بەختیار عەلی پیاوی حیزبە::!!!!؟
Wednesday, 23/06/2010, 12:00
(درەختە بەردارەکان بەردیان تێ ئەگیرێت) (ئیمامی عەلی
ڕەخنە گرتن لە کۆمەڵگای ئێمە بۆتە نەریتێکی ڕۆژانەو بەرچاو کەئەمە بە شێوەیەکی
ئاسۆیی و ستونی ڕۆچۆتە ناو هەناوی زۆربەی تاکی کۆمەڵگەکەمان .سنگی هەر ڕۆژنامەو گۆڤارێک هەڵدەیتەوە پڕێتی لە گلەیی و گەزندەو پلار ..یان کرتە بکەیتە سەر هەرماڵپەڕ وسایتێکی کوردی رەخنەیەکی بێشومارت بەر چاو دەکەوێت ..لە گەڵ ئەوەی کە زۆربەی ڕەخنەکان لای من و چەندەهای منی تر دەچنە خانەی دوور لە ڕەخنەی ئەدەب ورەخنەی جدی.. هیچ خزمەت و ڕاژەیەک ناکەن بە ئەدەب وکلتورو رۆشنبیر و فەرهەنگی کوردی، ئەوەندەی خزمەتە بە شێواندنی هەموو ئەو بوارانە ..لەم چەند شەوەی پێشوو کرتەیەکم کردە ناو فەیسبوک بۆ سەیرکردنی هەندێک وێنەی خۆم لەگەڵ نوسەرو ناوداری کورد بەختیار عەلی لە ژێر وێنەی یەکێک لە وێنەکانی بەختیار عەلی شتێکی زۆر سەیرو نابەجێم بەر چاو کەوت ..کە بوو بە هۆی نیگەرانی و دڵتەنگیم ..کەسێکی بەناو ڕۆشنبیرۆچکەی ئەم گەلە یاداشتێکی بۆ نوسەری گەورە بەختیار عەلی نوسی بوو ..کە لێرەدا پێویستە ئەو ناماقولی یە ئاماژە پێ بکەم ..کە ئەو ڕۆشنبیرۆچکە کردویەتی ئەمە دەقی ئەو ناماقولییە کە کاکی بەناو ڕۆشنبیرۆچکە کردویەتی
..
Zana Galali
tuxwa bamn bit basy hamu sht bkret ba sbaxtyar na yan wenai
chunka am kabraya balash hzb gawray krd aestash ba hzb .....
xalkakash wak chaw lekare zorbay alen pexambara :D
den 14 juni kl. 15:45 GillaSluta gilla
لەگەڵ خوێندنەوەی ئەو وشە ناشرین قێزەونانە هەست ئەکەیت بێویژدانییەکی ئێجگار گەورە لە ناواخنی ئەم چەند ڕستە هیچو بێمانایانەدا هەیە.کە ڕاستییەکان ئاوەژوو ئەکاتەوە چاو لە جوانی دنیاکەی بەختیار ئەنوقێنێت هەموو دنیاکەی بەختیار ئەخاتە ناو دنیایەکی قێزەون و دنیایەک دور لە دنیای حەقیقەت و ڕاستەقینەکەی .وشەی ئەحەپێ وشەیەکی ئەوەندە ناشرینە تەنها لە دەمی ئەو جۆرە کەسانە دێتە دەرەوە کە هەگبەی زانیاریان خاڵییە و سەروبەدنێکیان لەگەڵ ئەو دنیایەدا قێزەون و ناشرینەدا هەیە هەمیشە وشەی ناشرین و قێزەون میوانی ماڵ وژیانی ڕۆژانەیانە .ئەگینا مرۆڤێک خۆی بە ڕۆشنبیر و هاوڕێ پەرتوک بزانێت ئەم وشە بێمانا و بێ سەوبەرانە ناکات بە کەسێک کە خاوەنی سەرمایەی ڕۆشنبیری ومەعریفەو فەلسەفەیەکی ئێجگار بێ شوماری گەلەکەمانە و خاوەنی چەندەها پەرتوکی بە نرخ ولێکۆڵینەوەی گرنگی پڕ بەهایە .. وەکو چۆن زۆربەی نوسەرڕۆشنبیرە بەناوبانگەکانی ئەمڕۆی کوردی باس لە کەسایەتی و زرنگی و بە توانستی ئەم زەبەندە ڕۆشنبیروبیریارە ئەکەن ..وەک هیوا قادر مەریوانی بورهان قانع و ڕێبین هەردی و ئاسۆ جەبار و کۆمەڵێک ڕۆشنبیرو کەسایەتی تری دیکە..بۆ نمونە شێرزاد حەسەن ئەڵێت (حەقە بەختیار نۆبڵ وەربگرێت،بەڵام نەگبەتیەکەی ئەوەیە کە کوردە.لە ناو کورد پیاوی بەهرەمەند دوژمنی زۆرترە لە دۆست) وە شێرکۆ بێکەسی شاعری گەورەی گەلەکەمان لە دوای خوێندنەوەی ڕۆمانی شاری مۆسیقارەسپییەکان ئەڵێت(من لە دوای خوێندنەوەی ئەم شاکارە هەستم کرد بەوەی لە بەردەم قودرەتێکی گەورەیی ئەدەبیدام کە نمونەیان زۆر کەمە ئەم ڕۆمانە جەستەی لە ناو تراژیدیای واقیعدایە وڕوحیشی لە فەزای شیعردا) وەهەروەهامهریوان ههلهبجهیی دەڵێت:
(.بهبێ تهعهسسوب دهڵێم: شاری مۆسیقاره سپیهکان له ئاستی ههره رۆمانه گهورهکانی ئێراندایە)رەووف بێگەرد ئەڵێت شاری مۆسیقارە سپی یەکان شارێکە هەرگیز خۆر تیادا ئاوا نابێت)
.گەورەیی ئەم نوسەر لەوەدایە کە هەموو کات بە تێڕوانین وسحر و فەلسەفەیەکی قوڵ دێتەوە بۆ لامان بە ڕەنگێکی جودا تر دەگەڕێتەوە کۆڵانەکانی خەیاڵمان .بە جوانترین ئاواز گوێکانمان پاراو دەکات، بە ناسکترین وشە ئیستاتیکای خودی زمانمان دەپڕژێنێت و خودی فەنتازیاشمان فراونتر دەکات، بە جۆرێک لەگەڵ شیعردا ئاوێتەمان دەکات کە هەست دەکەین کەسایەتی ناو شیعرەکانی ئەوین، کە لە کاتی خوێندنەوەییدا ڕۆمانەکانی دا هەست ئەکەین پاڵەوانی ناوڕۆمانەکانی ئەوین .. بۆ یە هەر یەک لە ڕۆمان و هۆزان و لێکۆڵینەوەکانی ئاماژەن بۆ گەورەیی و زرنگی ئەم کەسایەتی یە ..کەم نوسەر توانیوێتی لە هەموو بوارەکان ببێتە سەرقافڵە وپێشەنگ و پێنوسی خۆی بخاتە گەڕ بۆ خزمەت کردن لە هەموو بوارەکانی ئەدەب بەگشتی، وە زۆرترین خوێنەر لە دەوری نوسینەکانی خۆی کۆبکاتەوە .وە پڕ فرۆشترین بەرهەمی ساڵانە کە سەرژمێر ئەکرێت شاکارو بەرهەمە نایابەکانی بەختیار عەلی یە لە زۆر بەی شارو ناوچەکانی کوردستان، ساڵی 2006 چاپخانەی ڕەنج ڕۆمانی شاری مۆسیقارە سپی یەکانی بە چاپ گەیاند کە تیراژی گەیشتە دە هەزار دانە ودوای تەواو نونیان لە بازاڕەکانی کوردستان چەند هەزار دانەیەکی تریان بە چاپ گەیاندرایەوە کە هەتا ئێستا هیچ ڕۆمانێک ئەو ژمارە خەیاڵییەی لێ بە چاپ نەگەیاندراوە، ئەمە نەک ئەم ڕۆمانەی .بەڵکو سەرجەم بەرهەمەکانی بەختیار بە شێوە بێشومارە خوێنەرو کڕیاری ئێجگار زۆریان هەیە .. بەڵێ بەختیار توانیوێتێ لەهەموو بوارەکاندا حزوری هەبێت و ئەسپی خۆی تاو داو خزمەتێکی بەرچاو بە چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بکات ولە سەرجەم بوارەکانی ئەدەب بە گشتی ..ئەو کەسەی ساتێک بابەت و شاکارو هۆزانی ئەم کەڵە نوسەرەی خوێندبێتەوە تێ دەگات و ئەزانێ بەختیار عەلی کێ یە؟و نوسین و هۆزان و ڕۆمانەکانی چین و چ خەیاڵ و یۆتۆپیایەک و ئیستاتیکایەکی بێوێنە لە پاشخانی هزری ئەودا وجودیان هەیە ..نوسینەکانی دنیایەکی هێندە سادە ساکاریان نی یە کە هەموو کەس بتوانێت بە ئاسانی هەزمیان بکات بیانخونێتهوه لێیان تێ بگات و بە زوویی وەریان گرێت ..بەڵکو دنیایەکی هێند قوڵ و ئاڵۆزو چڕ وپڕیان هەیە کە مرۆڤ له کاتی خوێندنهوهیاندا توشی تێڕمانێک دەکەن و دهیبهن بۆ دنیا ی بیرکردنەوە و دنیای فەلسەفە وخەیاڵ و حەقیقەت.میتۆدو ڕەهەندی نوسین و بیرکردنەوەی لای ئەو ، جۆرە میتۆدو رەهەندێکی تایبەت بە خۆی هەیە کە هەتا ئێستا هیچ نوسەرو ڕوناکبیر و بیریارێکی کورد نەیتوانیوە وەکوئەو، نوسینەکانی بەو ڕێگا وڕێبازەدا بەرێ ،کە بەختیار خۆی تیا دۆزیوەتەوە.پیایدا گوزەری کردوە. خهیاڵ له ناو شیعر وڕۆمانهکانی دا بهگێکی جاودانییان پۆشیوه وههرگیزاو ههرگیز له یهکتری جودا نابنهوهخەیاڵ بەشێکی گرنگ و ئیستاتیکای نوسینەکانی ئەوە..بەختیار بیریارێکی ئەوەندە ئەفسوناوی گەورەیە کە من ناتوانم بە چەند ڕستەیەکی کاڵو کرچی خۆم پێناسەی ئەو دنیایە پانو بەرینەی بکەم ولە بارەیەوە ڕەوای خۆی پێ بدەم..بەڵام ئەوەی بەلامەوە گرنگ و جێ سەرنج و تێبینیە ئەو پلارە نابەجێیەی ئەو بەڕێزەیە کە دەربارەی بەختیار نوسیوێتی وبە شێوەیەکی زۆر بێ بەزەیانە هێرشی کردۆتە سەر کەسایەتی و کاک بەختیار.. که دهڵێت بهختیار عهلی به حیزبا ئهحهپێ كه ئهمه وشهیهکی هێند قێزهونه که دهلهلات له بونیهت و ههستی ئهو مرۆڤه ئهکات که خاوهنی خودی دهڕبڕینی وشهکهیه،هەر ڕەخنەو وشەیەکی ناشرین کە ئامانجی خۆی نەپێکا بۆ خزمەت کردن دواتر هەر دەمێک ئەو ڕەخنە وشەیەی لێ هاتوە ئەو دەبێتە خاوەنی وشەکە وڕەخنەکەی خۆی دەبێ خۆی باجی وشەکە بدات ..به ههرحاڵ من نامهوێ بابهتهکهم بهو وشه قێزهونه بکوژم که ئهو خۆی پێ کوشتوه..دهڕبڕینی ئهم وشهیه بۆ خۆی خۆ گێل کردنە لەسەرخوێندنەوەی دنیای بەختیار، چونکە نوسینەکانی بەختیار شتێکی ئەوەندە سادەو ساکار نین کە کەسێکی وەکو تۆی بێ ئاگا لێ ی تێ بگات وبە ئاسانی له چهمک و زاراوه و جومله یهک له دوای یهکهکانی حاڵی بێت ،چونکه که سێك بهرزتر بێت له بهختیار و خۆی له بهختیار به زرنگترو ڕۆشنبیتر بزانێت بۆنی دهمی وشهی وای لێ نایهت،..کاکی بەناو ڕۆشنبیر بە چ پێوەدانگێک تۆ بەختیار عەلی تاوان بار ئەکەی بەوەی کە دەستی حیزب ئەم کەسایەتی یەی دروست کردوە ؟و ئێستاش دژی حیزب کار ئەکات؟من جەغت لەسەر ئەوە ئەکەمەوە بە درێژایی ژیانی بەختیار نوسینێکی هەبێت دەبارە ی بەرژەوندی حیزبی کوردی و کڕنوش بردن بۆ سەرجەم حیزبە کوردیەکان.شتی وا لە دنیای بەختیارە وجودی نی یە و نە بوە، چونکە بەختیار لە سەرەتای نەوەدەکانەوە هاتۆتە دەرەوە و وڵاتی جێهێشتوە پەیوەندی بە هیچ لایەنێکەوە نەبوە نە لە نزیک نە لە دور، بەڵکو ئەو هەمیشە دژی حیزبە کوردیەکان شتی نوسیوە وهەتا سەر ئێسقانیش دژی بیرۆکراسییەت وگەندەڵی بوە ..زۆربەی ڕۆمان و شیعر و نوسینەکانی لە سەر نایەکسانی ئەو دو دەسەڵاتەیە کە بە ڕێزت بەختیارت کردوە بە ئەندامی ئەوان و ئەڵێت حیزب بەختیاری دروست کرد، لە کاتێکە بەختیار هێندە لە ژێر باڵی ئەو دوو حیزبە ژیانی نە گوزەراندوە ، هێندەی لە دەرەوەی ئەو دەسەڵاتە ژیانی بردۆتە سەرو بارگاوی نەبوە بە سیاسەتە چەوتەکانیان.وە لەگەڵ ئەوەشدا لە هەمو کاتێکە لە ڕودانی هەر کارەساتێکی دڵتەزێنیشدا هەڵوێستی خۆی هە بوە وهەمیشەش بۆ بەرژەوەندی کورد هەوڵی داوەلە سەر هەموو شتە باش و خراپەکانی گەلی کوردیش ئەو تەحلیلی خۆی هەبوە و لە هەموو ئەو مەیدانانە حزورو ئامادەگی هەبوە. وە کاک بەختیار نەک خۆی بەڵکو خانەوادەکەشی یەکێک بوون لەو خانەوادە دیار و ناسراو شۆڕشگێڕانەی شاری سلێمانی لە نەجمە دینی مەلای شاعری خاڵیەوە هەتا باوکی خوا لێ خۆشبوی کە لەسەر شوڕشە یەک لە دوای یەکەکانی کوردی هەمیشە دەربەدەرو ماڵ وێران بون و هەڵوێستی نەمرانەیان هەبوە بۆ گەلی کوردو خاکی کوردستان ،هەر گیز بۆ چەند کاتێکیش بێ سەری بەرزی خۆیان دانەنواندوە بۆ دوژمن و نایاریانی کورد،وەکو خودی بەختیار خۆشی هەمان شوێن پێ ئەوانی هەڵگرتوە و هیچ هەڵوێستێکی نامەردانەی نەبوە لە دژی میللەتی کورد بە درێژایی مێژوی ژیانی کاک بە ختیار لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی خوێنڕێژیدا هەڵوێستی جوامێرانەی خۆی هەبوە یەکەمین کەس بوە کە لە خۆپیشاندانەکی ساڵی هەشتاکان لە کاتی تەلەبایەتدا لە زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر بریندار کراوە ..ئیتر نازانم ئەم بەڕێزە چۆن لە خۆیەوە فیشەک بە تاریکی یەوە ئەنێت و شێتانە بەرد دەگرێتە پەنجەرەی کاکە بەختیار..و قسەی زبر بە گەورەیی ئەو نوسەرە ناودارەی کورد دەڵێت .. ئەڵێت حیزب بەختیار ی دروست کرد؟ هیچ حیزبێک نی یە لە دنیادا ڕۆشنبیرێکی جدی بەرهەڤ بێنێت بۆ خزمەتی ئەدەب.بەڵکو حیزب یەکەمین هەوڵی ئەوەیە مرۆڤێکی سیاسی بەرهەڤ بێنێت بۆ پاس و بەرگری لە ماڵ و ستراتیژی خۆی کە ئەمە پێ ئەوترێت پاسەوانی سیاسی نەک ڕوشنبیر ..حیزب کەسی ڕۆشنبیر دروست ناکات بەڵکو حیزب کارگەی دیل کردن و قۆرخکردنی کەسی ڕۆشنبیرە وبە پێچەوانەی ڕۆشنیرەوە کار ئەکات بە ئاڕاستە ی بەرنامەکانی خۆی کەسی ڕۆشنبیر هەڵ ئەسوڕێنێت و ئەیکاتە کەسێک دوور لە دنیای ئەدەب و ڕۆشنبیری . ئەیکاتە پاسەوانی ماڵە درۆینەکانی خۆی ،حیزب لە یاری شەترەنج ئەچێت داشەکان ئەکات بە پاسی سیاسی و بە دەستی خۆیان ئەیانجوڵێنێ و یاریان پێ ئەکات وە پێشیان ئەڵێت ڕۆشنبیری کارا حیزب بە هەمو ئەو کەسانە ئەڵێت ڕۆشنبیر کە پاسی دەسەڵاتەکەی ئەو ئەکەن .. وە بەختیار بە هیچ دەستێکی حیزبی هەتائێستا یاری پێنەکراوە نە بۆتە داشی هیچ حیزب و دەسەڵاتێک ،بە ختیار بەهیچ پێوەدانگێک کەسایەتییەکی سیاسی نیە بەڵام ئەتوانم بڵێم تەحلیلی سیاسی هەیە و ئەتوانێت لەسەر بەڕێوە بردنی سیاسەتو دەسەڵات لێدوانی هەبێت، ئەمەش ناچێتە قاڵبی ئەوەی کە بەختیارکەسێکی سیاسی یە ،چونکە سیاسەت و حیزب لای ئێمە هەوڵدانە بۆ شاردنەوەی نەهێنی و داپۆشین و سڕینەوەی ڕابردوو درۆکردنی گەورە گەورە بۆ گرتنی دەسەڵات و یاری کردن بە هەست و نەستی میللەت وە کوشتنی ئەخلاقییەتی ئینسانیەت ..بەڵام بەختیار پێچەوانەی ئەم سیاسەتە کار دەکات هەوڵی ئەو بۆ درکاندنی و ڕوماڵ کردنی نهێنی یەکانی حیزبە کوردیەکانە و بیر خستەنەوە وگرێدانی ڕابردوە بە ئایندەوە وە هەڵی ئەو گەڕانەوەی حورمەت بۆ نیشتمان دروست کردنی خەیاڵە بەمانا ڕاستەقینەکەی بۆ سەرجەم تاکی کوردی..هەوڵی بەختیار کرانەوەی هزری تاکی کوردە لە هەموو ئەو غەدرو ستەمەی کە حیزب و دەسەڵات بەرامبەر بە میللەت دەیکات بەرامبەر بەپیرو مناڵ و گەنج دەیکات بەرامبەر بە خوێنی شەهیدەکان دەیکات...هتد بۆیە بەختیار لە هیچ سۆنگەیەکەوە نەچێتەوە سەر کۆڵانەکانی حیزب و ئاشنایەتی لە گەڵ هیچ حیزبێکدا نی یەو نەبوە وە دڵنیاشم هەر نایبێت..بەختیار عەلی هەتا ئێستا فوی نەکردوە بە شمشاڵی هیچ حیزبێکی کوردیە وەکو یارمەتی و هاریکاری بە شێوەی نەهێنی و ئاشکرا ..ئەگەر شتێکی وا هەیە ئەتوانیت بیخەیەتە ڕوو ..بەڵام کاکی بەناو ڕۆشنبیر بە داوای کلیلێکە بگەڕێ کە دەگاکانت لەسەر بکاتەوە نەک ئەوەندەی تر دەرگاکان لەسەر خۆت کڵۆم بدات ،بڕۆ بە وردی ڕۆمان و شاکارو لێكۆڵینەوەو وتارە گەورەکانی بەختیار بخوێنەرەوە بە جوانی لە کرۆکی و ناوەخنی نوسینەکانی تێ بگە ، وەرە وئەو کات ڕەخنە بگرە، با ئێمە ڕەخنە جدییەکانی تۆ بخوێنینەوە لە بەختیار گەورەتر لێت بڕوانین و حورمەت بنێین بە ڕوتەوە..بەڵام هەست ئەکەم جارێ لە ڕەوڕەوەی خوێندنەوەدایت و زۆرت ماوە بگەیتە دەریا قوڵەکانی نوسینەکانی بەختیار .فێربە ئەگەر مەلە نازانیت خۆت مەخەرە ناو دەریایەکەوە کە پڕ بێت لە شەپۆلی گەورە گەورەی فەلسەفەو خەیاڵ و حەقیقەت ،ئەگینا لەگەڵ چونە ناو ئەو دەریایەوە خنکاندنی خۆت ئەبینی..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست