کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


حه‌مایل بە دوو وشە شەڕی نێوان جه‌لال و مه‌سعودی کۆتایی پێهێنا، پێی وتن: پاره‌کە بەشبکەن

Friday, 17/12/2010, 12:00


ساڵی 1963 شیخ جه‌لال تاڵەبانی جاڕی شەڕی دا دژی شیخ ملا مسته‌فا بارزانی. ئەم شەڕە، له‌ دوای مه‌لا مسته‌فاوه‌ درێژی کێشا، هەتا ساڵی 2003 بەرده‌وام بوو، بەبێ ئەوه‌ی هیچ کەسیک بتوانێت چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتێوه‌. ئاخر پاره‌، هێزی ده‌سه‌ڵاته‌ و هه‌ردووکیان ته‌واوکه‌ری یه‌کترن. ئەگێڕنەوە، کە حه‌مایل   دایکی مسعود بارزانی بانگی مه‌سعود و جه‌لالی کردووە وتویەتەی، من ده‌زانم له‌ ئه‌ساسه‌وه‌ ئێوه‌ شه‌ڕ له‌سه‌ر چی ده‌که‌ن! پاره‌کە له‌ نێوان خۆتاندا بەش بکەن وەکو یه‌ک، ئیتر کوتایی بە شەڕ و ئاژاوە بهێنن. ئه‌گینا هیچ کامتان هیچتان بوو نابیت لە کوتایدا.

کورد زۆر ژنی بەناوبانگەو بە غیرەت و دڵسوزی تیاهەڵکەوتووە لە میژوودا، وەک شابانوو ئمیاتەسی بابۆڵ ژنەی نەبۆخودنەزەر، شابانوو ڤەشتی ماد، شابانوو مەندان دایکی شاهه‌نشا کۆڕشی مەزەن، شابانو ئەستیره‌کەی ماد. دایکی مسعود بارزانی هه‌رچه‌نده‌ ناچێته‌ ریزی ئه‌مانه‌وه‌، لێ به‌و دوو وشیه‌یه‌ گیانی هەزاره‌ها کوردی نەزانی پاراست.
شەڕی شیخ جه‌لال تاڵەبانی دژی بنەماڵەی شێخی بارزان، پێی ئەوت شەڕی پێشکەوتن دژی خیڵکەیی، شەڕی زانین دژی نەزانین، شەڕی ڕۆشنایی دژی تاریکی، شەڕی سۆرانی دژی بادینی، شەڕی سوشیالیست و دیموکرات دژی دیکتاتۆر و زاڵم، شەڕی خویندەوار دژی نەخویندوار. شەڕی کوردپەروەر دژی خیانەتکار، به‌ڵام لە کوتاییدا دەرچوو، کە شەڕی دوو دز بوو لەسەر پارەبەشکردن.

بۆ مێژوو ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌ بگێڕمه‌وه‌، که‌ من مه‌لا مسته‌فا بارزانیم لە شاری نەغەدەی ئیران له‌ ساڵی 1975دا بینی، که‌ ڕوژی پیشوو لای شاهه‌نشای ئێران بوو، که‌ هاته‌وه‌ پاش نیوەڕوو بوو، من لەگەڵ کۆمەڵێک کورد چاوەڕێمان ئه‌کرد، کە گۆێی لێبگرین، لە پڕ مه‌لا مسته‌فا هاتە ژوورەوە لە نزیکی دەرگای خێوه‌ته‌کە دانیشت لەگەڵ شێخ بابۆی برای، لە پرسیار و وه‌ڵامی که‌سێکدا، دوایی ئه‌و که‌سه‌ هەڵسا و ڕۆیشت، سلێمان سەندی ئه‌و که‌سه‌ی به‌ مه‌لا مسته‌فا ناساند، وتی ئەزبەنی ئەو کوردە، که‌ ڕۆیشت مروڤیکی زۆر باشە و خەڵکی ناوچەی سلێمانیە.
مه‌لا مسته‌فا، وه‌ڵامی دایەوە وتی: سلێمانی، سلێمانی!؟ مرۆڤی باشی تێدا نییە، لە هەر کوێ پارە و نان هەبێت لەوێن".
من ئەمەم بە گۆێی خۆم بیست خوا شاهیدە، لە جه‌لال تاڵەبانی و قانعی فەردم نەبیستووە. من گەنج بووم ئەو کاتە زۆرم پێناخوش بوو، که‌ مه‌لا مسته‌فا وه‌های وت.


حه‌مە میروەیسی نووسەری کتیبی "گەڕانەوی مادەکان' پیشمەرگەی شوڕشی ئه‌یلول و دەربەدەر لە وڵاتەی ئەمه‌ریکا لە ساڵی 1976.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە