سه‌گه ناجیسنه‌کان
Saturday, 25/04/2009, 12:00
ویستم ناوی نووسینه‌که‌م بنێم سه‌گڕه‌و، ئه‌وه‌م نه‌کرد، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ناونیشانی کتێبه‌که‌ی موحه‌ممه‌د موکرییه، به‌ڵکوو نه‌مویست سه‌گ، ئه‌و گیانداری هۆشه‌مه‌ند و به وه‌فا، بێنمه ریزی ئه‌و مرۆڤه چڵاوخۆر و بێ مه‌بده‌و و خۆفرۆشانه، که هه‌ر له ئێستاوه، له جیاتی ئه‌وه‌ی بکه‌ونه به‌ربه‌ره‌کانێیه‌کی سیاسی دێمۆکراسیانه له هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی کوردستان به‌رامبه‌ر یه‌کتری، به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، که‌وتوونه‌ته وه‌ڕین، وه‌ڕینێک وه‌ک وه‌ڕینی سه‌گه چلکاوخۆره بێ وه‌فا و ترسه‌نۆک و بێ به‌هره‌کان، ئه‌وانه‌ی جگه له ئێسقان ڕنینه‌وه، توانای هیچ جۆره پاسه‌وانیێکییان نیه، نه له نامووسی گه‌ل و نه له شه‌ره‌فی خۆیان، وه‌ک پێشتر سه‌ڵماندوویانه.
نان ئه‌م نانه ئه‌مڕۆ له خوانه، سیاسه‌ت کوڕی رۆژه، نه‌وشیروان مسته‌فا له رابردوو چی گوتووه، چی کردووه، ئه‌م حسێباتی خۆی هه‌یه، له کات و شوینێ خۆی. به‌ڵام به‌ڵای که‌م له‌م پێنج ساڵه‌ی دواییدا، وه‌ک که‌سی دووه‌می ناو به‌هێزترین هێزی کوردستانی ئێستا، گه‌نده‌ڵی و دزی و جه‌رده‌یی و نامه‌ردی و ناڕه‌وایی ڕه‌ت کردوه‌و، وازی له پایه‌و کورسی ناڕه‌وا هێناو، به هێمنی که‌وتۆته خه‌باتێکی سه‌خت دژی ئه‌و ناڕه‌واییه‌ی که هه‌رگیز گه‌لی کورد له کوردستانی عێراق به به‌خۆی نه‌دیوه. رژێمی چه‌په‌ڵی به‌عس ئه‌یکوشت و ئه‌یبڕی و کیمیاو ئه‌نفالی ئه‌کردین، وه‌ڵێ ئه‌م دوژمن بوو، بۆیه‌شه گه‌له‌که‌مان به‌ره‌نگاری ئه‌بووه‌وه، وه‌ڵی حکومه‌تی پارتی و یه‌کێتی بارێکی بێ نیزامی وایان هێناوه‌ته کایه‌وه، که هیچ ئالیه‌تێکیان نه‌هێشتۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تاک بتوانێت به‌رگری له مافه‌کانی خۆی بکات، ئه‌م حوکمه ته‌نها به حوکمی قه‌ره‌قۆش ئه‌توانین وه‌سفی بکه‌ین.
نه‌وشیروانێک که دژی ئه‌و حوکمه قه‌ره‌قۆشییه ئه‌یه‌وێت هه‌نگاو بنێت و گۆڕانکاری بکات، هه‌موو ئه‌وانه‌ی دلسۆزی ئه‌و گه‌ل و نیشتمانه‌ن، پێویسته به هێمنی ته‌ماشای ده‌ربڕینه‌کانی بکه‌ن و، ئه‌گه‌ر پێشنیاره‌کانی به دڵی که‌سێک نه‌بوون، ئه‌وا با به هه‌مان دیالێکتی سیاسی وه‌ڵامی بده‌نه‌وه،
نه‌ک وه‌ک به ناو رۆژنامه‌نووس و رۆناکبیری له وێنه‌ی ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی و، سه‌رۆ قادری زوڕنای پارتی و جه‌مالی زوڕنای حوکمه‌ت و مه‌لا به‌ختیاری ئاژاوه‌گێڕ و کێ و کێ بێن به بوختان و و ته‌وهین و دروۆده‌له‌سه له ڕووی ته‌له‌فزۆنه پڕ پرۆپاگه‌نده‌کانی پارتی، هه‌وڵی سووکایه‌تی کردنی بده‌ن.
ئه‌و تێبینی و ره‌خنانه‌ی که ده‌مێکه نه‌وشیروان ئه‌یانخاته به‌رچاوان، تێبینی و ره‌خنه‌ی دڵی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی کوردستانن، بۆیه‌شه من دڵنیام له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، به پاکی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت، ئه‌وا لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌نگێکی یه‌گجار زۆر ئه‌باته‌وه. پارتی و یه‌کێتیش ئه‌مه ئه‌زانن، بۆیه له جیاتی وه‌ڵامی به جێ و مه‌نتیقی، کۆمه‌ڵێک سه‌گی خۆیان، ئاماده ئه‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک سه‌گی قه‌سابخانه‌کان به خودی که‌سایه‌تی نه‌وشیروان بڕه‌و‌ن، له جیاتی شرۆڤه‌کردنی پرۆژه‌و داواکارییه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا.
ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت به‌و حه‌پینی سه‌رۆ قادر و حه‌سیب قه‌رداغی وجه‌مال عه‌بدوللا ... چاره‌ی نه‌وشیروان ته‌لخ بکه‌ن، خه‌یاڵیان خاوه، به‌م کاره‌یان پتر باوه‌ڕی خه‌ڵکی کوردستان پێشکه‌شی لیستی گۆڕان و نه‌وشیروا ئه‌که‌ن.
لیستی گۆڕان ئه‌یه‌وێت باری ئیستای کوردستان به‌ره‌و باشتر بگۆڕیت، به‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ره‌وه ڕه‌وایی و دێمۆکراسی راسته‌قینه به‌رێت، بۆ ئه‌وه‌ی تاکه‌کانی کوردستان هه‌موو له به‌ری وڵاتی خۆیان بخۆن، نه‌ک هه‌ر ته‌نها دوو بنه‌ماڵه‌و سه‌گه پاسه‌وانه‌کانیان، ئه‌مه‌ش داواکاری سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستانه... بۆیه گومان له‌وه دا نیه پاشه‌رۆژی لیستی گۆڕان به پرۆپاگه‌نده‌و درۆل ده‌له‌سه له‌که‌دار نابێت... ئه‌و گۆڕانه‌ی که نه‌وشیروان مسته‌فا باسی ئه‌کات، بێ بوونی نه‌وشیروانیش هه‌ر دێته دی... ئه‌وسا دزو جه‌رده‌کانی ناو پارتی و یه‌کێتی وه‌ک پیاوانی رژێمی سه‌ددام ئه‌که‌ونه به‌رده‌م دادگای گه‌ل و په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگ.
سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست