بۆ ڕۆژئاوای کوردستان....با ڕۆژتان ئاوا نه‌بێت !!
Tuesday, 13/11/2012, 12:00
له سه‌رو به‌ندی گۆڕ به‌گۆڕ بوونی ڕژێمه فاشیسته‌که‌ی ئه‌سد داین ، ئیدی وه‌کو لاپه‌ڕه‌یه‌کی پۆخڵه ئه‌میش چوون ئه‌وانی تر جێ ی زبڵدانی مێژووه دووجار خه‌باتی گه‌لان بۆ ده‌ستبه‌رکردنی ئازادی پێ ی له قۆناغێک ناووه‌وچی دی که‌س ژیان به‌کۆیله‌یی هه‌ڕاج ناکات . بۆ فه‌راهه‌مبوونی ئازادی که‌س مانشێته‌کان ناخوێنێته‌ووه ، به‌هاری عه‌ره‌بیش ناونیشانه و چی ترنا ،ئاکامی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ناوچه‌که چاره‌نوسازه نه‌ک هه‌ڵمه‌تی میدیاکان و دروشمه بریقداره‌کان
.
کوردانی ڕۆژئاوا که‌م تازۆر تا هه‌نووکه ، به‌رهه‌می په‌له قاژێیان دیاره له‌وێ ولایه‌ت یان هه‌رێم؟ ناوی چی لێ ده‌نێی به‌شێکی زۆریان له‌خاکی کوردستان وه‌چنگ که‌وتووه ، له هه‌نگاووه سه‌ره‌تاییه‌کانیاندا به‌هه‌رجۆرێک بیت ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له‌و به‌شه بکه‌ن که به‌رپرسن لێ ی. زۆریش نه‌گی یه گه‌ر که‌م فرۆشی بکه‌ن به‌خواستی دووژمن، گه‌ر شانسی سه‌ربه‌ستی بوونیان به خوێنی خۆ خۆری و دووبه‌ره‌کی له‌ده‌ستدا ، ئیدی سه‌ری بڵندیان بۆ هه‌تاهه‌تایه کزه و پێ ده‌نێنه قۆناغێکی تر له‌کۆیله بوون . له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتێکی تری عروباوی یان تایفی ی
.
لێره له باشوور له‌م هه‌رێمه سێ پارێزگاییه‌ووه ، حکومه‌ته نیمچه کوردیه که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان په‌یام ئاڕسته ی وێ ده‌که‌ن ، تا ده‌کرێت ئه‌کگرتووبن به‌رژوه‌ندی گه‌لی کورد له چاوگرن ئاماده‌باش بن بۆ داهاتوویه‌کی پرشنگدار....هتد وه نه‌بێت ئه‌مه زمانی مه‌نتیق بێت له هیزری سه‌رکرده‌و حکومه‌ته مه‌لۆتکه‌که‌ی ئێره دا بگه‌ڕیت ... نا ئه‌مانه درووشمن نمایشتن ، ئه‌م سه‌ره زلانه‌ی باشور ده‌بێت لانی که‌م هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ن ، هه رده‌بێت ناخوونه‌کێک له سۆز و هه‌ستی کوردانی وێ بده‌ن ، تا سبه‌ی له رۆژئاوای کوردستانیش شتێک وه‌چنگ خه‌ن ، له سه‌ر ته‌ختی شانۆیی وه‌فایان بۆ ئاغا و ئابی یه‌کانی له‌مه‌ڕ تورکیا سواڵی بڕیک ستایش و چه‌پڵه بکه‌ن
.
ئه‌ی ڕۆژ ئاوا ...له باشوور زه‌مانی کۆیله‌ییه و نیشتمان فرۆشی ڕه‌واجی گه‌وره‌ی هه‌یه کێ کردی کی خواردی وورته وورته‌ی ڕۆژانه‌مانه ، ئه‌وانه‌ی ئێسته په‌یامی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ به ئێوه ئه‌ده‌ن ، ئامۆژگاریتان ده‌که‌ن تا له ئه‌زموونه‌که‌ی ئێره‌وه فێربن ، خۆیان چی له نسکۆ‌و هه‌ڵه کانی خۆیانه‌ووه فێربوون ؟؟!! ده‌پرسین چی یان ده‌رباره‌ی پرسه گرنگه‌کانی ئێره کرددووه ؟؟ کارده‌نه‌وه‌یان چی بوو له مه‌ڕ داواکانی خه‌ڵک ، چۆنیان ڕازی کردن ؟؟ ئه‌ی ناوچه ده‌بڕاوه‌کان چی؟؟ ماده‌ی 140 کوا ؟؟ برینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه چی ؟؟ داهاتی کوردستان ، نه‌وت و گومرگ ؟ ؟
!!
ئه‌ی ڕۆژ ئاوا... هێشتا دره‌نگ نی یه تا ڕۆژتان ئاوا نه‌بێت تا ڕۆژه‌کانتان وه‌کو هی ئێمه نه‌بێت دووژمنه کانتان بۆ به سۆزتانه‌ووه ده‌که‌ن گورگ ئاسا تینوی خوێنن ، خه‌می ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌کان وه‌زاره‌تی زۆر و بۆر مافی درۆینه‌ی مرۆڤ په‌رله‌مانی سڕ‌و خه‌ووتوو ئۆپۆزسیۆنی دڵداری ده‌سه‌ڵات ، نیوه‌یان به‌رهه‌ڵستکاری ناچالاک و نیوه‌ی دی دۆستی پاره و پایه ، ئه‌مانه حیکایه‌تی هه‌رێمه‌که‌ی ئێره‌ن. جڵه‌وی ئه‌سپتان به که‌س مه‌ده‌ن که‌چه‌ڵ ئاسا با دۆسته بێ خێره‌کانتان تیماری سه‌رو سیپاڵی خۆیان که‌ن ، تا به‌بیانووی دڵسۆزی، یا ده‌وڵه‌تی کوردی ،چاڵی مه‌رگتان چێ ده‌که‌ن و مه‌دالیای دڵسۆزی عه‌جه‌م و تورک له به‌رۆک ده‌ده‌ن. هێشتا زووه تا تێبگه‌ن هه‌ق ده‌سه‌نرێت نادرێت شه‌ڕی سبه‌ی ئه‌مڕۆ بکه‌ن . تا به‌مه‌رام بگه‌ن زه‌نگیانه‌ی خه‌ونه‌کانتان به‌هیچ وه‌ستایه‌ک مه‌چنه‌ووه ، ئێوه ده‌ستن هزرن هه‌نگاون چ باکتان به دۆستی دوور هه‌یه ؟!
نه‌فره‌ت له دووبه‌ره‌کی بکه‌ن و هه‌نگاوه‌کانتان تیژترو فراوانتربکه‌ن ،گیانی فیداکریتان زیندوو ڕاگرن تا سه‌ربه‌خۆیتان فه‌راهه‌م بێت و خۆری ئازادیتان له گزنگدا هه‌میشه پرشنگداربێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست