کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یڤێک بۆ شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆران مامه‌ حمه‌

Monday, 19/07/2010, 12:00


سه‌راتا بم به‌خشه‌ سۆران گیان ئێستا له‌ کوردستان نیم تا منیش له‌ داکوتینی لافیته‌ ڕه‌شه‌کانی به‌رده‌م باخی گشتیدا به‌شداربم.بم بوره‌که‌ ناتوانم بۆئاهه‌نگی مه‌رگی دووساڵه‌ت چه‌پکێک گوڵ بۆ سه‌ر گۆڕه‌که‌ت بێنم.بمبوره‌ چه‌ند ڕۆژێک دوای مه‌رگی تۆ نیشتیمانم به‌جێ هێشت،نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی غوربه‌ت به‌ هه‌شته‌، نا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی نیستیمان بوو به‌ دۆزه‌خ.ئێستا منیش ده‌ڵێم له‌ هه‌ر کوێ بستێک خاکی منی لێ بێت ئه‌وێ نیشتیمانمه‌ بمبوره‌ کوردستان!!ئاخر نیشتیمانێک نه‌ توانێت حه‌زو خواسته‌کانی مناڵان و دایکی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ دابین کات ئه‌وه‌ که‌ی نیشتیمانه‌.ویستم بۆ ئاهه‌نگی مه‌رگت په‌خشانێکی جوانت بۆ بنوسم،به‌ڵام ناتوانم به‌چاکی بنوسم،به‌ڵام هه‌ر چۆنێک بێت به‌ ده‌م ڕشتنی فرمێسکه‌وه‌ چه‌ند دێریک بۆ رۆحه‌ پاکه‌که‌ت ده‌ نوسم،گه‌رچی ده‌زانم هه‌موو مره‌که‌بی پێنوسه‌که‌م ناکاته‌ بینینێکی خۆت.ئێستا که‌ ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ ده‌ نوسم منیش ته‌نیام وه‌ک تۆ هێنده‌ هه‌یه‌ من وه‌ک تۆ له‌ ژێر گڵدا نیم ده‌تونم قسه‌ بکه‌مو پرسیار بکه‌م،به‌ڵام منیش وه‌ک تۆ نه‌که‌س گوێم لێ ده‌ گرێو نه‌که‌س وه‌ڵامی پرسیاره‌کانم ده‌داته‌وه‌.به‌ڵام هه‌موو ئێوه‌رایه‌ک له‌ نێو بۆنی وه‌رزه‌کاندا بۆ ته‌نیای شعرێ ده‌گه‌ڕێم که‌ دڵنیام تۆزێک به‌ر له‌ ئێستا به‌ کوچه‌و شه‌قامه‌کانی شاره‌که‌ی *تاهیر تۆفیق و،علی مه‌ردان و،حسین علی و، سه‌لاح داوده‌ دا،گوزه‌ری ده‌کردکه‌چی له‌ پڕ دیارنه‌ما، له‌بارانم پرسی که‌چی ئه‌و ته‌نیا باسی ته‌ڕبونم بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌،کاتێ له‌ مۆمه‌ ته‌نیایه‌که‌ی پایز ده‌پرسم به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵام باته‌وه‌ به‌هار دێته‌ گۆو ده‌ڵێ نازانم منیش نازانم،ئه‌مه‌ چ ونبونێک بوو سۆران گیان ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی هه‌ر ئێواره‌یه‌ک له‌ شه‌قامێک بوو ئێستا ته‌نها سێبه‌ره‌که‌ی دیاره‌.خۆتۆ ته‌نها گالیسکه‌یه‌کی شیعری و پێنوسیکت پێ بوو،که‌له‌سه‌ر شه‌پۆله‌کانی شه‌ودا نمونه‌ن بۆ جوانی و خه‌مێکی قوڵ.ده‌ت وت ده‌کرێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ ژیان جوانتر که‌ین.به‌ڵام نه‌ت ده‌زانی خه‌ڵکانێک هه‌ن که‌ هێشتا مرۆڤ ده‌کوژن به‌ درهه‌مێک یان شمشیرێک که‌ به‌ژنی ده‌سه‌ڵات درێژ کات،نه‌ت ده‌زانی داگیرسانی ڕوناکی له‌م تاریکستانه‌دا قه‌ده‌غه‌یه‌،به‌ڵام نا تۆ بێپاک بویت به‌ مه‌رگ،چونکه‌ ته‌مه‌نی تۆ پێناسه‌ی مه‌رگی نه‌ ده‌زانی.ئه‌وه‌ چ زه‌مه‌نێک بوو په‌پوسڵێمانه‌ له‌ خاوه‌نه‌که‌ی هه‌ڵگه‌راوه‌ته‌وه‌،شۆڕش گێڕه‌کانیدوێنێ بونه‌ته‌ جه‌لادی ئه‌مڕۆ!که‌چی تۆش ده‌ت ویست له‌ سه‌یه‌ی ئه‌مانه‌دا ڕووناکی ببخشیته‌ دوا پیاسه‌کانی نیوه‌ شه‌و،شه‌و نه‌ بووله‌گه‌ڵ مناڵانی ئه‌نفال ودایکی شه‌هیدان و خه‌می بێ ئاوی و کاره‌باو نه‌هماتی ژیاندا به‌ پیاوانی وڵات نه‌ڵێی وه‌رن ئه‌وسێبه‌ره‌ ببڕنو له‌ ئازه‌ره‌ ڕزگارمان که‌ن.که‌چی ئه‌وان هه‌ر زوو به‌چه‌ند گوله‌یه‌ک وه‌ڵامیان دایته‌وه‌و بۆ ئه‌به‌د له‌و خه‌مه‌ ڕزگاریان کردی.به‌ڵام تۆ گوێت به‌وه‌ نه‌دا که‌ ژیانمان له‌ سه‌یه‌ی جه‌لاده‌کاندا کورت تره‌ له‌ پلیته‌یی چارایه‌کی په‌رست گا گه‌رانیش به‌دوای ڕاستیدا ده‌مان گێریته‌وه‌ بۆ گۆڕشتان،سۆره‌ گیان گه‌رچی ئه‌وانه‌ی تۆیان شه‌هید کرد له‌ جێگه‌ی تۆ به‌ نێو شه‌قامه‌کاندا گوزه‌ر ده‌که‌ن، به‌ڵام ئێوه‌ جیاوازن له‌ یه‌ک تۆبویت به‌ شه‌هیدو له‌ دوره‌وه‌ یادت ده‌که‌ینه‌وه‌ ئه‌وانیش بون به‌ مرۆڤ کوژ و وه‌ک دڕنده‌ ده‌سوڕینه‌وه‌،گه‌رچی ئه‌وانه‌ی تۆیان شه‌هید کرد تا ئێستا دادگای نه‌کراون،به‌ڵام هیج دادگاییه‌ک هێنده‌ی دادگای خودی مرۆڤ بۆ خۆی ئازار به‌خش نیه‌.ئێستا ئه‌وان که‌دایکت ده‌ بینن به‌ جلێکی ڕیشه‌وه‌ له‌ بازاڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئازار ده‌ چێژن،کاتێک ده‌ بینن ئه‌و کچه‌ی که‌ تۆ خۆشت ده‌ویست و له‌ شیعره‌کانت ناوت نا بوو په‌رستۆی خۆشه‌ویسم24 مانگه‌ موبایلکه‌ی چاوه‌ڕێی تۆیه‌ نامه‌یه‌کی بۆ بنێریت که‌چی هه‌ر نه‌بوو،24منگه‌ جله‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی لا بردواه‌ له‌ جێگه‌ی قردێله‌ سوره‌که‌ی قردیله‌یه‌کی ڕیشی داناوه‌،24 مانگه‌ به‌دیار په‌رچه‌مه‌کیه‌وه‌ فرمێسک ده‌ڕێژێت بۆ بینینه‌وه‌ت به‌ڵام تۆ بڕیارت داواو ناگه‌ڕێیته‌وه‌.هه‌ر بینینێکی ئه‌مانه‌ بۆ ئه‌وان مردنه‌ به‌ڵی مردنه‌،ببوره‌ سۆره‌گیان ئیدی فرمێسک ڕێگه‌م پێنادات زیاترت بۆ بنوسم گه‌رچی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه‌ وتم پێنوسه‌که‌م هێنده‌ خه‌مباره‌ ناتوانێت به‌ جاکی بنوسێت. تانها ئه‌وه‌نده‌ ماوه‌ بڵێم ژنه‌ نوسه‌ر*ئۆریانا ڤالانچی*کاتێک نامه‌یه‌ک بۆ کۆرپه‌که‌ی ده‌نوسێت که‌ هێشتا له‌ سکی دایه‌و نه‌هاتوه‌ته‌ ژیانه‌وه‌،دۆڵێت کۆرپه‌که‌م ئه‌گه‌ر کوڕ بویت و گه‌وره‌ بویت حه‌ز ده‌که‌م ئه‌و پیاوه‌ بیت که‌له‌ خه‌یاڵه‌کانمدا وێنه‌م کردویت،له‌گه‌ڵ لاوه‌زاکان دڵ نه‌رم و له‌گه‌ڵ زاڵمه‌کان دڵڕه‌ق بیت،له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی خۆشه‌ویستی له‌ دڵیاندایه‌ نه‌رم و نیان و له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات داران بێ به‌زه‌ی بیت،دوژمنی سه‌ره‌کی ئه‌و که‌سه‌نه‌ بیت که‌ به‌های ئازادی و جوانی نازانن.ئه‌مه‌ نامه‌ی ژنێک بوو بۆ کۆرپه‌که‌ی که‌ هێشتا له‌دایک نه‌بوه‌،به‌ڵام تۆ هاتیته‌ ژیانه‌وه‌و سه‌دله‌سه‌د بۆدایکت وا بویت.بۆیه‌ ده‌ڵێم بنو سۆره‌ گیان بنو به‌ئارامی و یه‌کجاری بنو به‌ڵام دڵنیابه‌ هه‌ر گیز له‌ یادتت ناکه‌ین.



کاروان علی

فینلاند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە