خیانه‌تێکی دیکه‌ی تاڵه‌بانی، که تا ئیستا که‌س باسی نه‌کردووه
Sunday, 20/12/2009, 12:00
من له ژیانمدا هه‌رچه‌ند سه‌یری تاڵه‌بانیم کردووه، ته‌نها وه‌ک خائین و ناپاکێک بینیومه، که به‌داخه‌وه لای زۆر که‌سی ساویلکه که خۆی وه‌ک کورد په‌روه‌رێک نیشان داوه، به‌ڵام لای دوژمنانی کورد و کوردستان هه‌میشه هه‌ر سیخوڕ و نۆکه‌ری بێگانه بووه.
خوێنه‌ری به‌ڕێز .....
با باسی خیانه‌تێکی تاڵه‌بانیتان بۆ بکه‌م، که تا ئێستاش که‌م که‌س هه‌یه، وه‌کو منی پێشمه‌گه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌رکی به‌و خیانه‌ته کردبێت.
له ساڵی 1984 وه‌کو هه‌موو ده‌زانین له ساڵی 1984 مفاوزات بوو له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غداد، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یزانین هیچ وه‌خت به‌عس ئاماده نه‌بووه دان به کورددا بنێت یان بیه‌وێت مافی چاره‌نوسی بۆ دابین بکات، هه‌میشه له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێ خه‌ریکی پلان دانان بوون بۆ سه‌ر کورد.
یه‌کێک له‌و پلانانه که ئێستا ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م، من له ساڵی 1984 پێشمه‌رگه بووم له مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک له شارباژێڕ، مامۆستا ساڵح به‌رپرسی مالیه بوو. ئه‌و موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ده‌دا.
ئه‌م پاره‌یه هی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان نه‌بوو، به‌ڵکو له موخابه‌راتی به‌عسه‌وه ده‌هات، ئه‌وه‌ی بیرم مابێت مانگی 20 یان 30 دینار بۆ تاکه که‌س، بۆ عائیله‌ش شتێک زیاتر بوو.
ئه‌و زانیارییه‌ی که له پێشمه‌رگه‌کان‌یان ده‌ویست ناوی سیانی و موالید بوو، به‌و شێوه‌یه‌ی، که له ناسنامه‌ی شه‌خسیدا نوسراوه.
ئه‌مه‌ش ده‌توانم بڵێم دوو که‌س ئه‌م زانیارییانه ده‌دات به دوژمنی گه‌له‌که‌ی .
1- که‌سێکی خه‌ڵه‌فاوی هیچ نه‌زان.
2- که‌سێکی خۆفرۆش.
ئێستا ئه‌م دوو هۆیه‌تان بۆ شی ده‌که‌مه‌وه.
یه‌که‌میان تۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی لێزان بیت هیچ وه‌خت ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌کانت ناده‌یت به دوژمن، چونکه ئه‌گه‌ر ژماره‌ت زانرا تێکشاندنت زۆر ئاسانه (ئه‌مه قاعیده‌یه‌کی سه‌ربازییه له هه‌موو دونیا). چونکه ده‌بوایه ژماره‌کان به ڕێک و پێکی بوایه، که‌واته هه‌ر زوو به‌عس ده‌یزانی ژماره‌ی پێشمه‌رگه له هه‌موو بنکه و قۆڵه‌کاندا چه‌نده، ئه‌مه‌ش بڕواناکه‌م هه‌ڵه‌یه‌کی نه‌فامی بووبێت، به‌ڵکو خیانه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی بوو، که سه‌رکرده‌ی ئه‌و شۆڕشه له پێشمه‌رگه‌کانی خۆی ده‌کرد، ده‌نا چ پێویست ده‌کات، ناوی پێشمه‌رگه و ئه‌وانه‌ی ڕاده‌که‌نه ده‌رێ، به پێی ناسنامه و ته‌سکه‌ره‌ی نفوسی عێراقی بووسرێت، تۆ ناوی هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانت دا، که‌واته خیانه‌تی گه‌وره‌ت به‌رامبه‌ر کردوون، به‌تایبه‌تی به‌م پێشمه‌رگا‌نه و نهێنی ئه‌م پێشمه‌رگانه‌ت دا و ژماره‌ی دڵنیاییت دا به دووژمنه‌که‌ت. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا نه‌وشیروان موسته‌فاش که به‌رپرسی دووه‌م بووه له دوای جه‌لال تاله‌بانی به‌مه‌ی ده‌زانی؟ ده‌رکی به‌و خیانه‌ته‌ی تاڵه‌بانی کردووه؟ ئه‌ی بۆ تا ئیستا باسی نه‌کردووه و کاتی خۆشی هه‌ڵوێستی له سه‌ری نه‌بووه؟
خاڵی دووه‌م ئه‌گه‌ر تۆ خۆفرۆس نه‌بیت بۆ ته‌نها معاشی 30 دینار، ناو و ناسنامه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌ده‌ی به دوژمنه سه‌رسه‌خته‌که‌ت؟
ئه‌مه لای من خیانتێکی گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانییه که ده‌رهه‌ق به گه‌لی کورد و به پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ده‌کرد، به‌تایبه‌تی له کاتی دانووساندن و مفاوزاته‌که‌دا.
من خۆم یه‌کێک بووم له‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌م وه‌رنه‌گرت و نه‌شم ویست ناوم بده‌ن به حیزبی به‌عس به‌ناوی موچه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵکێکی زۆر ناو و ناونیشانیان دا، دوای مفاوزات خۆیان و که‌سوکاریان توشی گرتن و ده‌رده‌سه‌ری بوون، تاڵه‌بانیش وه‌ک ڕێوی بۆی ده‌رچوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست