روونكردنەوەیەك لەمەكتەبی راگەیاندنی بزووتنەوەی دیموكراسیخوازانی كوردستان

Tuesday, 04/05/2010, 12:00


ژمارە (7) بەرواری (1/4/2010) گۆڤاری (فشار) لەلاپەڕە چواریدا هەواڵێك ولەلاپەرە (36) راپۆرتێكی رێبین فەتاح بڵاوكراوەتەوەمەكتەبی راگەیاندن راستەوخۆ دوای بڵاوبوونەوەی بابەتەكە وەڵامێكی راستگۆیانەی بەبەڵگەوەبۆ گۆڤاری فشار ناردەوە بەڵام دیارە فشار زیاتر شتی چەواشەكاری بڵاو دەكاتەوە .تائەمرۆ كە وەڵاممان نەدایەوە چاوەروانی ئەوە بووین كەگۆڤارى فشار راستیەكە بڵاوبكاتەوە بەڵام بەداخەوە . سەبارەت بەسكرتیری بزووتنەوەی دیموكراسیخوازان بەبڕیاری وەزیری ناوخۆ (كەریم سەنجاری) لەپۆستی سكرتیری دوورخراوەتەوە. وە هەواڵنیرەكە كاك(رێبین فەتاح) تەنها هەوڵی داوە بە بابەتێك جێگای خۆی بكاتەوە لەسەر چەند لاپەرەیەكی گۆڤارەكە بێ ئەوەی هیچ ئاگایەكی لەدیموكراسیخوازان بێت وە ئەوەندە بێ ئاگایە لە دیموكراسیخوازان ناوی(شكرالله حمەامین) بەسكرتیری گشتی دەهێنێت نازانێ دیموكراسیخوازان سكرتێر لەكۆمیتەی سەركردایەتیدا هەڵدەبژێرێت نەك لەكۆنگرەدا، كەواتە كۆمیتەی سەركردایەتی بۆی هەیە داوای هەڵبژاردنەوەی سكرتێر بكات ئەگەر سكرتێر لە ستراتیژی حزب و پرەنسیپەكانی دیموكراتیەت لادات یان گرەولەسەر هێڵی گشتی حزب بكاتوو بەتێكشكان بكەوێتەوە ئەوكات سەركردایەتی بۆی هەیە بەزۆرینەی دەنگ داوابكات هەڵبژاردنەوە بۆ سكرتێر بكرێت ئەمەش كارێكی دیموكراتی ودەستوریە. بەڵام كاك(رێبین) لەبەرئەوەی بێ ئاگایە لەكاری سیاسی پێی وایە هەموو سكرتێرێك سكرتێری گشتیە نازانێت سكرتێری گشتی دەبێت لە كۆنگرەدا هەڵبژێرێت و تەنها كۆنگرە بۆی هەیە هەڵبژاردنەوەی بۆ سكرتێر بكات وەلە هەواڵەكەدا هاتووە كە بەرێز(كریم سنجاری) وەزیری ناوخۆ شوكرللە ی لەپۆستی سكرتیری بزووتنەوەی دیموكراسیخوازان دورخستۆتەوە كەئەمە خۆگەورە كردنەو هیچی تر. لەبەرئەوەی شوكرلله كەسێكی ئەوەندە سیاسیو جەماوەری نیە تا حوكمەت ئەوبڕیارەی لەسەربدات و كاری سیاسیو حزبایەتی لـێ قەدەغە بكرێت. شكرالله حمەدامین لە كۆبوونەوەی كۆمیتەی سەركردایەتیدا لەبەرواری 30/6/2007دا لەكاتێكدا هەڵبژاردنەوەی سكرتێری بزووتنەوەكەمان دەكراو دووكەس خۆی بۆ پۆستی سكرتێری هەڵبژارد (سامان عەلا، شكرالله حمەدامین) لەئەنجامی جیاكردنەوەكەدا دەركەوت شكرالله دەنگی پێویستی بەدەست نەهێناو لەبەرامبەریدا سامان عەلاْ دەنگی زیاتری بەدەست هێناو بەشێوەیەكی دەستوریی ودیموكراتیانە بوو بەسكرتێری دیموكراسیخوازان . كەواتە شكرالله دەرنەچوەوە بۆ پۆستی سكرتیری وە لەسەرەتای دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا ووتی گەر دەرنەچمەوە بۆ پۆستی سكرتێری، دەست لەكار دەكێشمەوە وە پابەندبوو بەبڕیارەكەی خۆیەوە بەگیانێكی دیموكراسیانەوە بەدەستی خۆی دەستلەكار كێشانەوەكەی نووسیو كۆبوونەوەكەی بەجێهێشتو سێ كەس كەدەنگیاندابوو بە شكرالله بۆ سكرتێری لەگەڵیدا چوونە دەرەوەو بەشەفەوی دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان راگەیاند پاشان سەركردایەتی ئاگاداری كردن بگەرێنەوە بۆكۆبوونەوەكە ئەوەبوو وتیان ئێمە لەگەڵ شوكرللە دەرۆین تائەو نەگەرێتەوە ئێمەش ناگەرێینەوە. ئەوكاتە ئێمەش لەبەرواری 7/ 7/2007 لەكۆبوونەوەی سەركردایەتیدا دەست لەكاركێشانەوەكەی هەرسێكیان مان پەسەندكرد بەتێكڕای دەنگ.وەلەژمارە (333) هاوڵاتیدا سامان مەجید كەئەوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسی بووهەواڵەكەی پشتراست كردەوە بۆ گشت خوێنەران كە سكرتێروو سێ ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموكراسیخوازان دەستیان لەكاركێشایەوە لەسایتی كوردستان نیوسیشدا هەواڵە كەیان بڵاو كردەوە. بەڵام ئەوەی جێگای تێرامان بوو پاش چەند رۆژێك كۆمەڵێك كەسی كۆكردەوەو سەركردایەتیەكی كارتۆنی دروست كردوو دەستی گرت بەسەر بارەگای مەڵبەندی هەولێرداو بەناوی دیموكراسیخوازانەوە لێدوانی ئەدا كەئەمەش كارێكی نایاسایی یەو نابێت دووگرووپ بەیەك ناوەوە كاربكەن . سەركردایەتی دیموكراسیخوازانیش لەریگای دادگاوە سكاڵایەكی لەسەرتۆماركرد لەبەر ئەوەی كێشەی پارتەسیاسیەكان پەیوەستە بەوەزارەتی ناوخۆوە وە نوێنەری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا لە گەڵماندا دواكۆبوونەوە لەبەرواری 10/2/2009 لەناو وەزارەتی ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی بوو وە دەرەنجام بۆیان دەركەوت كەهۆكاری كێشەكانی ناو دیموكراسیخوازان شوكرللە حمە أمینە . ئێستا كاك رێبین نازانین خزمیەتی یان دۆستیەتی دەیەوێت شوكرللە گەورەبكات وبارەكەی راست بكاتەوەكەگوایە كارەكتەرێكی سیاسیەو بەبریاری سیاسی دورخراوەتەوە لەدیموكراسیخوازان ئەمەش زۆر دوورە لەراستیەوە بەڵكوسەركردایەتی دیموكراسیخوازان پێیان باش نیە كەسێك لەناوریزەكانیدا كار بكات هەر رۆژە لەئاوازێك بخوێنێت..



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە