ئیدانەى تیروور
Monday, 17/05/2010, 12:00
ئەگەر مللەتی كورد ئەم جارەش ئەم تاوانە درندەیە بە هێمنی تێبپەرێنێ ،ئیتر لەوە دەكەوێت مللەتێك بێت، دكتاتوریەت قبول نەكات، تەواوی مێژوو خەباتى دژى داگیرگەران و دكتاتورییە یەك لە دوا یەكەكان دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە. ئەگەر پێشتر دوژمن و داگیركەران مایەى هەرەشەو توقاندن و تیرورى ئینسانى كوردبن، ئەمرو تیرور لە هەناوى كومەلگاى كوردى دێتە دەرێێ و رولەكانى خویى لە ناو دەبات، كردارى رفاندن و بە ناحەق شەهیدكردنى قوتابى زانكو سەردەشت عسمان، بە روژى رووناك و بە پێش چاوى پولیس و ئاسایش، پەیامێكى بومبرێژكراوە بو سەر ئازادى و ژیان و كەرامەتى مروڤى كورد ،هەمو ئاماژەكانیش دەرخەرى ئەو راستییەن كە پلانێكى دارێژراوە دەستێكى نەخوش و چەپەلى بەرپرسە گەندەل و مافیایەكانى كوردى لە پشتە. ئەم تاوانە وژدانى هەمومانى هەژاند و ئەو راستییەى سەلماند، كە تیرور لە پێش دەرگاى مالەكانمانە، هەمو ساتێك هەرەشەیە بو سەر ژیانمان، ئیتر چوون هەست بە دلنیایى ژیانى خومان بكەین، كاتێك تیرورو توندوتیژى دەبێتە كاراكتەرى بەرپرسە گەندەلەكانى ئەم مەمللەكەتە، كە بە دەنگى ئەم مللەتە ستەمدیدەیە بونە بەرپرس و كوشك و تەلارو ڤیلایان لە سەر ئێسك و پروسكى شەهیدەكانى ئەم میللەتە بنیات نا. خورافاتێكى گەورەیە ئیمانت بە ولاتێك بێت باسى دیموكراسى و ئازادى و مافى مروڤ بكات، كەچى كاربەدەستانى بە گوللە ولامى ووشە بدەنەوە، كاتى ئەوە هاتووە ئەو رق و كینەى لە سینگمانە پەنگى خواردووە بكەین بە شورش .تا ئاستێك بو ئەو دەست درێژى و پێشێلكارییانە دانێن، كە روژانە دەكرێتە سەر كەرامەتى مروڤى كورد، تا رێز بگەرێنینەوە بو ناو كومەلگاى كوردى رێگا لەوە بگرین چیدى وولات بەرەو جەنگەلستان و بەربەرستان بچێت ، سەربەرزى بو شەهیدانى قەلەم و روورەشى و شەرمەزارى بو دوژمنانى ووشە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست