*)
- كێشه چییه؟
- تیرۆر...
- له كوێیه؟
- باشوری خۆرهه‌ڵات.
- شوێنی چاره‌سه‌ر كوێیه؟
- پارله‌مان.
- باشه له پارله‌مان چ پارتێك له باشوری خۆرهه‌ڵاته‌وه هاتوه؟
با بزانین:
بینگۆل: 3 ئاكه‌په
بیتلیس: 3 ئاكه‌په، 1 به‌ده‌په
دیاربه‌كر: 6 ئاكه‌په، 3 به‌ده‌په
هه‌كاری: 2 ئاكه‌په، 1 به‌ده‌په
ماردین: 4 ئاكه‌په، 1 به‌ده‌په
موش: 2 ئاكه‌په، 2 به‌ده‌په
سیییرت: 2 ئاكه‌په، 1 به‌ده‌په
شانلیئورفه: 9 ئاكه‌په، 1 به‌ده‌په، 1 بێلایه‌ن
شرناك: 1 ئاكه‌په، 2 به‌ده‌په
تونجه‌لی: 1 جه‌هه‌په، 1 به‌ده‌په
وان: 5 ئاكه‌په، 2 به‌ده‌په
ئه‌ی شاره‌وانییه‌كان؟
دیاربه‌كر: به‌ده‌په
هه‌كاری: به‌ده‌په
شرنا‌خ: به‌ده‌په
سییرت: به‌ده‌په
وان: به‌ده‌په
تونجه‌لی: به‌ده‌په
باتمان: به‌ده‌په
نوێنه‌رانی میلله‌ت ئه‌مانه‌ن كه وایانكردوه، "كۆبونه‌وه‌ی باڵای سه‌ركرده‌كان" سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كورد بێت.
ده‌نگی ناوچه‌یی و گشتی له‌به‌رده‌ستدایه، ئه‌م ده‌نگانه هه‌رله‌خۆوه و به رێكه‌وت نادرێن، ئه‌و خه‌ڵكه ده‌زانن و چه‌ندین جار به ویستی خۆیان سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانیان هه‌ڵبژاردوه.
ئه‌ی له‌مانه‌دا جه‌هه‌په هه‌یه؟ نییه... مه‌هه‌په نییه... ده‌سه‌په نییه...
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه كه ده‌ڵێم ئه‌م دیمه‌نه نه‌بینیت و ره‌تی بكه‌یته‌وه، چاره‌سه‌ری ناكه‌یت، زیاتریش قفڵ ده‌بن.
ئاكه‌په له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په كۆده‌بێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به تیرۆریستی ناو نابات له‌گه‌ڵ به‌ده‌په كۆنابێته‌وه، مه‌هه‌په هه‌ر ره‌تده‌كاته‌وه.
ئاواش دوه‌م پارتی پارله‌مان كه له ناوچه‌كه‌دایه له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه ده‌مێنێته‌وه، له‌و دۆخه‌دا چۆن ده‌توانین زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه پێكبهێنین؟ ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه رێك ئه‌مه‌یه.
نوێنه‌ری دوه‌می خه‌ڵك له چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌دا نییه، پێده‌چێت به ئه‌نقه‌ست هانی ئه‌مه بدرێت، وابزانن گه‌ر بوخچه‌ی سیاسه‌ته‌كه دابگرن، ئه‌وا ده‌نگه‌كان قفڵ ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و پارته ئۆجه‌لان دروستی كردوه، له‌كاتی داخستنی پارته‌كاندا گه‌ڕانه‌وه بۆ سینه‌ی میلله‌ت و ئۆجه‌لان پێی وتن "وه‌رنه پارله‌مان" و ئه‌وانیش هاتن.
به‌ده‌په ئاوا دروست بوه، واته سه‌رۆكی پارته‌كه ئۆجه‌لانه، پێشتر ئه‌حمه‌د توركیش ئه‌مه‌ی رونكردبۆوه، له‌م روه‌وه ده‌ڵێم كه كێشه‌كه "زۆر گران و قوڵه، ته‌نها بریتی نییه له ئاڕاسته‌ی سه‌ربازی، ته‌نها به چه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێت".
با توڕه‌بین، با ددانه‌كانمان جیڕ بكه‌ینه‌وه، به سه‌رمان بخه‌ینه نێوان ده‌ستمان و توشی دڵوڕاوكێ ببین و هه‌مو جارێك به‌ده‌په به ئۆجه‌لاندا هه‌ڵبدات و قسه‌ی تێزاباوی بكه‌ن، پرسیاری سه‌ره‌كی و كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌یه:
1. ئه‌و مێزه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر له‌سه‌ری داده‌نیشن، چۆن رێك ده‌وه‌ستێت ئه‌گه‌ر دو قاچی نه‌بێت؟
2. كرانه‌وه چۆن دابین ده‌كرێت؟
جارێكی تر ئه‌یڵێمه‌وه، ئه‌و خه‌ڵكه به رێكه‌وت ئه‌و پارله‌مانتار و سه‌رۆك شاره‌وانییانه هه‌ڵنابژێرن، له هه‌مو هه‌ڵبژاردنێكی گشتی و ناوچه‌یی پێداگرانه هه‌ڵیان ده‌بژێرن.
له‌وێ خه‌ڵك ئه‌و پارته هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌و پارته به به‌رده‌وامی داده‌خرێت، خه‌ڵك جارێكی تر هه‌ڵیده‌بژێرێته‌وه، باشه چۆن ده‌توانین له‌م راستییه رابكه‌ین؟ ئاوێنه‌ی ئه‌م راستییه به‌رامبه‌ر ده‌موچاومان نه‌گرین، چۆن به‌دوای رێگه‌یه‌كدا بگه‌ڕێین؟.
به بنیاتنانی قه‌ڵا و په‌ناگه و ناشتنی سه‌رمان له خاكدا، چۆن ده‌توانین چاره‌سه‌ر بكه‌ین؟ چۆن ده‌توانین ئاشتبینه‌وه؟ چۆن ده‌توانین رێگه له چالاكیی سه‌ر شاخه‌كان بگرین؟.
ته‌نها به چه‌ك نابێت
به‌ڵێ، ده‌ڵێم ته‌نها به چه‌ك ناگه‌نه هیچ جێگه‌یه‌ك، چونكه كێشه‌كه ته‌نها له شاخ نییه، ئه‌وه‌ش به‌س نییه بڵێن له‌ودیو سنوره‌وه دێن چه‌ند ئه‌تانه‌وێت ئه‌كه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر سنور پێكبهێنن، گه‌ر ئه‌و سنورانه نه‌بینین له‌ناودڵه‌كانماندا ره‌گی داكوتیوه، ناگه‌ینه هیچ ئه‌نجامێك.
گه‌ر ئه‌و سنورانه‌ی له دڵه‌كاندا هه‌یه هه‌ڵنه‌گیررێن ئازاره‌كانی سه‌رسنور به‌رده‌وام ده‌بن، گه‌ر بێكاری چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و په‌ره به كه‌رتی ئاژه‌ڵداری نه‌درێت و له جێی تانك تراكتۆر نه‌نێرین، كێشه‌كه زیاتر قوڵده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه كه شوێنی چاره‌سه‌ر پارله‌مانه و ئه‌وانه ده‌بێت چاره‌ی بكه‌ن كه نوێنه‌ری خه‌ڵكن.
ئه‌زانم ئێستا جارێكی تر ئه‌پرسنه‌وه: "ئه‌ته‌وێت بڵێیت چی فاتیح چه‌كیرگه؟ له‌گه‌ل تیرۆریسته‌كاندا ته‌وقه بكه‌ین، ئه‌وان چه‌كیان پێیه وازیان لێبهێنین؟".
هه‌ڵبه‌ته وازیان لێمه‌هێنن، به‌ڵام ئه‌زانم قۆڵ و قاچی شكاوی منداڵانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه چ جۆره بوركانێك له سینه‌ماندا دروست ده‌كه‌ن و چه‌ند برینی قوڵ و چ كاره‌ساتێك ده‌نێنه‌وه، باشه دژی تیرۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ین، به‌ڵام كێشه‌كه ته‌نها به چه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێت، له‌م رۆژمێره خوێناوییه‌ی 30 ساڵه به‌رده‌وامه، تۆز و دوكه‌ڵ و خوێن و چه‌ندین جموجوڵ و تۆپ و تانك و ته‌یاره‌مان بینی.
ئه‌و چه‌كانه‌ی پڕن له نه‌فره‌ت و ئه‌و بڕیارانه‌ی پڕن له ده‌مارگیری، ناگه‌نه هیچ شوێنێك، تا له جیاتیی شتی تر دڵ نه‌كه‌ینه ئامانج، ناگه‌ینه هیچ شوێنێك.
(*): (ئاكه‌په) پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه، (جه‌هه‌په) پارتی گه‌لی كۆمارییه، (مه‌هه‌په) پارتی بزاوتنی نه‌ته‌وه په‌رستییه، (به‌ده‌په) پارتی ئاشتی و دیموكراتییه كه پارتێكی كوردییه، (ده‌سه‌په) پارتی چه‌پی دیموكراتییه.
سه‌رچاوه: حوڕییه‌ت
http://hurarsiv.hurriyet.com.tr/goster/haber.aspx?id=15348945&yazarid=174
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست