کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


درۆخانەی پرۆفیشناڵی بارزانی وتاڵەبانی

Monday, 25/04/2011, 12:00






لەو کاتەوە کە ئایینی کۆنی کوردی کە لە سەر بناغەی راستی و دروستی دامەزراوە، فرامۆش کرا و ئایینی نەتەوەی عەرەب جێگای گرتەوە و سەپێنرا بە سەر نەتەوەی کورد دا،چەندین بنەماڵەی ئایینی کە پەروەردەی ئەو کەلتوورە بێگانەیەی عەرەبن و کەوتوونە ژێر کاریگەری یەکانی یەوە بوونەتە مڵۆزمی ناو کۆمەڵگای کوردی و لە چەندین لاوە و بە چەندین شێوە ریزەکانی ناو کوردیان تێکداوە وبوونەتە هۆکاری ناتەبایی و دووبەرەکی ناو کۆمەڵگای کوردەواری. نموونەیەکی ئەو جۆرە پەروەردەکراوانەی کەلتووری بە کورد بێگانەی عەرەب، هەردوو بنەماڵەی بارزان و تاڵەبانن کە چەندین دەیەیە بوونەتە هۆکاری دوژمنایەتی و ناکۆکی ناو ریزەکانی کۆمەڵی کوردەواری و بە درۆ و فڕوفێڵ و پیلانە گڵاوەکانیان سەریان لە ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد شێواندووە ونەیانهێشتووە خەڵکی کورد لە ناو خۆی دا بە ئاشتی و تەبایی و برایی بژین. ئەگەر تەماشایەکی مێژووی ژیان و خۆسەپاندن و سیاسەتکردنی ئەو دوو بنەماڵەیە بکەن راستی ئەم بۆچوونەتان بۆ ئاشکرا دەبێت و بۆتان دەردەکەوێت کە ئەو بنەماڵانە و زۆر بنەماڵەی تری وەک ئەوانە چۆن سواری مەوجی جم وجووڵە کۆمەڵایەتی وسیاسی یەکانی ناو کۆمەڵگای کوردستان بوون و بۆ بەرژەوەندی و قازانجی بنەماڵەکانیان بە کاریان هێناوە و لە ڕێڕەوی راستەقینەی خۆی لایان داوە. کە سەیرێکی مێژووی تازەی کوردەواری دەکەین دەبینین کە چۆن بارزانی یەکان لە ناوچەکانی زاخۆ و بادینان و سوورچی وهەولێر و...،دەستیان گرتووە بە سەر دنیایەک موڵک و سامانی گەل دا، یان تاڵەبانی یەکان چۆن لە ناوچەکانی کۆیە و کەرکووک و سلێمانی و...، سامانی گەلیان بۆ خۆیان بە فەرهوود بردووە وخۆیان و نەوەکانیان کردووە بە کەڵەگا بە سەر چینی ڕەش و ڕووتی خەڵکی کوردستان دا. ئەمە نیشانەی بێگانەیی ئەو بنەماڵانەیە بە کورد و ئایینە راست ودروست وبێ فڕ وفێڵەکەی ودەیسەلمێنی کە ئەوانە بێگانەن بە کورد وکوردستان وخۆشی وپێشکەوتن وسەربەرزی گەلی کوردیان ناوێ . ئەو دوو بنەماڵەیە دوو قوتابخانەی پرۆفیشناڵن بۆ پەروەردە کردنی دز و درۆزن و تاڵانچی و ئەوەتا بە چاوی خۆمان دەبینین کە چۆن کولتوور و پەروەردە سەقەت وبێگانەکەیان لە باشووری کوردستان دا کاری خۆی کردووە و نزیکە کورد لە کوردایەتی ورەسەنایەتی یەکەی بشواتەوە وبیانکەنە پاشکۆی تورک وعەرەب و ئاخوندەکانی تاران. ئەم شێوە پەروەردە سەقەت وڕووخێنەرەی بنەماڵەکانی بارزان وتاڵەبان هەر ئەوە نیە سەری لە کوردی باشوور تێکدابێت بەڵکو خۆی کێشاوەتە ناو کوردەکانی ڕۆژهەڵاتیش وبەرهەمی پەروەردەکەیان لەوێش کاریگەری ڕووخێنەری خۆی داناوە
ئەمڕۆ لە کوردستان دا هەرکەس لەو قوتابخانە پڕۆفیشناڵەی درۆی بنەماڵەی بارزان و تاڵەبان دا دەرنەچووبێت لە مافە سەرەتایی یەکانی بێ بەشە ومافی ژیانێکی پڕ کەرامەت وسەربەرزانەی نیە ودەبێت چاوی لە دەستی دەمودەزگا سەرکوتگەرەکانی ئەوان بێت و لە چوارچێوەی یاسا سەیر وسەمەرەکانی ئەوان دا بجووڵێتەوە بۆ ئەوەی درێژە بە ژیانی بدات
مرۆڤی کورد لە مێژوو دا بە مرۆڤی ڕاستگۆ و دڵپاک وداوێن پاک وجێگای بڕوا ناسراوە و بەدرێژایی مێژوو مایەی سەربەرزی وفەخر بووە، بەڵام ئێستا لە سایەی قوتابخانەکانی بارزانی و تاڵەبانی یەوە، نەک گەلانی تری دنیا بەڵکو گەلی کورد خۆی بڕوای بە خۆی نەماوە وسیفەتە جوانەکانی کورد لای کورد بار وبنەی پێچاوەتەوە و لە سایەی سەری پەروەرەدەی قوتابخانەی درۆی سەرانی بێگانە و خۆ فرۆشەوە،جێگای خۆی گۆڕیوە بە درۆ و فێڵ وتەڵەکەو قۆڵبڕین و گەندەڵی
هەڵەبجەی شەهیدو ئەنفال و گەرمیانی بریندار بۆ ئەم دوو بنەماڵەیە دووکانێکی گەرمی بازرگانی کردنن وهەردەم بەو ناوانەوە قۆڵی وڵاتان ورێکخراوە مرۆڤ دۆستەکانیان بڕیوە ، کەچی خەڵکە لێقەوماوەکە بۆ خۆیان لە هەموو ئەو شتانەی بە ناوی ئەوانەوە وەرگیراوە ووەردەگیرێت بێ بەش کراون ولایان لێ نەکراوەتەوە.لە حاڵێک دا کە گوێ بە خەڵکی بریندارو لێقەوماوی ناوچەکانی هەڵەبجە وگەرمیان وپاشماوەکانی ئەنفاڵ نادرێت کەچی بنەماڵە پەروەردە کراوەکانی دەستی کولتووری عەرەب وتورک، داهاتی خەڵکی باشوور وسەرمایەی بێ ژماری کوردی باشوور بە سەر بەشێک لە کوردەکانی پارچەکانی تری کوردستان دا دابەش دەکەن وبۆ مەرامی خۆیان و سیاسەتەکانیان بە کاریان دەهێنن. من دژی ئەوە نیم کە سامانی کورد بۆ کورد بێت بەڵام نەک بەو شێوە و مەرامە چەپەڵەی کە سەرانی دوو بنەماڵە گرتوویانەتە بەر بۆ درز خستنە ناو ریزی کورد وپەرەپێدانی ناکۆکی و دوژمنایەتی لە ناو جەستەی کۆمەڵگای کوردەواری دا
ئێستا زۆرن ئەو جۆرە کەسانەی کە لەو قوتابخانە پرۆفیشناڵەی درۆی بارزانی و تاڵەبانی دا دەرچوون کە شەوو ڕۆژ خەریکی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ژاراوین دژی هێزێکی شۆڕشگێڕی وەک(پکک) و پاکانەکردن وپشتیوانی کردن لە سیاسەتە هەڵە وچەوتەکانی سەرانی پارتی دژە دیموکرات ویەکێتی نانیشتمانی کوردستان و بێ ئەوەی بە خۆیان بزانن خەریکن بەشداری ئەو بە لاڕێبردنەی بزووتنەوەی کورد وپەرەپێدانی کولتووری ناکۆکی ودوژمنایەتی ناو کۆمەڵگای کوردەواری دەکەن وئاو بەو ئاشەدا دەکەن کە سەرانێکی نابەڵەدی وەک بارزانی و تاڵەبانی ئەیگێڕن وخەریکن جارێکی تر کورد و شۆڕشەکەی پێ بەرەو هەڵدێر وئاشبەتاڵ دەبەن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە