کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕونكردنەوەیەك لە پێشمەرگەیەكى كۆمەڵەوە بۆ ڕاى گشتى

Saturday, 12/05/2012, 12:00






من ناوم خەسرەوە بە شۆڕش ناسراوم لە ڕیزەكانى كۆمەڵەى شۆڕشگێرى زەحمەتكێشانى كوردستانى ئێران.
دەمەوێت ڕونكردنەوەیەك لە ڕێگەى ڕاگەیاندنەوە بگەیەنمە ڕاى گشتى سەبارەت بەو هەواڵانەى لەماوەى ڕابردودا لەسەر من بڵاو كرایەوە گوایە من خێزانى خۆمم كوشتوە لە ڕیزەكانى كۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتكێشانى كوردستانى ئێران.
لە ڕوداوێكى نەخوازراودا لەبەروارى 11/12/2011 كەبوبەهۆى گیانلەدەستدانى هاوسەرى خۆشەویستم كە بەداخەوە هەندێك دەزگاى ڕاگەیاندنى بەبێ سەرچاوە بە شێوازێكیتر و نەشیاو و دور لەڕاستى و پێوانەكانى ئەخلاقى ڕاگەیاندنى بڵاویان كردبویەوە.بۆیە بەپێویستم زانى لەم ڕێگەیەوە ڕاستى ڕوداوەكە بڵاو بكەمەوە كەبەم شێوەیە بوو.
من و هاوسەرم كەناوى{یەڵدا}بوو ئەویش هەر خەباتگێڕێكى كۆمەڵەبوو نەك هیچ كێشەوگرفتێكمان لە نێواندا نەبوو بگرە زۆریش یەكترمان خۆشەویست.لە 20 خولەك پێش ڕوداوەكە من پاسەوانبوم لەبارەگاكەماندا و هاوڕێیەكیشم كە ئەندامى كۆمیتەى ناوەندییە ئەوكاتە لامابوەو شاهیدى ئەوەم بۆ دەدات كە هیچ گرفتێكمان نەبوە.
لەوبەروارەى ئاماژەم پێكردوە لەدواى ئەوەى پاسەوانێتیم تەواو بوو ڕۆشتمەوە و لەگەڵ خێزانمدا لە ژورەكەى خۆمان دانیشتبوین چەكەكەم هێناو دەستم بە پاككردنەوەى كردوو هەر لەوجێگەیەدا پەڕاوەم پێكرد بەبێ ئەوەى ئاگاداربم كە مەغزەنى چەكەكەم خستوەتەوە سەر چەكەكە دەستم دایە بۆ چركاندنى چەكەكە لە پڕ دەنگى تەقە هاتوو فیشەك لە چەكەكەم دەرچوو لەوكاتەدا تاسام و ئاگام لەخۆم نەما! خێزانم بانگى لێكردم و وتى برینداربوم كەبستم وتى برینداربوم زیاتر تاسام چونكە من ڕوى چەكەكە لەو نەبوو بەئاراستەى بەردەم خۆمبوو ڕوو لەدیوار! پاشان هاوڕێكانم گەشتنە لامو پێكەوە یەڵداى خێزانمان گەیاندە نەخۆشخانە و دواتر بۆ سەروەرى یاساو سەلماندنى بێ تاوانى خۆم ڕۆشتم و خۆم دایەدەستى پۆلیس و یاسا بۆئەوەى ڕاستى وتەكانیشم بۆ هەموو لایەك بسەلمێنم كە چەندین هاوڕێى خۆشمان ئەم شاهیدییەم بۆدەدەن.
وە پاشان بۆ پشكنین لیژنەیەكى پۆلیس و پزیشكى دادوەرى ڕۆشتنە جێگاى ڕوداوەكەو ئەوەیان سەلماندوە كە كوشتنەكە نەخوازراو بوە ! چونكە ئەو فیشەكانەى لە چەكەكەى من دەرچووە یەكەم جار لەبەردەم خۆم لەئەرزى داوەو پاشان داویەتى لەدیوارەكەو گەڕاوەتەوە بۆ دواوەو دوایەتى لەخێزانم.
لەكۆتایشدا دەمەوێت ئەوە بڵێم ئێمە وەك پێشمەرگەى كۆمەڵە واپەروەردەنەكراوین كە توندوتیژبین و لەهەمان كاتدا لە پەیڕەو و پرۆگرامى ئێمەدا ژن و پیاو یەكسانن و چیمان بۆپیاو لا پەسەندبێت بۆ ژنیش هەمان شێوەیە و ئەگەر من كێشەیەكم لەگەڵ خێزانم هەبوایە زۆر ئازادانە لەیەك جیادەبوینەوە نەك كوشتن..
خەسرەوناسراو بە{شۆڕش}
لە گرتن و گواستنەوەى سلێمانى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە