کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کێتی به‌ته‌واوی په‌کێتی

Wednesday, 17/02/2010, 12:00


بزانن ته‌نها به‌زیاد کردنی یه‌ك خاڵ بۆ سه‌ر یه‌که‌م پیتی یه‌کێتی چی لێ به‌سه‌ر هات و چۆن په‌کیکه‌وت و سووك وڕسوا بووه‌ .دیاره‌ من لێره‌دا مه‌به‌ستی ترم هه‌یه‌ که‌ ئه‌وه‌ش باس له‌ ‌و ڕێکخراوه‌ گه‌وره‌یه‌ی که‌جاران دوور له‌ ئه‌مڕۆ ناوی یه‌کێتی بوو ،به‌هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی گیانی خۆی له‌سه‌ر ڕێبازودروشمه‌کانی دانا ،سه‌رکرده‌کانی دوورله‌ئه‌مڕۆ زۆربه‌یان خه‌ڵکی جه‌رگبه‌زه‌ودڵسۆزی میلله‌ت وشۆڕش بوون،میلله‌ت به‌شانازییه‌وه‌ باسی ئه‌کردن وه‌هه‌موو هیوای به‌وان بوو........،کات هات وکات ڕۆیشت هه‌موویان هاتنه‌وه‌ ناو جه‌ماوه‌ر بۆ درێژه‌ پێدانی خه‌بات بۆ رزگارکردنی کوردو سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان،به‌ڵام هه‌رزۆر زوو سه رکرده‌(ماووی)یه‌که‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌ ده‌سته‌که‌ی خۆی که‌شف کرد ،هه‌ر له‌هێنانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌که‌ره‌ج بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی وماچکردنی سممی که‌ره‌که‌و فرۆشتنی ئامێره‌کان به‌ئێران وڕاوو ڕووت کردنی خه‌ڵکی به‌چه‌نده‌ها شێوه‌ پاشان هه‌ڵگیرسانی شه‌ره‌ یه‌ك له‌دوایه‌که‌کانی ناوخۆ له‌گه‌ڵ ئیسلامی وپاشان شه‌ڕی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌سه‌ردۆلاره‌کانی برایم خه‌لیل.که‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی بووه‌ هۆی ئه‌نفالکردنێکی تری کورد به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌کان!!! ماووی ئاسایی هه‌مووشتێکی کرد له‌پێناوی سه‌رکوتن و مانه‌وه‌ی خۆییدا ،له‌وانه‌ زویر کردنی هاوڕێ ودڵسۆزه‌کانی یه‌کێتی به‌ئه‌ندامه‌کانی سه‌رکردایه‌تی و مه‌ڵبه‌ند وهه‌تا دووایی،کووشتنی جه‌بار فه‌رمان که‌هۆکه‌ی له‌لای خۆیی و مه‌لا ته‌ماته‌یه‌.به‌ڵێ ئه‌م کارانه‌و هه‌زاره‌ها ڕووداو به‌سه‌رهاتی تر هه‌ر به‌رده‌وام بوون هه‌تا ساڵی ٢٠٠٣ ،به‌ڵێ هه‌رێم بڕی %١٧ بۆ بڕدرایه‌وه‌ له‌داهاتی هکوومه‌تی به‌غدا.جه‌لال کاتێك به‌مه‌ی زانی ڕێکه‌وتنێکی زۆره‌ملێی له‌ژێر شه‌قی ئه‌مه‌ریکا دا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئیمزا کرد که‌ته‌نها خۆیان ئه‌زانن ناوه‌رۆکه‌که‌ی چییه‌ .له‌دوایی ئه‌مه‌وه‌ ده‌ستی کرد به‌ پاکسازی له‌ناو خۆیاندا ئه‌وانه‌ی که‌لایه‌ن گریی خۆی بوون به‌ بێ ڕه‌چاو کردنی هیچ بنه‌مایه‌ك پله‌ و پایه‌یان پێ درا پاره‌یه‌کی زۆریان بۆسه‌رف کردن وایان ئه‌زانی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ کورد هه‌یه‌،بووجه‌ی خه‌ڵکی له‌هه‌ردوولا بوو به‌ بووجه‌ی ‌‌بنه‌ماڵه‌ وپۆزیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی لێ ئه‌دا کاتێك پرۆژه‌یه‌کیان ئه‌نجام ئه‌داو به‌خه‌ڵکه‌که‌یان ئه‌ووت ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌سه‌ر بووجه‌ی سکرتاریه‌ت یان بووجه‌ی یه‌کێتی ئه‌نجام ئه‌درێت

کات هات وکات ڕۆیشت هه‌موو درۆکانیان که‌شف بوو وه‌ گۆڕان هاته‌ کایه‌وه‌ بوو به‌گه‌وره‌ترین پاڵ پشت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناموس وکه‌رامه‌تی تاکی کورد که‌ به‌هۆیی تاڵه‌بانی وبارزانی یه‌وه‌ به‌ هه‌رزان هه‌ڕاج کرابوو ،گۆڕان بووه‌ هۆی هه‌ڵماڵینی په‌رده‌ له‌سه‌ر هه‌موو گه‌نده‌ڵکاران له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك بووبێت،گۆڕان بووه‌ هۆی ڕووناک کردنه‌وه‌ی دڵ و ماڵی هه‌موو کوردێك به‌شێوه‌یه‌ك وا خه‌ریکه‌ له‌هه‌موو

دنیادا ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ ڕسوا ئه‌بن،مێدیاکانی دنیا باسی دزینی بووجه‌ ئه‌که‌ن له‌ لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ هێنده‌ی نه‌ماوه‌ که‌ئه‌م دزوگه‌نده‌ڵ ونوسه‌رکوژ دیکتاتۆرانه‌ ڕاپێچی دادگایی نێوده‌وڵه‌تی بکرێن چاوه‌ڕوان بن به‌پشتیوانی خه‌ڵکی ئه‌و ڕۆژه‌ش ئه‌بینین.له‌به‌ر ئه‌وه‌ یه‌ که‌وا په‌کێتی ...یه‌کێتی

مردن و سه‌ر شۆڕی بۆگشت گه‌نده‌ڵان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە