کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوڕه‌ شیرینه‌که‌ی سه‌رۆک بابه‌

Thursday, 04/10/2012, 12:00


ئه‌گه‌ر چی جیاوازی ته‌مه‌نمان هێند نییه‌ ئه‌ی خاوه‌ن شکۆ ، وه‌لێ تۆ له‌ ئاسمان و من له‌ ناخی زه‌وی. من هه‌ر له‌ ژێره‌وه‌ و تۆ هه‌ر به‌ره‌و سه‌ر ده‌چی ، تۆ ئازا و من بووده‌ڵ تۆ خوێنده‌وار و من نه‌زان و کوێر ، تۆ دکتۆر و فه‌رمانده‌ و سه‌رله‌شکر و کوڕی سه‌رۆک، منیش گه‌نجێکی بێ ده‌سه‌ڵاتی کپ و کاس و کڕ که‌ووتوو ی بێ داهاتوو و بێ سه‌رمایه‌ ، ئا ... سه‌رمایه‌ ئه‌و به‌ڵایه‌ی که‌ بووه‌ په‌ژه‌یه‌که‌ی که‌ تۆی بۆ ئاسمان پێ هه‌ڵزنایی ، ئه‌رێ به‌ڕاست له‌سه‌ره‌وه‌ ژیان چۆنه‌ له‌وێنده‌رێ شه‌ وه‌کانت تاریکن وه‌کو لای من به‌ڕاستی لای تۆ مۆلیده‌ ده‌گڕێ تا رووناکیت هه‌بێت کاره‌بای که‌ی لاتۆ چه‌ند ئه‌مپێڕی یه‌ ؟؟ نیشتمانی یه‌ یان لۆکاڵی ؟؟ ئه‌ی له‌ گه‌ڵ ئاودا چۆنن خاوه‌ن شکۆ ؟ به‌لۆعه‌یه‌ یان ته‌نکه‌ر لای من زۆرجار ئاوه‌که‌مان زه‌رده‌ !! گوێ مه‌ده‌یه‌ خاوه‌نشکۆ بۆ ته‌ندروستی باشه‌ !! له‌مانه‌ گه‌ڕێ من ئه‌و به‌رخه‌ نێره‌م که‌ بۆ سه‌ربڕین باشم یان سه‌ربازێکی له‌ شکره‌ سی هه‌زارییه‌ که‌ی جه‌نابتانم که‌ خۆ بۆ بۆ ده‌سه‌ڵاتی نه‌زیهو جوامێریتان به‌کوشت ده‌ده‌م.
دڵت هیچ خه‌وش نه‌گرێت ، جاری واهه‌یه‌ هه‌ژاران بڕێك سه‌رسام و بڕێک فزوڵین ، ده‌یانه‌وێت زۆر له‌ باره‌ی جه‌نابتانه‌ووه‌ بزانن ، قوربان گه‌ر به‌هه‌ڵه‌ نه‌چووبم جه‌نابتان تاقانه‌ی بابه‌ش نین ، ئه‌رێ هه‌رگیز خۆزگه‌ی دڵ و مه‌رامی خۆشبه‌ختی زیاتر ئاواتی پێ نوخواستوویت هه‌ر خۆت با ی کوڕی شیرینی بابه‌ ؟! یان لانی که‌م ئه‌وانی دی زڕکوڕی بابه‌ بوونایه .. زڕی وه‌ک منا من به‌ ووته‌ شیرنه‌کانی بابت بێت چونکه‌ کوڕی هاوزمانی ئه‌م ووڵاته‌ی جه‌نابتانم که‌واته‌ ڕۆڵه‌ی ئێوه‌م و خوێنم به‌های هه‌یه‌ ژیان و مافه‌کانم گه‌لێکن که‌ته‌نها ئێوه‌ی ماف سێن و ناس ده‌توانن بۆمی لێک بده‌نه‌ووه..
به‌بێ حوورمه‌تی نه‌بێت له‌ حوزووری جه‌نابتان ئه‌ی باری خێزانیت ؟؟ سه‌ڵتی یان خێزاندار ... نا ئه‌مه‌یان پرسیارێکی ناماقووڵ بوو .... نا؟؟ ئێوه‌ و مانان ده‌بێت ده‌مێک بێت خێزان و وه‌چه‌ی خۆشبه‌ختان هه‌بێت . له‌وانه‌یه‌ هێندێکیان له‌به‌رئاستی لێزانی و ئه‌زموونی دێرین وه‌کو جه‌نابتان به‌ پله‌ یه‌کی به‌رز خزمه‌تی ووڵات بکه‌ن ، ده‌بینی ؟ ئێمه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ خواره‌وه‌ین باش هه‌واڵی جه‌نابتان نازانین ، نیشتمان په‌روه‌ریمان کاڵه و که‌م ئه‌زموونین له‌ زۆربه‌ی بواره‌کاند ، به‌تایبه‌ت بواری دارایی و ئابووری ، گه‌ر ئێوه‌ نه‌بان کێ ده‌یزانی بازرگانی چه‌س له‌م هه‌رێمه‌ ؟!! کۆنتراکت و گرێ به‌ست و کۆمپانیا و هاورده‌ و ناردن و ئه‌ی تی ئێم و ژێرخان و سه‌رخان له‌ قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆتاندایه‌ ئیمزاو بڕیاری کارامه‌یی و جورئه‌تی ئێوه‌ی گه‌ره‌که‌ .
کوڕه‌ شیرنه‌که‌ی سه‌رۆک بابه‌ ... بڕیارت نه‌داووه‌ به‌سه‌ردانیش بێت سه‌رێک له‌م خوارانه‌ بده‌ی ؟! هاوته‌مه‌نه‌کانت به‌سه‌رکه‌یته‌ووه‌ ؟ ده‌رچوانی زانکۆ دڵ نه‌ووایی بکه‌یت، تاوێک له‌ته‌ک ده‌ست گێڕو عه‌ره‌بانچییه‌کاندا ڕاوه‌ستی ؟؟ دووقسه‌یه‌یان بۆ بکه‌یت؟ ده‌زانم سه‌ری گه‌وره‌ی هه‌زاران بیرو کاری ئاڵۆزی ، ده‌زانم هه‌روه‌ک پیاو قڕانبێت و ئه‌م هه‌رێمه‌ وه‌جاخ کوێر بێت سه‌رکارو به‌ڕێوبه‌ری هه‌زاران پرۆژه‌ی لۆکاڵ و ده‌ره‌وه‌ی، ده‌زانم سنوری ووڵاتت له‌ئه‌سۆتۆدایه‌ و تۆ فه‌رمانده‌ و مارشاڵو سه‌رله‌شکریت و پله‌که‌ت ، ناونیشانت ، به‌رپرسیارێتی گه‌روره‌ی له‌ سێبه‌ردایه، به‌ ڵام ئێمه‌ کێمان له‌ ئێوه‌ زیاتر هه‌س؟
وه‌تا ئێمه‌ی له‌برسان تێر ، له‌ هه‌ژاریدا ده‌وڵه‌مه‌ن ،له‌ نه‌زانیدا لێزان، خه‌می نان توشی کوێره‌وه‌ری کردووین ، له‌م بازاڕه‌ ڕه‌شه‌ی ژیاندا سه‌رقاڵین ئه‌رکمان هه‌ن ، کارده‌که‌ین و به‌رهه‌مان نی یه‌، نازانم گه‌ر ڕاست بێت ئێوه‌ی سیاسه‌ت زان یه‌ک ڕێگه‌تان هه‌یه‌ بۆ کپ کردنمان ، تا مێشک وه‌کو خۆی کارنه‌کات ده‌بیت سێ له‌ سه‌رچواری ژیانمان برسی بین ، تا قووتی ده‌م گران په‌یدا نه‌بێت ده‌نگمان کپ نابێت.
لێره‌ نه‌چرا خان و نه‌شه‌وی سوورمان نی یه‌ ئێمه‌ی جه‌حێله‌کانی ووڵات ، شایه‌نی خۆش به‌ختی نین، وه‌ نی یه‌ به‌لای به‌ڕیزتانه‌ووه‌ ته‌مه‌ڵین، بۆ نا کرێکاری که‌ی کاره‌؟؟ ده‌ستگێڕی پیشه‌ی ته‌مبه‌ڵانه‌!! ده‌رچوانی زانکۆ لای جه‌نابتان که‌میان خوێندووه‌!! ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یکه‌یت کاره‌ ، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ژیت ژیانه‌ شایسته‌ی خۆتانه‌ ، کیژه‌ پێست سپیو ناسکه‌کان له‌باڵاو شانی خۆتان جوانه‌ ده‌ به‌رابه‌ری ئه‌ستێره‌کانی سه‌رشانت دۆستت هه‌بن که‌س ئیره‌یت پێ نابات ، چونکه‌ هیلاکن و به‌رپرسن، گه‌شته‌کانت ده‌هێنده‌ی تر بن پێویسته‌ له‌ هه‌ر ووڵاتێک باڵه‌خه‌نه‌یه‌کت بۆ حه‌وانه‌وه‌ هه‌بێت ، با ئێمه‌ش کرێچی بین له‌ ووڵات چ باکمان نی یه‌ خۆ ئێوه‌ خاوه ن ماڵو ساحیب خانوویه‌کی به‌ ئینسافن !! گه‌ر نه‌مان بوو کرێی ئه‌و ئازادییه‌به‌ین که‌ ئێوه‌ فه‌راهه‌م تان کردووه‌ ، یان ده‌ستمان کوورتو زمانمان بۆ ڕه‌خنه‌ دریژ و نه‌مانبوو هه‌قی دمکراسی و کورسه‌یه‌کی ئێوه‌ بده‌ین له‌ باڵای جه‌نابتان به‌ڵا دوور ، ئێوه‌ی دۆستی ژینگه‌ ده‌مان سڕنه‌ووه‌ تا ئه‌م که‌شه‌ له‌باره‌ی ژیان و ئازادی به‌مرۆکانی چه‌شنی من پیس نه‌بێت ،،،،
کوڕه‌ شیرنه‌که‌ی سه‌رۆک بابه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە