کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لە گێڕ گۆڕینەوە بـــۆ قەڵەم فرۆشی : سلێمان عبداللە یونس وەك نموونە !

Thursday, 28/04/2011, 12:00


سلێمان عبداللە یونس وەك ئەندامێكى كاراى یەكێتیی لە ناوەڕاستى نەوەتەكاندا ، كە یەكێتیی لە شەڕێكى گەرمدا بوو لەگەڵ پارتى هاوستراتیژى ئێستاى ، ناوبراو كوردستانى جێ هێشت و لە ئەوروپا تا دواى ساڵانى 2002 وبەتایبەتى تا دواى روخانى بەعس نە بەنوسین نەبەهیچ جۆرێ كورد و كوردستانى لە بیرنەما بوو، بۆخۆى لە نێو سەرقاڵكردنى بە كارە تایبەتیەكانى ژیانى خۆیەوە سەرقاڵ بوو ، كاتێ هەندێ تەكەتول و كوڕەكەى كاك كۆسرەت لە بەریتانیا هاتە ناو هاوكێشە سیاسی و رێكخستنەكانى بەریتانیاوە ئەم سلێمانە خۆى لە كوڕى كۆسرەت نزیك كردەوە و بوە كەسێكى توندڕەوى لایەنگرى ، كوڕى كۆسرەت پارەیەكى باشى پێ بوو ، زەمینەیەكى لەبارى بۆ سلێمان و هاوشێوەكانى دروست کرد كە ئەگەر لە رێگەى پشتیوانى كوڕى كۆسرەت و خەتەكەى پارەیەكى باشترى دەست بكەوێت بێ هیلاكى و هاتوچۆ و زوو هەستان و درەنگە شەو رۆیشتنەوەى بۆ ماڵ بۆ نەى كات و درۆ و قسە چى تێ دەچێت ، لەسەر ئەم بنەمایە ئەم جار جار خۆ بە نوسەر دەرخەرە (ماڵى هاوڵاتى و ئاوێنەش بەقوڕگیرێ كە نوسینى ئەم فس فس پاڵەوانە بڵاوئەكەنەوە و لێمانى ئەكەن بە شێر) دژى خەتەكەى تاڵەبانى و شاناز لە بەریتانیا دەستى كرد بەبڵاوكردنەوەى پڕوپاگەندە كردن بۆ كۆسرەت و كوڕەكەى ، تا پارەى زیاترى پێ بدرایە ئەم خۆفرۆشە زۆرتر و توندتر ئەبوو لە دژایەتى كردنى خەتى تاڵەبانى كە شانازى برام ئه‌حمه‌د نوێنەرایەتى ئەكرد ، تا پارە هەبوو ئەمیش زمانى هەبوو ، بەڵام كاتێ زانى پارە زۆرەكە لاى شانازخانە و ئەو دەستى كراوەتر و سەخاوەتى بەخشینى پارە وسامانى دزراوى خەڵكى كوردستانى زیاترە ، ووردە وردە و هێواش هێواش لە رێگەى دەڵاڵەكانى شانازەوە خۆى لە شاناز نزیك كردەوە و تا لە ئاهەنگێكدا كەوتە پیاهەڵدان بە شان و باڵى گەلاوێژ و برایم احمد و بنەماڵەكەیان ئەوە سەرەتاى تەسلیم بون و گێڕگۆڕینى ئەم زاتە بوو ، واتە ئەمە مێژوویەكى نوێ و وەرچەرخانێكى گەورەبوو لە ژیانى سیاسی و شەخسی ئەم قەڵەم فرۆشە وئیتر لەورۆژەوە نوكى قەڵەمە سەرشۆرەكەى خستە خزمەت پیا هەڵدانى تاڵەبانى و سیاسەتى سەركوتكردن و چەواشەكارى بۆ دەسەڵات و وێناكردنى ئەو دنیایەى كە تاڵەبانى و مەكتەبەكەى علوج گەرەكیەتى ، بەهاتنەوەشی بۆ كوردستان لەسەر فەرمانى شاناز و تاڵەبانى كرا بەئەندامى مەكتەبى رێكخستنى یەكێتی و ئێستا خراوەتە گەڕ دژى ئۆپۆزسیۆن بەگشتى و بزوتنەوەى گۆڕان بەتایبەتى ، چەند شورەییە ئەم تاك لایتە واسەرشۆڕ و خەسیو و نۆكەرانە مستشار ئاسا بۆ پارە و پول سەنگەر لە هاوڕێ و دۆست و میللەتەكەى بگرى و رۆژانە دژ و پێچەوانەى خواست و دەنگى شەقام بنوسێ و چاو بقوچێنێ لەو هەموو تاوان و خوێنڕشتنەى كە ئاغاكانى ئەنجامیان داوە و لەهەمووى سەیرتریش لەبارەى ئازادى و ئارامى مەیدانى سەراى ئازادى سلێمانیەوە بنوسێ و ئەوەى بە ئاغاكانى ناكرێ ئەم ئەیەوێ بەنوسین و لەرێگەى لاپەڕە رووزەردەكانى كوردستانى نوێ وە تەواوى بكا ، لێرەوە رووى دەمم ئەكەمە رۆژنامەى هاوڵاتى و ئاوێنە و سەرجەم سایتە ئازادیخوازەكانى كوردستان كە بەراستى كاتى ئەوە هاتوە بایكۆتى بڵاوكردنەوەى نوسینى ئەم جۆرە بەناو نوسەر و سەرشۆڕانەبكەن و مەهێڵن پیشەى كەرى ناوجۆگە پراكتیزە بكەن . چونكە شتى بۆگەن بۆنەكەى بەر ئەو كەسانە دەكەوێت كە لێوەى نزیكن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە