مه‌سعود بارزانی له هه‌ولێر خانوویه‌كی به 200 ده‌فته‌ر دۆلار بۆ تاوانبار فه‌ریق روكن(عه‌لی محه‌مه‌د شه‌لال) قائیدی فه‌یله‌قی 5 سوپا�
Tuesday, 02/11/2010, 12:00
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری هه‌رێم له هه‌ولیر و سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی (ز) كه ئه‌فسه‌رێكه به پله‌ی عه‌قید و نزیكه له هه‌ورامان عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئیستیخباراتی سوپای عێراقه له‌سه‌ر لیستی پارتییه، ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكرا كردین، كه فه‌ریق روكن (عه‌لی محه‌مه‌د شه‌لال) كه قائید فه‌یله‌قی 5 رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو بووه و كه پینج پارێزگای ئه‌وسای باكوری عێراقی له ژێردهستدابووه و له دوای پڕۆسه‌یی ئازادیی عێراقه‌وه بۆ سوریا هه‌ڵهاتووه‌و، چه‌ند ڕۆژێكه به بانگێشتی فه‌رمی مه‌سعود بارزانی گه‌یشتۆته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن مه‌سعود و بنه‌ماڵه و حزبه‌كه‌ی 31 ئابه‌وه داڵده‌دراوه و له گه‌ڕه‌كی نووسه‌رانی شاری هه‌ولێر خانوویه‌كی به 200 ده‌فته‌ر دۆلار بۆ كڕاوه و هه‌موو پێداویستیهكانیشی له بازاڕی مازیی گه‌وره‌ی دهۆكه‌وه بۆ دابینكراوه!
ئه‌مه و هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د سه‌لیم مزوری و عه‌قید سه‌فین شه‌مه‌ی هارون ئه‌وه‌یان پشت ڕاستكردۆته‌وه ئه‌و بایه‌خ پێدانه‌ی مه‌سعود بارزانی و بۆ تاوانبار و بكوژی كوردان فه‌ریق عه‌لی محه‌مه‌د شه‌لال له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه كاتێ خیانه‌تی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له31 دژ به یه‌كیتی ئه‌نجامدرا ئه‌و سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی عه‌مه‌لیاته عه‌سكه‌ریه‌كه‌ی كردوه و هه‌موو توانا و شاره‌زای سه‌ربازی خۆی به گهڕخستوه بۆ كۆتایی هینان به ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و كاتی تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت له هه‌ولێر!
شه‌وی ڕابردوو ئه‌و میوانه خیانه‌تكار و تاوانكارو خوێنڕێژه‌ی مه‌سعود میوانی ماڵی لیوا ئه‌حمه‌د فه‌زڵه‌دین (ئه‌بو عوده‌ی و قسی و حه‌لا) بووه له هه‌ولێر!
له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا مه‌سعود دوو تاوانچی و ئه‌نفالچی وه‌ك (قاسم ئاغا بارزانی و فه‌ریق روكن عه‌لی محه‌مه‌د شه‌لال بارزانی) داڵده‌داوه و دهیشێوێت، خوڵ بكاته چاوی نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆو جاشێتیمان به كوردایه‌تی پێبفرۆشێته‌وه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست