کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمەریکا پێویستە میللەتی کورد بپارێزێت لە زۆرداری و نادادپەروەری بنەماڵەی بارزانی و تاڵه‌بانی

Thursday, 17/03/2011, 12:00



ناوچه‌ی هه‌ولێر له‌ سه‌ر ده‌ریای نه‌وته‌، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارێکی ئه‌مریکی و ئه‌وروپی و ئیسرائیلیان کردوه‌ به‌ هاوبه‌شی خۆیان بۆ سه‌رکوت کردنی میلله‌تی کورد و بێ به‌ش کردنیان له‌ ماڵ و سامانی خاکی باپیرانیان.
میللەتی کورد کەوتە بەر شاڵاوی حکومەتی سەدام حسینی به‌عسی ئێراق دوای جه‌نگی یه‌که‌می کەنداوی پارس لێ لەو کاتەدا ئەمەریکا کوردی پاراست لە زۆرداری داگیرکه‌رانی ئێراق. ئەمڕۆ دووبارە میللەتی کورد کەوتۆتە بەر شاڵاوی بنەماڵەی بارزانی و تاڵه‌بانی، کورد پێویستی بە پاراستنی ئەمەریکایە بۆ مانەوە لە کوردستاندا.
ڕوون و ئاشکرایه‌‌ بۆ ئەمریکاو ئه‌وروپا که‌ بنەماڵەی بارزانی و تاڵه‌بانی خه‌ریکی ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ن بۆ به‌رپاکردنی جه‌نگی ناوخۆ له‌ پێناوی مانەوه‌ی فەرمانڕەوایی خۆیان لە خواروی کوردستاندا. یه‌کەم له‌ کۆششدان بۆ نانه‌وه‌ی جه‌نگێک له‌ که‌رکوک بە یارمەتی ئەرەبی ئێراق بۆ چه‌واشه‌ کردنی میللەتی کورد بۆ ئه‌وه‌ی وازبێنن له‌ داخوازی مافی ڕەوای خۆیان کە دەڵێن ئێمە بارزانی و تاڵه‌بانیمان ناوێت وه‌کو فەرمانڕەوای کوردستان. دووهەم ده‌یانه‌وێت بەهەر جۆرێک بێت بە یارمەتی ئێران و تورکیاو سوریا جه‌نگی ناوخۆ دروست بکەن بۆ میللەتی کورد.
ئه‌مڕۆ زۆر ئاشکرایه‌ کە ئەم دوو بنەماڵەیه‌ وەکو ڕێکخراوێکی مافیا هاوکارن بو لێدانی هەردەنگێکی نه‌یاریان لە هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا.
بنەماڵەی بارزانی و تاڵه‌بانی لە کۆنەوە بڕوایان نەبوە بە میللەتەی کورد، هه‌میشه‌ ئێران، ئێراق، تورکیا وسوریایان هاوردوە بۆ لێدانی میللەتی کورد. ئێستا له‌ هه‌موو کاتێک ڕوونتر بۆته‌وه‌ که‌ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ ناپاکی نیشتمانی ده‌که‌ن و میلله‌تی کورد له‌ پێناوی دزی سامان و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌فرۆشن.
دووبارە
"ناوچه‌ی هه‌ولێر له‌ سه‌ر ده‌ریای نه‌وته‌، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارێکی ئه‌مریکی و ئه‌وروپی و ئیسرائیلیان کردوه‌ به‌ هاوبه‌شی خۆیان بۆ سه‌رکوت کردنی میلله‌تی کورد و بێ به‌ش کردنیان له‌ ماڵ و سامانی خاکی باپیرانیان".
زۆربەی زۆری میللەتەی کورد هاوار دەکات و دەڵێن ئێمە بارزانی و تاڵه‌بانیمان ناوێت وه‌کو فەرمانڕەوامان لێ بنەماڵەی بارزانی و تاڵه‌بانی جاشیکی زۆریان بە ماڵ و سامانی میللەتی کورد بەکرێ گرتوە بۆ کوشتنی کورد.
چاره‌نوس و ژیانی میللەتەی کورد ئه‌مڕۆ زۆر زۆر تر لە ترسدایه‌ تا کاتی ده‌سه‌ڵاتی سەدام حسێنی دیکتاتۆر.
میللەتەی کورد زۆر ئەمریکای خۆش ده‌وێت و هیوادارن که‌ ئه‌مریکا هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و بیانپارێزێت له‌ بنەماڵەی مافیای بارزانی و تاڵبانی.

حه‌مە میروەیسی
نوسەری په‌ڕتووکی "گەڕانەوی ماده‌کان"
خوازیاری کاری زیندوکردنه‌وه‌ی شارستانیه‌تی ١١ هەزار ساڵەی کورد و ئاریە لە ناوچەکەدا.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە