ئاگاداری یه‌ک له‌ کۆمه‌ڵێک کادری مه‌ڵبه‌ندی 25 ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ بۆڕای گشتی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان بۆ به‌ڕێزان کاک کۆسره‌ت

Tuesday, 04/05/2010, 12:00


بەڕێزان :-

ئێمه‌ کۆمه‌ڵێک کادری پله‌ باڵا---به‌پله‌ کانی--- جێگری مه‌ڵبه‌ند - کارگێڕ مه‌ڵبه‌ند- ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند- لێپرسراوی کۆمیته‌ -که‌رت وکۆمه‌ڵێک ی زۆر له ئه‌ندم‌ڕێکخستن ،،، ساڵانێکه‌ هه‌ستمان به‌وه‌ کردوه‌ ، ئه‌و یه‌کێتی یه‌ی ئێمه‌ به‌خوێنی دڵمان- شادره‌خته‌ - سه‌وزکه‌یمان ئاودا و گه‌وره‌مان کرد.

ئه‌و یه‌کێتی یه‌ی که‌ قاره‌مانه‌کانی چۆکیان به‌ جه‌لاده‌کانی زیندانه‌کانی موسل وبه‌غدا --داداو ده‌رکی پۆڵاینی زیندانی موسڵیان بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژوی عێراقدا شکاند - ئێمه‌یان وا په‌روه‌رده‌ کرد -که‌ یه‌کێتی ڕیکخراوی هه‌ژارانه‌و دژی بنه‌ماڵه‌ و قۆرخکردنی حیزبه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ !!!!

به‌داخه‌وه‌ ئێستا خیانه‌ت له‌ خوێنی شه‌هیده‌کانی ئێمه‌ ده‌کرێت و یه‌کێتی قۆرخی چه‌ند که‌سێک له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌کرێت !!

کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان -- که‌س وکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان - یه‌کێتی یه‌ خه‌مخۆره‌کانی ناو یه‌کێتی ...

ئێمه‌ نه‌ک له‌ به‌ر بێ هه‌ڵوێستی ،، به‌ڵکو بۆچونمان وا بوه‌و ئێستاش هه‌مان بۆچونمان هه‌یه‌ ،، که‌ چاکسازی له‌ نێو یه‌کێتی دا ده‌کرێت و ده‌بیت ناوی پیرۆزی یه‌کێتیش بپارێزین و وه‌فامان بۆ شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانمان هه‌بێت و ئۆجاخی سیاسی و تێکۆشانی شه‌هیده‌کانمان کوێر نه‌بێته‌وه‌ ،، هه‌ر بۆیه‌ به‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوڕێ ڕیفۆرمخوازه‌کانیشمان له‌ یه‌کێتی و ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ،، ئێمه‌ له‌ناو حیزبی دایک دا ماینه‌وه‌و هه‌ندێکیشمان به‌شداری پڵینۆمی ئاکارمان کردو زۆر له‌جاران زیاتر و گه‌رمتر که‌وتینه‌کار و به‌ڵێنمان به‌ خوێنی پیرۆزی شه‌هیده‌کانمان دا که‌ دژی ده‌سته‌ گه‌ری بوه‌ستینه‌وه‌..

به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ قه‌رسیلخۆرانی بنه‌ ماڵه‌ خیانه‌تیان له‌و په‌یمانی ئاکاره‌ کردو به‌ ئاشکرا که‌وتنه‌ ته‌که‌تولات له‌دژی ئێمه‌و هاوڕێ خوێنده‌واره‌کانی ئێمه‌ یان له‌ مه‌ڵبه‌ند دور خسته‌وه‌و ته‌نها به‌ موچه‌ کادیرین و هیچی تر ،،

ماوه‌یه‌کیشه‌ ده‌یانه‌وێت له‌و هه‌موو - کادیره‌ تێکۆشه‌ره‌ی که‌ ساڵانکه‌ له‌ ڕیزه کای یه‌کێتی دا خوێن وعاره‌ق ده‌ڕێژن ، نه‌خوێنده‌وارێکی - بێ ده‌م و زمان - بێ ڕابردو - بێ قوربانی بکه‌ن به‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند.

له‌کاتێکدا کادرانی ترمان هه‌یه‌ - چه‌ند ساڵێک جگه‌ له‌ ڕێکخستن - له‌ ڕاگه‌یاندن - خوێندکاران - یاسا ناس- قوتابی زانکۆ - پارێزه‌ر -مامۆستا - هتد .... له‌م مه‌ڵبه‌نده‌دا هه‌یه‌.

به‌ڵام ئێمه‌ و هاوڕێکانمان ده‌مانه‌وێت ته‌نها کادر و خزمه‌تکاری یه‌کێتی بین نه‌ک پیاوی ئه‌م و ئه‌و ،، بۆیه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئیهانه‌یه‌ ئیستاش ته‌که‌تولاتیان ڕێکخستوه‌ بۆ ئه‌وه‌ ی - ئه‌وه‌ی پیاوی- کاسه‌لێسه‌کانی بنه‌ ماڵه ‌نه‌ بێت -(له‌گه‌ڵ ڕیزماندا - بۆ به‌ڕێز مام جه‌لال- خۆی) نه‌یبه‌نه‌ کۆنگره‌وه‌ و ده‌نگمان له‌خواره‌وه‌ خه‌فه‌ بکه‌ن.

بۆیه‌ دوامان وایه‌ به‌ڕێزان کاک کۆسره‌ت و کاک دکتۆر به‌رهه‌م

یه‌کێتی له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌ ده‌ر بهێنن وئێمه‌ش سه‌رمان - ماڵمان - خوێنمان له‌ ڕێگه‌تاندایه‌،، به‌م مه‌رجانه‌

1- واز له‌ ناوی پیرۆزی - یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان - مه‌هێنن و هه‌ڵگری هه‌مان ناوبن -- ته‌نها له‌ به‌ر خوێنی پیرۆزی شه‌هیدان!

2- پێتان باشه‌ - ئێمه‌ خۆمان ئاشکرا ده‌که‌ین و ئاماده‌ی هه‌موو باجێکین - ئه‌گه‌ر به‌ گیانیشمان ته‌واو ببێت !

ئه‌گه‌ر پێشتان باشه‌ هه‌ر به‌م جۆره‌ به‌ زه‌لیلی ده‌مێنینه‌وه‌ ، تا ئه‌وکاته‌ی به‌ڕێزتان پێتان باشه‌ و کاتی گونجاو دیاری دەکەن ..

3- ئێمه‌ هیچ به‌رپرسیاری و پله‌و مه‌نسه‌بێکمان ناوێت - ته‌نها پیرۆزی ناوی شه‌هیده‌کانمان و درێژه‌دانی ڕێگای پیرۆزیان نه‌بێت .

له‌ کۆتایدا ... ئێمه‌ ئه‌و پێشنیاره‌مان خسته‌ به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز و قه‌رزار باری خوێنی شه‌هیداکانمانتان ده‌که‌ین ،،، پاشه‌ڕۆژیش ڕوونه‌و به‌رپرسیارێتی هه‌ر ئه‌گه‌رێکیش به‌چاک و خراپه‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی به‌ڕێزتان پێش هه‌ر که‌سێکی تر !!

کۆمه‌ڵێک کادری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان

مه‌ڵبه‌ندی25ی ڕێکخستنی ده‌ربه‌ندیخان----

‏30 ‏نيسان, ‏2010

تێبینی - جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان و ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ ،،، که‌ ئێمه‌ تا ئه‌و دوو سه‌رکرده‌ به‌ڕێزه‌ ئه‌مر نه‌فه‌رموون ئێمه‌ ناتونین خۆمان بده‌ین به‌ گورگان خواردوو-- ئێوه‌ی به‌ڕێزیش ئه‌که‌ین به‌شاهید ،، چۆن یه‌که‌مین فیشه‌کی شۆڕش له‌ ساڵی 1961 دا له‌م شاره دا‌ ته‌قێنرا - ده‌بێت یه‌که‌مین ئاڵای هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌کێتیش شه‌ره‌فی به‌ر ئێمه‌ بکه‌وێت ...

بژی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان - وه‌فادارین به‌ خوێنی شه‌هیدان

.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە