کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوانەى ناوەندى تەندروستییان قۆرخ كردووە

Tuesday, 04/01/2011, 12:00


بریار ئەگەر سەیرێكى ناو ناوەندى تەندروستى بكەین دەبینین تەنها كەسانێك كە بە هەر چوار لادا پەل دەهاوێژن و بە هەموو شێوەیەك حكومەت و ناوەندەكە دەدۆشن چەند كەسانێكن كە بە ئارەزوو ویستى خۆیان بەیانیان دەوام دەكەن و ئێوارانیش بە شێوەیەكى چرو پڕ كارى عیادەكانى خۆیان دەكەن .

ئەمە ئاساییە بەیانیان دەوام و ئیواران كارى عیادە .

بەڵام نەهامەتىیەكە لەمەوە سەر هەڵً دەدات كە ئەو چەند دكتۆرە (نالێین هەموو دكتۆرەكان) چونكە زۆریان خاون ویژدانن و لە برى بوون بە مشەخۆر بەسەر ناوەندەكەوە بگرە زیاد لە پێویست خزمەت دەكات و ناوەندەكەیشى قەرزار كردووە .

بەڵام بە داخەوە كەسانێكیش هەن سەرەراى ئەوەى كە نەخۆش لە عیادەكەى دەبینێت و ئامادە نییە تەنها یەك دینار كەمترى لێ وەر بگرێت بەلام دواتر تەنها لەبەر بەرژەوەندى عیادەكەى ورقەى دەداتێ بۆ ئەوەى بەیانى بێتەوە بۆ نەخۆشخانەو چەندین فەحێى زیادەى پێ دەكات و چەندین اشعەو جۆرەكانى ترى پێ دەكات لە كاتێكدا لە عیادەكەى ئەوەى كە مەبەستى بووە لێى سەندووەو كورد واتەنى (رووتى كردۆتەوە) بەلام تەنها بۆ ناوبانگ دەركردن دەیشى هێنێتەوە بۆ نەخۆشخانە بێ ئەوەى حسابێك بۆ كات و زیانى ئەو فەحێە زیادانە بكات یان حسابێك بۆ گیرفانى نەخۆشەكەو لایەنە دەروونیەكەى بكات .

بەرێزان ئەگەر سەرنج بدەین هەموومان بینیومانە كە رۆژانە دكتۆرە بێ ویژدانەكان كەى دێنە ناو نەخۆشخانەكان و زۆر جار رێك دەكەوێت كە بە چەند رۆژێك جارێك ئەو نەخۆشە نابینێت كە لە رێگەى نەخۆشخانەوە داخل بووە بەڵام بۆ نەخۆشە تایبەتەكانى یان روونتر بڵێین بۆ ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى عیادەوە داخل بوون چەند روویان خۆشەو چۆن جیاوازییەك دەكەن .

بەداخەوە ئەگەر ئەمانە ویژدانیان هەبێت و بە تەنگ كارەكەیان و حكومەتەكەشیانەوە بن بە شێوەیەكى فەرمى رۆژانە لە كاتژمێر (8 1) ى پاش نیوەرۆ دەوامیان هەیەو لە بەرامبەر ئەم دەوامەدا مووچەیەكى دیاریكراویان هەیە بەڵام ئایا كەس هەیە بتوانێت ئەو شاهێدییە بدات كە دكتۆرەكان بە شێوەیەكى رێك و پێك لەو ماوەیەدا لە دەوامن ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

بێگومان نەخێر ........ ئێمە دەست بە دوعا دەوەستین بۆ ئەو دكتۆرەى كە بەیانیان سەعات 9 بێتە دەوامەكەى و تا سەعات 12 بمێنێتەوە نەك بۆ كارێكى تایبەتى خۆى بەڵكو تا ئەو كاتە كارى خزمەتگوزارى و ئەركى سەر شانى جێ بە جێ بكات .

بێگومان ئەمە مەحالە تەنها لە یەك حالًَەتتدا مەگەر دكتۆر پابەند بێت بەو كاتەوە ئەویش ئەگەر لەو ماوەیەدا جگە لە مووچە رەسمىیەكەى خۆى داهاتێكى ترى دەست بكەوێت و سوودمەندى شەخێى بێت وەكو ئەو دكتۆرانەى كە لە بەشى كۆ ئەندامى هەرس و جگەر و قەستەرە و عملیاتى دڵ و ئەو شوێنانەى تر كە پارەیەكى باشیان بۆ هەڵ رژاوە .

بۆیە ئەپرسین ئایا ئەم جۆرە دەوام كردنە لەبەر دڵسۆزى و جێ بە جێ كردنى كارى نەخۆش و هاوڵاتیانە یان بۆ پڕ كردنى گیرفانە ؟؟؟؟؟

ئایا ئەو دكتۆرانە تەنها رۆژێك جگە لەو رۆژانەى كە وەكو باسمان كرد سوودمەندن ئامادەن تا كۆتایى دەوام بمێننەوە ؟؟؟؟؟ ئەگەر هەیە با كێ لە خۆى را دەبینێت لەم كەناڵەوە خۆى ئاشكرا بكات و بڵێت (من بە بێ سوودى شەخێى رۆژانە 8-1 دەوام دەكەم) ئەو كات ئێمەش لەو ماوەیەدا راستیەكانى بۆ دەخەینە روو .

ئایا ئەمانە خزمەت بە ناوەندى تەندروستى دەكەن یان بوونەتە مشەخۆر بەسەر ناوەندى تەندروستىیەوە ؟؟؟

خوێنەرى بەرێز ///

لەمانەشدا تەنها خەتاى ئەو دكتۆرانە ناگرین چونكە ئەگەر ئاو لە سەرچاوەكەیەوە لێڵ بوو خەتاى خوارەوە چىیە ؟؟

بەرێوەبەرى گشتى تاوانبارى یەكەمە چونكە ئەگەر ئەو گەندەڵ نەبێت لەسەر ئەو گەندەڵى و بێ ویژدانیە گەورە نەبووبێت ئەى بۆ كارمەندێك بەیانیان ئەبێت ئیمزاى هاتن ونیوەروانیش لە كاتژمیر 1 ئیمزاى رۆشتنەوەى هەبێت ؟؟ ئەى بۆ ئەگەر رۆژێك كارمەندێك لە شوێنەكەى خۆى نەبێت دنیاى بە سەردا دەروخێنێت بەڵام بە دەیان رۆژ دكتۆر دەوام نەكات كەس نییە بڵێ لە كوێ بوویت ؟

بۆ هەموو شتێك بۆ ئەو دكتۆرە بێ ویژدانانە بە رەوا دەزانێت بەڵام بۆ زۆرێكى ترى دكتۆرە بەویژدانەكان و كارمەندان هەموو شتێكى رەواش بە نارەوا دەبینێت ؟

داخەكەم زەمانێ تێ كەوتووین تەنها كار بەو كەسانە دەسپێردرێت كە هاوەڵى دزو جەردەو گەورە فێبازەكان بن و ویژدان و پیاوەتى و دڵسۆزى غەریبن و بێ شێو سەر دەنێنەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە