کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرچاوەیەك لە سەركردایەتى پارتى دیموكراتى كوردستانەوە: " ئەسڵى نیە ئێمە قەت وەعدمان بە بزووتنەوە نەداوە كورسییەكى پەرلەمانى بەغدایان بدەی�

Sunday, 28/02/2010, 12:00


بە پێى قسەى سەركردایەتى بزووتنەوەى ئیسلامى بێت، ئەگەر دەنگى پێویستیشیان نەهێنا بۆ پەرلەمانى بەغدا ئەوا پارتى و خودى مەسعود بارزانى وەعدى ئەوەى پێداون كە كورسییەكیان پێبداتو لە بەرامبەریشدا سەرچاوەیەك لە سەركردایەتى پارتییەوە ئەو هەواڵە بە درۆ ئەخاتەوەو ڕایدەگەینێت " ئەسڵى نیە ئێمە قەت وەعدمان بە بزووتنەوە نەداوە كورسییەكى پەرلەمانى بەغدایان بدەینێ".
پاش ئەوەى بزووتنەوەى ئیسلامى زۆر هەوڵیداوە كە حزبە هاوپەیمانەكان، كاندیدەكەیان مسۆگەر بكات لە رٍِێژەى كورسییە تەعویزییەكان لە ئاستى عێراقدا بەڵام پارتى و یەكێتى ئەو داواكارییەیان ڕەد كردونەتەوە و پێیان ڕاگەیاندوون كە ئێوە وتووتانە جەماوەرمان هەیە و ئەو 2 كورسیەى پێشووى پەرلەمانى كوردستان لە 25-7 دا جەماوەرى خۆمانە، كەواتە فەرموون ئەمجارە دەنگى خۆتان بێنن و ئەم قسەیەش كە پارتى و یەكیـَتى كردوویانە بە بزووتنەوەیان فرۆشتۆتەوە چونكە پێشتر وتوویانە ئەو دوو كورسییە حەقیقیى هى خۆمانن.
لە لایەكیتریشەوە بە گوێرەى زانیارییەكان ئەندامانى بزووتنەوە لە هەر سێ ناوچەكانى هەڵەبجە و ڕانیە و هەورامان نیگەرانن لە كاندیدكردنى حەمەى مەلا عەلى و تەنانەت روویان نیە باس لە كاندیدەكەیان بكەن بانگەشەى بۆ بكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە