کەره‌کە بفرۆشە مانگاکە بەسمانە ڕیشی مام جلال هەرچی کەسمانە
Saturday, 16/04/2011, 12:00
بەڵی لە ساڵی ١٩٦١ تا ساڵی ١٩٦٣ پێش ئەوەی ئیبراهیم ئەحمەد و جه‌لال تاڵه‌بانی ناپاکی نیشتمان فرۆش، شەڕی ناوخۆ دژی بنەماڵەی نه‌زانی شێخی به‌رزانی بەرپابکەن، پارچه کوتاڵێک هات بووە بازاڕ ریشدار بوو. ژن و منداڵی کورد زۆر جه‌لال تاڵه‌بانیان خۆش ئەویست ناو بانگی دەرکرد بوو بە سەرکرده‌یه‌کی شۆڕشگێڕ. گۆرانیان ده‌ووت و ده‌یانووت " کەره‌کە بفرۆشە مانگاکە بەسمانە ڕیشی مام جه‌لال هەرچی کەسمانە". بازاڕی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌کۆبکاته‌وه‌بۆ پێشمه‌رگه‌و شۆڕشی کوردستان ناوی ئەو پارچەیانە ناونا ڕیشی مام جه‌لال تاڵه‌بانی تا کڕیاڕی زۆر بێت. خۆشەویستی جه‌لال تاڵه‌بانی بێ وێنه بوو لەو کاتەدا.
مامەی ناپاک هەر لە مێژەوه ده‌یووت کورد ناتوانێ ووڵاتی سەربەخۆی هەبێت چونکە سنووری له‌گه‌ڵ ده‌ریا نیه. لە کاتێکا ئەفگانستان و زۆر ووڵاتی تر سنووری نیه‌له‌گه‌ڵ ده‌ریا که‌چی سەربەخۆیە لێ مامەی نیشتمان فرۆش هەمان قەوانە کۆنه‌کە لێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی نۆکه‌ری بۆ تورک بکات و ده‌ڵێت سەربەخۆی کوردستان خەونی شاعیرانە.
مامەی ناپاکی کورد فرۆش بوو بە پارێزەری ئەوانەی کە کوردیان کیمیا باران کرد و ئەنفالیان کردن. بەرنامە رێژی ئەنفالی کرد و بە ڕاوێژکاری خۆی فڕۆکەوانی تاوانباری دەرباز کرد. لە کاتێکا زۆربەی شه‌هیدانی کیمیا بارانی هەڵبجە و ئەنفالی کوردی ناوچەی جاف بوون. ئێستا چەند سەرکرده‌یه‌کی جاف یارمەتی جه‌لال ئەدەن بۆ سودی خۆیان. سەرکردە ناپاکه‌کانی جاف دانیشتوانی بێ تاوانی سلێمانی و گەرمیان ئەکوژەن بو مامەی جاش، هەمان مامە بەردەوام هەوڵ ئەدات کوردی ناوچەی جاف و کوردی سلیمانی بکات بە دوژمەنی یه‌ک تر بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی بیانخه‌ته‌ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه.
مامەی جاش بەرنامه‌یه‌کی نیە بۆ خزمەتی میللەتەی کورد، ئێستا زۆربەی میللەتی کورد ئەزانن بنەماڵەی شێخی به‌رزانی و تاڵه‌بانی ته‌نها کورد بە کار دێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و بنه‌ماڵه‌ی خۆیان. کوردێکی زۆریان کڕیوە وە بە کرێیان گرتوون بۆ کوشتنی کوردی تر.
میللەتەی کورد رۆژ لە دوای رۆژ دوژمنی وەکو بنەماڵەی شێخی به‌رزانی و تاڵه‌بانی ئەناسن، ئه‌مه دوایین فەرمانڕەوای شێخی کوردە لە کوردستاندا، پێش شێخی کورد، کۆتایی به فەرمانڕەوایی بنەماڵەی سەرۆک هۆزی کورد هات.
ئێستا کورد داوای یاسای بنەڕەتی ئه‌کات کە سەرکردەی بێت لە جیاتی بنەماڵە. یاسا کاتێک سەروەرە که بنەڕەتی هەبێت وەکو ئەمریکاو ئه‌وروپا، میللەتەی کورد بە ئازادی پەرلەمان و سەرۆک کۆمار هەڵ بژێرن و سەرۆک کۆمار و حکومەت لە ژێر چاو دێری پەرله‌مانا کار بکەن، نەک پەرله‌مانی به‌رزانی و تاڵه‌بانی بێت وەکو پەرلەمانی ئێستای کوردستان.
ئه‌گه‌ر یه‌کێک خزمەتی میللەتی بکات ئەبێت بە خۆشەویستی به‌پێچه‌وانه‌وه‌که‌بوو به‌دوژمنی شەقێکی تێ هەڵ ئەداتەوە ئه‌یخاتە زبڵدانی مێژوەوە، بنەماڵەی شێخی به‌رزانی و تاڵه‌بانی وایان لێ هاتەوە لە کوردستاندا.
ڕاپەڕن ئەی کورد بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی سەربەخۆ کە باش تر بێت لە ئەمەریکاو ئه‌وروپا. ئێوه‌نه‌وه‌ی دیاکۆن که پتر لە ٢٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا یاسای بە کارده‌هێنا. ئێوه‌نه‌وه‌ی کۆڕشی مەزنن کە پتر لە ٢٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا یاسای مافی مرۆڤی دانا، ئێوه‌نه‌وه‌ی شابانو مەندانەن کە کوڕی وه‌کو کۆڕشی مه‌زنی پەروەردە کردوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست