کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەختیار عەلی ئەو نووسەرە لوتبەرزەی، لوتی پێنووسەکەی خۆی شکاند

Tuesday, 24/02/2015, 12:00


له‌سالیادی ١٧ شوباتدا به‌ختیار عه‌لی به‌شداره‌ له‌ پیلانی پاراستن بۆ دژایه‌تی پكك.
------------------------------
 بە سپۆنسەری تورکیا دەمێکە پارتیی له ‌رێگای هه‌ندێ حیزبی كارتونی نزیك له ‌خۆی دەیەوێت پێگه‌یەکی سیاسی له‌ باكوردا هەبێت، هەروەک چۆن لە کوردستانی رۆژئاوا ئەو هەوڵەی دا، به‌لام خۆشبەختانە سەری نەگرت بۆی، مەسعود بارزانی کەوتۆتە شکستییەکی گەورەوە، کە کوردانی رۆژئاوا وەک باکور بە جاش و خۆفرۆشێک تێیان روانی، یەکێک لە هۆکارانە بوونی هیزێیكی گه‌وره‌ی وه‌ك پەكەكە بوو لە باکوور، کە لەو مەیدانەدا رێگای لە بنەماڵەی بارزانی گرتووە کە نەتوانێت ئەو پەلە بهاوێت، بۆیە  ئه‌و پیلانه‌ی بنەماڵەی بارزانی سه‌ركه‌وتنی ئاسته‌مه‌.

بارزانی لە زۆر بۆنەدا و لە ژێر راوێژی میتی تورکییدا چەند سەردانێکی باکوری کردووە، دوا سەردانی چوونی بۆ دیاربه‌كر و به‌شداریکردنی له‌گه‌ل ئه‌ردۆگاندا بوو، کە شڤان و برایم تاتلەسییان له‌گه‌ڵدا بوو، هەرچەندە راگەیاندنەکان ئەمەیان پەردەپۆش کرد، چونکە مەسعود بارزانی تووشی گه‌وره‌ترین شكستی جه‌ماوه‌ریی بوو،  له‌ برایم خه‌لیله‌وه‌ بۆ دیاربه‌كر یه‌ك كورد نه‌هاته‌ پێشوازی، بە پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ١٥٠ پێشمه‌رگه‌یەی كه ‌بۆ كۆبانی نێردرا، هه‌موو خه‌لكی باكور بۆیان رژانه‌ سه‌ر شه‌قام، ئه‌مه‌ وانه‌یه‌كی گرنگ بوو بۆ بارزانی، به‌لام پیلانی (ئه‌ردوگان - بارزانی) هەر كۆتایی نایەت، بۆیه‌ به‌رده‌وامن له ‌سەر دروستبوونی پارتێكی سیاسی كوردی، کە برایه‌كی شڤان په‌روه‌ر و برایم تاتلیسازییان بۆ په‌رله‌مانی توركیا دیاریی کردووە، کە له‌ سه‌ر لیستی داد و گه‌شه‌پێدانی تورکییە.

له‌ته‌ك ئه‌مه‌شدا ده‌زگای باسی پاراستن، باره‌گایه‌كی له‌ ئامه‌د كردۆته‌وه‌، بۆ پرۆپاگەندەکردن و ریکلامکردن بۆ ئەو حیزبە و حیزبەکەی ئۆردوگان، لە ژێریشەوە کۆمەڵێک چالاکی دیکە بەجێدەهێنێت وەک راكێشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ‌پەكەكە توڕه‌ن و دژی هێڵی سیاسیی پەکەکە کاردەکەن، لەناویاندا كه‌سانی هه‌لپه‌رست و دۆراوی سیاسی و نووسەر کۆدەکەنەوە.

یه‌كه‌م كار و چالاكی دەزگای باسی پاراستن، سازدانی كۆنفرانسێكه‌ له‌سه‌ر سایكس - بیكۆ به‌به‌شداری چه‌ندین كه‌سایه‌تی هه‌لپه‌رستی وه‌ك عه‌لی قازی، ئازاد جوندیانی، بەمە ‌ده‌یانەوێت له‌ رێگای پارتییشه‌وه‌ هیز بۆ د. به‌رهه‌م دروست بكەن، هەروەها له‌گه‌ل بابه‌كر دڕه‌یی، ئەمیش یەکێکی ترە لەوانەی کە پێی لە ناو ئەو پیساییەدا چەقیوە،

ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ به‌ختیار عه‌لییش یەکێکی ترە لەوانەی چۆتە نێو ئەو گەمە پیسەوە، لە رێگای دەزگای باس بۆته‌ ئامرازێك، خزمەت بە ده‌زگای پاراستنی پارتی دەکات، هەروەها یه‌كێكیشە له‌ به‌شداربوانی كۆنفرانسه‌كه‌.  ده‌زگای باسی پاراستن، تا ئیستا بەرێگای چه‌ند کوردێکی باکوری سەر بە میت، چەند کتێبێکی بەختیاریان كردۆته‌ سه‌رشێوه‌ زاراوه‌ی كرمانجی، به‌ختیار عه‌لیش لە ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی ١٧ شوباتدا ده‌چێت كار بۆ ده‌زگای پاراستن دژ به‌ پەکەک ده‌كات.

ئێمە لێرەوە ئاگاداری خوێنه‌ران دەکەین، کە وه‌ك شه‌هید كاوه‌ گه‌رمیانی هەڵویست لەسەر بەختیار عەلی وەربگرن، کاوە کتێبەکانی بەختیار عەلی فڕێ دایە ناو روبارەوە، ئێوەش هەڵوێست لەسەر ئەم کابرا خۆفرۆش و درۆزنە وەربگرن، کتێبەکانی فڕێ بدەنە ناو پیسترین شوێنەوە.


سەرچاوەکان:
كۆنفڕانسى باس له‌ ئامه‌د ده‌ستى پێكرد

سایكس- پیكۆ رۆشنبیرانى چوار پارچه‌ى كوردستان كۆده‌كاته‌وه‌

بابه‌كر دڕه‌یى: پڕۆژەکەی (باس) لە باکوور هه‌ڵگرتنى سنووره‌ له‌ نێوان پارچه‌كانى كوردستان

نووسینگەی (باس نوچە و باس هەبەر) لە ئامەد كرایەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە