بزوتنەوەى لاوانى 17ى شوبات بەرچاو ڕوونى
Tuesday, 26/07/2011, 12:00
ئێمە وەك دەستەى دامەزرینەى بزوتنەوەى لاوانى 17ى شوبات بڕیارماندا بۆ زیاتر ئاشناكردنى كۆمەڵگاكەمان بە ئەندامانى ئەم دەستەیە ناوەكانى خۆمان ڕای بگەیەنین بۆ ئەوەى هیچ كەسێك و لایەنێك بەناوى بزوتنەوەى لاوانى 17 شوباتەوە هیچ لێدوانێك و ووتەیەك نەدات،چونكە ئێمە بۆ جەماوەرى بەشەرەفى كوردستانى ڕون دەكەینەوە كە ڕێگەنادەین بەهیچ كەسێك بەناوى بزوتنەوەكەمانەوە ووتە پێشكەش بكات و خۆى بە وتەبێژى ڕەسمى ڕابگەیەنێت، لێرەوە جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان ئاگادار دەكەینەوە ئێمە وەك ئەندامانى بزوتنەوەى لاوانى 17ى شوبات جەماوەرى بەشەرەف ئاگادار دەكەینەوە ئێمە هەڵگرى پەیامى ئاشتى و ئازادی و ئارمى مان پێیە بۆ گەلەكەمان نامانەوێت هیچ كەسێك موساومەى شەخسى خۆى و بەرژەوەندى تایبەتى خۆى بەسەر ئەم بزوتنەوەیەوە بەدەست بهێنیت چونكە رێگە نادەین خوێنى شەهیدان بۆ مەرامى توند ڕەوانەى خۆیان بەكار بهێنن بەڵكو ئێمە وەك بزوتنەوەى لاوانى 17ى شوبات بەردەوامین لەكاركردنماندا بۆ گەیاندنى ئەو ئامانجەى كە خۆپیشاندەران و دەنگى ناڕازى گەلەكەمان هاوارى بۆ دەكات لێرەشەوە ڕاى دەگەیەنین ئێمە بەهیچ شێوەیەك هیچ پەیوەندییەكى شەخسى لەسەر ئاستى بزوتنەوەكە نە لەگەڵ ئۆپۆزسێۆن و نەلەگەڵ هەردوو پارتى فەرمان ڕەواى كوردستان نییە ناشمانەوێت هیچ كەسێك ئەو هەلە بقۆزێتەوە بۆ بەرژەوەندى خۆیان،، جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان و بەتایبەت شارى سلێمانى ئاگادار دەكەینەوە لە داهاتوویەكى نزیكدا لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانیدا پەیڕەو پڕۆگرام و ئامانجى دروست بونى بزوتنەوەكە ڕادەگەیەنین
ناوى دەستەى دامەزرێنەرانى بزوتنەوەى لاوانى 17ى شوبات
1- رەوەند بەرزان محەمەد (سلێمانى)
2- سامان ئەبوبەكر ئیسماعیل (سامان چیاى) سلێمانى
3- شێرزاد كەریم عەلى (سلێمانى)
4- دڵشاد جەلال مستەفا(سلێمانى)
5- كاروان شەریف (سلێمانى)
6- عبدول عەزیز حسێن ئەحمەد (بادینان)
7- بایز جەمیل (هەولیر)
8- یاسین مەحمود فەرج (شارباژێڕ)
9- هەڤاڵ ئیسماعیل (بادینان)
10- دیدار عوسمان حەسەن (سلێمانى)
ئەنجومەنى بزوتنەوەى لاوانى 17ى شوبات (26/7/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست