کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نامه‌یه‌کی کراوه بۆ پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید

Tuesday, 31/08/2010, 12:00



وه‌ک له‌ هه‌ندێک که‌ناڵی تایبه‌تییه‌وه‌ ئاگادریان کردینه‌وه‌ که‌ سه‌رکردایه‌تی پارته‌ به‌رێزه‌که‌تان بۆ هاندانی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ وڵاتی سوید داواتان له‌ حیزبێکی کوردستان(که ‌خۆی به‌سۆسیال دیموکرات ده‌زانێت) کردووه‌ که‌ به‌شداربن له‌ هاندانی خه‌ڵکی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی (په‌رله‌مان وشاره‌وانی و پارێزگاکانتان)که‌ له‌ رۆژی 19/9/2010 ،ئه‌نجام ده‌درێت،

ئه‌وه‌ی ئیمه‌ ئاگادرین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وابریاره‌ له‌ 10/9/2010 دا وه‌فدیان بگاته‌ وڵاتی سوید.

‌ به‌پێویستمان زانی ئیمه‌ که‌له‌ ڕابردوودا به‌شی هه‌ره‌زۆرمان ئه‌ندامی پارته‌که‌تان بوین یان ده‌نگده‌ری سیاسه‌تی ئیوه‌بوین، وه‌له‌ سۆنگه‌ی دڵسۆزیمان بۆ پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید ئاگادرتان بکه‌ینه‌وه‌ تاوه‌کو نه‌که‌ونه‌ هه‌ڵه‌وه‌ به‌م کاره‌تان به‌دڵنییایه‌وه‌ سودمه‌ند نابن به‌ڵکو به‌ خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌وه‌ لێی ده‌رده‌چن،چونکه‌ به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ 25/7/2010، و هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق 7/3/2010 دا،و پێشێلی ئازادی و تیرۆر کردنی ده‌نگی ئازاد و

چه‌نده‌ها هۆکاری تر، زۆرینه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی نه‌ک هه‌ر ڕه‌خنه‌ی توند به‌ڵکه‌ متمانه‌ی خۆیان له‌و حیزبانه‌ سه‌ندۆته‌وه‌و

به‌ پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌وان ده‌نگ ده‌ده‌ن نمونه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقی بوو له‌ دوای ته‌زویر و به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری ده‌نگه‌ نه‌یاره‌کانی خۆیان له‌کوردوستان و به‌تایبه‌ت له‌ هه‌نده‌ران که‌ له‌ مانگی 3/2010 دا ئه‌نجام درا ، نه‌یان توانی به‌ 13 پارت و لایه‌نی سیاسی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن له‌ وڵاتی سوید،هه‌ر بۆیه‌ به‌پێویستمان زانی ڕاست گۆبین له‌گه‌ڵتاندا و گه‌ربێتو پاشه‌کشه‌ له‌م پلانه‌تان نه‌که‌ن به‌شی هه‌ره‌زۆری ده‌نگه‌کانی ڕه‌واندی کورد ده‌ڕوات بۆ لایه‌نه‌کانی تر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.



پارتی سوسیال دیموکراتی سویدی،ئه‌گه‌ر بیه‌ویت خۆی تووشی هه‌ڵه‌ی مێژووی نه‌کات،ده‌توانێت،ژماره‌ی ده‌نگده‌ره‌کانی کوردانی باشووری کوردستان،له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا،که‌ له‌ مانگی 3ی ئه‌مساڵدا کرا، بکات به‌ جێگای سه‌رنجی خۆی،که‌ له‌و ژماره‌ی ده‌نگده‌رانه‌دا،چه‌ندی ده‌نگی به‌ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان داوا، به‌به‌ڕوای ئێمه‌ به‌م کاره‌ نادروسته‌ی ،ژماره‌یه‌کی زۆر ده‌نگده‌ری کوردانی ئه‌و به‌شه‌ی عێراق له‌ده‌س ده‌دات،

ئایا سه‌رکرده‌ وهه‌لسوڕاوانی پارتی سوسیال دیموکرات ، بیریان له‌م خاڵه‌ کردۆته‌وه‌!!،یان چه‌ند ئه‌ندامێکی پارته‌که‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی شه‌خسیه‌وه‌ کاره‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن!!

هه‌ر بۆییه‌ ئه‌گه‌ر پارتی سۆسیال دیموکرات به‌م بڕیاره‌یدا نه‌چێته‌وه‌ ئه‌وا ئیمه‌ وه‌ک ڕه‌وه‌ندی کوردی داوا له‌ سه‌رجه‌م کوردستانیانی وڵاتی سوید ده‌که‌ین هه‌ڵوێست وه‌رگرن،له‌ کاتی ده‌نگدانیاندا.


به‌شێک له‌ ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ وڵاتی سوید.

28/8/2010
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە